د چارچووڤێ بەرنامێ دەزگایێ زەكاتا زانستی دا، ل رێکەفتی (01/07/2025) بەشێ سرکردن بەردەوامە د پێشکێشکرنا روژا دوماهیێ ژ خولا قورتالبوون ژ بارودوخێن پزیشکی یێن تەنگاڤ بو ڤەگێر و فەرمانبەرێن زانکویێ ب سەرپەرشتیا بەرێز (د.محمد عبدالامير ) سەروک بەشێ سرکردن،
و راهێنەریا بەرێز (م. بسام شوکت) کو بو ماوێ سێ روژان بەردەوام بوو.
د ڤێ خولێ دا چەوانیا نیاسینا بارودوخێن تەنگاڤ و ئەنجامدانا رەفتارا دروست و زانستی د هەر بارودوخەکێ دا هاتە پێشکێشکرن بو بلندکرنا ئاستێ شیانێن پراکتیکی یێن فەرمانبەرێن زانکویێ.
خۆل ژلایێ خانم (د.لیلی محمدصالح) دهاتە پێشکێشکرن، جەخت ل پێشڤەبرنا شیانێن ستافێ مامۆستایان هاتە کرن ل دۆر شێوازێ سەرەدەریکرن دگەل بارۆدۆخێن بلەز یێن پزیشکی. هەروەسا چەندین وانێن تیوری و ڕاهێنانێن پڕاکتیکی هاتنە ئەنجامدان ژلایێ پشکدارێن خۆلێ، ب مەرەما پەیداکرنا هۆشیاری و ڕەوشەنبیریا ساخلەمی ل دەمێ پێتڤی.











کە ڕێگایەکی چارەسەری دەرونییە کە لە ڕێگەیەوە دەتوانین چارەسەری کەسێکی پێبکەین کە لە بارودۆخێکی تایبەتی دەروونیدایە یاخود نەخۆشییەکی دەروونی هەیە، هەروەها باسمان لە مێژووی بەکارهێنانی ئەم ڕێگا چارەسەریە کرد کە چۆن پزیشک و شارەزایانی بواری موزیک بیریان لە بەکارهێنانی ئەم ڕێگای چارەسەریە کردۆتەوە، ئاماژەمان بەو ڕێگایانە دا کە دەتوانین ئەم چارەسەرە لە ڕێگەیانەوە بەکاربهێنین، هەروەها ئەو نەخۆشیانەی کە دەتوانین لە ڕێگەی موزیکەوە چارەسەریان بکەین، هەروەها باسمان لەوەش کرد کە ئەم ڕێگایە لە بەشێک لە وڵاتە جیا جیاکان لەناو قوتابخانەکاندا هەیە و بەکار دەهێندرێت و گرنگیی پێدەدرێت، لە کۆتایدا گفتوگۆمان دەربارەی چارەسەرکردن بە موزیک کرد بۆ تووشبوانی ئۆتیزم و باسمان لەوە کرد چۆن بتوانین لە ڕێگەی موزیکەوە بەهرە و توانا شاراوەکانی ئەم کەسانە بدۆزینەوە و گرنگیان پێبدەین، وە بە ژەنینی پارچە موزیکێکی (ئیرک ساتی) کۆتایمان بە سیمینارەکە هێنا.
دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی بە هاوبەشی لە گەڵ بەشی ئەندازیاری تەلارسازیدا وۆرکشۆپێکی ڕێکخست لە ڕۆژی شەممە (١٦/٨/٢٠٢٥) بە ناونیشانی: (سەلامەتی و تەندروستی لە پرۆژەکانی بیناسازیدا) بۆ ستاف و کارمەندانی کۆمپانیای (سولی هیڵز) لە پرۆژەی (شاری سنەوبەر)، وۆرکشۆپەکە لە دوو تەوەرە پێکهاتبوو، تەوەرەی یەکەم بە ناونیشانی: (سەلامەتی لە پرۆژەکانی بیناسازیدا و ڕێگاکانی کۆنترۆڵکردن و کەمکردنەوەی مەترسیەکان) لە لایەن بەڕێز (م. دیاری برهان حسین) مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری تەلارسازی زانکۆی جیهان-سلێمانیەوە پێشکەش کرا. تەوەرەی دووەم بە ناونیشانی: (فریاگوزاری سەرەتایی لەکاتی حاڵەتە نەخوازراوەکاندا) لە لایەن: بەڕێز (هاوڕێ ساڵح عزیز) پەرستاری فریاکەوتن ڕاهێنەری ڕێگەپێدراوی پزیشکی وخوێندکاری کۆلێژی نەشتەرگەری، لە زانکۆی جیهان-سلێمانیەوە پێشکەش کرا. بەڕێز (پ.ی.د. نوری حمە سعید) بەڕێوەبەری پانێڵەکە بوو، شایانی باسە ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندازیار وفەرمانبەر و کارگەری کۆمپانیای ناوبراو ئامادەبوون، دواتر بڕوانامەی سوپاس وپێزانینی سەرۆکایەتی زانکۆ بەخشرا بە مامۆستایانی چالاکیەکە.








