لە ڕێگەی گواستنەوەی ئەزموونی سەردانی بەڕێز (م. هێمن عوسمان) بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی پەروەردەیی جیهان لە سلێمانی بۆ ئەو وڵاتە و بەسەرکردنەوەی دەیان ناوەندی فێرکاری و پەروەردەی، بەڕێزیان سیمینارێکی بەپێزیان پێشکەش بە مامۆستایانی کۆمەڵگەکە کرد و گفتوگۆ و دیبەتی تایبەت لەو بارەیەوە ساز کرا.
لە چوارچێوەى چالاکیە بەردەوامەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ کۆنسڵگەرى کۆمارى میللى چین لە هەرێمى کوردستان بۆ ئاشناکردن و ڕاهێنانى ستافى زانستى و کارمەندان بە ئاستى پێشکەوتنى کۆمارى میللى چین لە بوارە جیاوازەکان، کارمەندێکى زانکۆى جیهان-هەولێر وەک ڕاوەندى چوارەم گەیشتە شاری ووشی (Wuxi) ئەو وڵاتە.
لە چوارچێوەى کار و چالاکیەکانى لەو وڵاتە و، وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ بەشداریکردن لە کۆڕ و چالاکییە زانستییە نێودەوڵەتییەکان، (وەشەن نەبەز حەمەد)، کە یەکێک لە کارمەندانی زانکۆی جیهان – هەولێر، وەک نوێنەری زانکۆ بەشداری لە سمینارێکی نێودەوڵەتی لە شاری ووشی لە وڵاتی چین دەکات. سمینارەکە بە ناونیشانی “بەها زیادکراوەکانی سامانی ماسی، پەرەپێدانی بەرهەمهێنان، و بنیاتنانی سیستمی بازاڕ بۆ وڵاتانی گەشەسەندوو” بەڕێوەدەچوو، کە ئامانج لێی ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری، داهێنان و گەیشتنە بە پەرەپێدانێکی بەردەوام لە کەرتی سامانی ماسیدایە لەسەر ئاستی جیهان.
ئەم چالاکییە گرنگە لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی کۆماری میللى چین و “ناوەندی توێژینەوەی سامانی ماسیی ئاوی شیرین” سەر بە ئەکادیمیای چینی بۆ زانستەکانی ماسی ڕێکخراوە.
زانکۆی جیهان – هەولێر، شانازی بەم بەشدارییە نێودەوڵەتییەوە دەکات و، لە کار و پڕۆژەکانى بۆ ئاشناکردنى فێرخوازان و کارمەندان و ستافى زانستى بە ئاستى پێشکەوتنى وڵاتان لە بوارە جیاوازەکان بەردەوام دەبێ.
زانکۆی بابەگورگور بەشداری یەکەمین سیمینارەکەی کرد کە لەلایەن دامەزراوەی زەکات ئەلئیلمەوە رێکخرابوو، وەک بەشێک لە چوارچێوەی هاوکاری زانستی و کەلتووری لەنێوان دامەزراوە ئەکادیمی و کۆمەڵایەتییەکان.
ئامانج لە سیمینارەکە تاوتوێکردنی بابەتە زانستی و کەلتوورییە هاوچەرخەکان و تیشک خستنە سەر ڕۆڵی دامەزراوەکانی پەروەردە لە پاڵپشتیکردنی زانیاری و بەرزکردنەوەی هۆشیاری. بەشداری زانکۆکە پابەندبوونی خۆی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی زانستی و هاندانی دیالۆگی ئەکادیمی بنیاتنەر دووپاتکردەوە کە خزمەت بە قوتابیان و کۆمەڵگا دەکات.
لە هەنگاوێکى نوێدا و، لە چوارچێوەى پرۆگرامى باڵیۆزخانەى کۆمارى میللى چین لە عێراق بۆ ناساندنى ئاستى پێشکەوتنى وڵاتەکەى بە وڵاتانى تازە گەشەسەندو و، لە بەر ڕۆشنایی لێتێگەیشتنى نێوان زانکۆ و دامەزراوە زانستى و پەروەردەییەکانى گروپى کۆمپانیاکانى جیهان و کونسڵگەرى کۆمارى میللى چین لە هەرێمى کوردستان، لە ماوەى ڕابردودا سێ شاندى زانکۆ و پەیمانگەکانى جیهان ڕەوانەى کۆمارى میللى چین کران و، واش بڕیارە ئەم پڕۆسەیە لە داهاتودا بەردەوام بێ.
شاندکراوانى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە پێکهاتبوون لە مامۆستا و ستافى کارگێڕى و ژمێریارى و بەڕێوەبردن بەشداریی پێکهاتەیەکی سەرەکی ئەم هەنگاوە نوێین، هەربۆیە لەماوەى مانەوەیان لەو وڵاتە شاندەکان چالاکانە بەشدارییان لە کۆنفڕانس و وۆرک شۆپ و پرۆگرامی ڕاهێنان و ئاڵوگۆڕی زانستی و چەندین خولی ڕاهێنانى تایبەتمەنددا کردووە ،کە لەلایەن زانکۆ و دامەزراوە زانستییە دیارەکانی چینەوە ڕێکخراون، لە میانەى خولەکاندا جەخت لەسەر ستراتیژییەکانی سەرکەوتن لە پەروەردە و توێژینەوە و پەرەپێدانی نیشتمانی کراوەتەوە، هەروەک تیشک خراوەتە سەر پەرەسەندنی خێرای چین بوو و ڕێگاکانی بەدەستهێنانی پێشکەوتن لە بوارە جیاوازەکانی وەک زانست، تەکنەلۆژیا، پەروەردە و بونیاتنانى ژێرخانی وڵاتەکە، ئەوەش وایکرد مامۆستا و ستافى زانستى و کارمەندانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە نزیکەوە ئاشنای ئاستى پێشکەوتنى ئەو وڵاتە و چیرۆکەکانى سەرکەوتنى ئەو وڵاتە ببن، جگە لەوەش ڕێگەکانى سەرکەوتن و چۆنیەتى گەیشتن لە قۆناغەکانى پەرەپێدان لە بوارە جیاوازەکان لە وڵاتانى تازە گەشەسەندوە تەوەرێکى دیکەى ناوەڕۆکى چالاکیەکان بوون.
دواى تەواوکردنى خولەکان مامۆستا و ستافى زانستى و کارمەندانى زانکۆى جیهان-هەولێر جگە لەوەى درعى زانکۆیان پێشکەش بە لێپرسراوانى دامەزراوە جیاکانى کۆمارى میللى چین کران، لەهەمان کاتدا بڕوانامەى بەشاریکردنى خولیان پێشکەش کرا. لە پەراوێزى سەردانەکەشیاندا، مامۆستا و ستافى زانستى و کارمەندانى زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانى چەندین دامەزراوەى جیایان کرد و لە نزیکەوە ئاشناى ئاستى پێشکەوتنى ئەو وڵاتە بوون، جگە لەوەش سەردانى چەندین ناوچەى شوێنەوارى و مێژوویى و کەلتوریان کرد. ئەم بەشدارییە فرەلایەنیەى زانکۆى جیهان-هەولێر نەک هەر دەبێتە هۆکارێک بۆ بەرزکردنەوەى توانای ئەکادیمی و پیشەیی، بەڵکو بناغەیەکی گرنگ بۆ پەیوەندى ئەکادیمی درێژخایەن و هاوبەشی نێوان دامەزراوەکانی چین و زانکۆى جیهان-هەولێر فروانتر دەکات.