ڕۆژی دووشەممە ٢١-٤-٢٠٢٥، پڕۆفیسۆر دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی، بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری و دەروونی لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، سیمینارێکی پەروەردەیی و دەروونی گرنگی پێشکەش کرد. ئەم سیمینارە بۆ خوێندکارانی پۆلەکانی دە (١٠) و یازدە (١١) ی ئامادەیی کۆمەڵگەی جیهانی نێودەوڵەتی ڕێکخرابوو.
لە سیمینارەکەدا، دکتۆر کەریم شەریف تیشکی خستە سەر:
هۆکارەکانی ترس و دڵەڕاوکێی خوێندکاران لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا
ڕێنماییەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو ترس و دڵەڕاوکێیانەی کە خوێندکاران ڕووبەڕوویان دەبنەوە



لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ بەستنەوەی زانستی تیۆری بە لایەنی کردارییەوە و پەرەپێدانی توانای فێرخوازان و کۆمەڵگە، بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر خولێکی ڕاهێنانی چڕی لە بواری “فریاگوزاری سەرەتایی و بنەماکانی پراکتیکی پەرستاری” ئەنجام دا. خولەکە لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٦ی تەمموزی ٢٠٢٥ دەستیپێکرد و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام بوو.
ناوەڕۆکی خولەکە، کە بە گشتی ١٥ کاتژمێری وانەی پراکتیکی لە تاقیگە پێشکەوتووەکانی بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، کە چەندین تەوەرەی گرنگی لەخۆگرتبوو، لەوانە: بنەماکانی فریاگوزاری سەرەتایی، چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتەکانی شۆک، بۆژاندنەوەی دڵ و سییەکان (CPR)، سووتان و خنکان، خوێنبەربوون و گەشکەبوون (Seizure)، هەروەها شێوازەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ شکان و ڕووداوەکان. لەپاڵ ئەمانەشدا، بەشداربووان بە شێوەی کرداری فێری پێوانی نیشانە زیندەییەکان، کانوولەدانان، دەرزی لێدان و بنەماکانی برینپێچی و دوورینەوەی برین کران.
خولەکە کراوە بوو و ژمارەیەک فێرخوازی ناوەوە و دەرەوەی زانکۆی جیهان-هەولێر تێیدا بەشداربوون. ئەم دەرفەتە یارمەتیدەر بوو تا بەشداربووان لە نزیکەوە ئاشنای زانستە کردارییەکانی پەرستاری بن و، کارامەیی پێویست بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتە کتوپڕ و نەخوازراوەکان بەدەستبهێنن.
لە کۆتاییدا، لە ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ١٠ی تەمموزی ٢٠٢٥، لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا کە لە هۆڵی VIPـی زانکۆ بەڕێوەچوو، لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. عبدالستار عبدالکریم یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و فێرخوازان، بڕوانامەی فەرمیی تەواوکردنی خول بەسەر سەرجەم بەشداربوواندا دابەش کرا، وەک ڕێزێک بۆ هەوڵ و ماندووبوونیان و هاندانیان بۆ بەکارهێنانی ئەم زانیارییانە لە خزمەتی کۆمەڵگەدا.
د چارچووڤێ دەزگایێ زەکاتا زانستی ل زانکویا جیهان-دهۆک، رێوڕەسمێن ب دۆماهی هاتنا خۆلا (زانیاریێن دەرمان و ساخلەمیا گشتی) هاتنە ئەنجامدان ژلایێ هژمارەکا مامۆستایێن پسپۆر
ژلایێ ( م.کەڤۆک کەمال – پەرستار شەرمین شاهین) بۆ قوتابیێن قوتابخانەیا جیهان ل دور چەوانیا خۆ پاراستنا ئەنفولونزا وەرزی و تێدا ئاماژە هاتە دان کۆ مرۆڤ:
چەوا توشی ئەڤێ ئەنفولونزێ دبیت و ئەگەرێن توشبونێ چنە؟
چەوا دێ خۆ پارێزی ژ بەلاڤبوونا؟
ئەڤێ ئەنفولونزایێ؟
رێکێن چارەسەریێ چنە؟
ژلایێ پەرستار ( شەرمین شاهین ) ب شێوەیەکێ پراکتیکی ل دور چەوانییا رزگارکرنا کەسەکی ل دەمێ دۆخێ ئەزمان خوارنێ دا بیت،
ل ئەڤێ وانێدا باس ژ ئەگەر و چەوانییا دۆخێ ئەزمان خوارنێدا هاتەکرن، و هەروەسا ب قوتابییان هاتە نیشاندان چەوا دێ چارەسەریا دەستپێکێ بۆ کەسەکێ ئەنجامدان کو د ئەڤی دۆخی دا بن.
بەروار: 12/6/2025
زانکۆی بابەگورگور لە چوارچێوەی چالاکییە زانستی و هۆشیارییەکانیدا لە 12 ی حوزەیرانی 2025 کۆڕێکی گفتوگۆی بەناونیشانی “بیمەی تەندروستی” ڕێکخست کە لەلایەن پرۆفیسۆر ڕەژین قاسم ڕەشادەوە پێشکەش کرا.
لە ئەڵقەکەدا تیشک خرایە سەر چەمکی بیمەی تەندروستی و گرنگی لە دابینکردنی چاودێری تەندروستی بۆ تاکەکان و کەمکردنەوەی بارگرانی دارایی لە ئەنجامی چارەسەر و هەروەها پێداچوونەوە بە جۆرەکانی بیمەی تەندروستی و چۆنیەتی کارکردنی لە سیستەمە جیاوازەکاندا.
هەروەها لە ئەڵقەکەدا باس لە ڕۆڵی بیمەی تەندروستی لە بەرەوپێشبردنی دادپەروەری تەندروستی و بەدەستهێنانی سەقامگیریی کۆمەڵایەتی کرا و کارلێک لە نێوان قوتابیان و ئامادەبووان لە ڕێگەی گفتوگۆ و پرسیارەوە پێشکەش کرا.
ئەم چالاکییە وەک بەشێک لە پابەندبوونی زانکۆ دێت بە بەرزکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی و کەلتووری بیمە لە نێو خوێندکاران و کۆمەڵگەی زانکۆدا.
