داهێنان و توانای توێژینەوەیی

پەڕەی سەرەكی

داهێنان و توانای توێژینەوەیی

بەسەرۆکایەتیی پرۆفیسۆر دکتۆر موحسین عومەر و بەهەماهەنگی زانکۆی کەرکوک سیمینارێکی دیالۆگی تایبەتی ڕێکخست کە ماوەی شەش کاتژمێری خایاند و تێیدا باسی دوایین پێشکەوتنەکانی بواری زیرەکی دەستکرد و بەخێرایی پەرەسەندنەکانی لەبوارە جیاجیاکاندا تاوتوێکرد.

سیمینارەکە دەستەیەک کەسایەتی دیار و ئەکادیمی ئامادەی بوو و ئامانج لێی بەهێزکردنی ڕۆڵی زانکۆکان بوو لەخۆگرتنەوەی شۆڕشی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵ و سوودوەرگرتن لێی بۆ خزمەتکردنی توێژینەوەی زانستی و کۆمەڵگا

ئەم کۆبوونەوەیە پلاتفۆرمێکی کاریگەر بوو بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا سەبارەت بە ئاستەنگەکان و دەرفەتەکانی زیرەکی دەستکرد و ڕێگای نوێی بۆ توێژینەوە و هاوکاری پراکتیکی لەنێوان زانکۆکاندا کردەوە.

وتاره که دا له هۆڵی پێشمه ر له زانکۆی جیهان له دهۆک خاتوو شه یما ئیسماعیل عه لی پێشکه ش کرا کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە کارمەندان و کارمەندان. ئەم سیمینارە یارمەتی نووسەرە تازەکان دەدات لە گۆڕینی چەمکی کەسیی بۆ پڕۆژەی توێژینەوە، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر بەرهەمهێنانی بیرۆکە و هەڵبژاردنی بابەتەکان. بابەتە گرنگەکان بریتین لە پێداچوونەوە بە ئەدەبیات، دیزاینی توێژینەوە، و پرۆسەی بڵاوکردنەوە. ئامادەبووان بەشداری گفتوگۆی کرداری دەکەن و تێگەیشتن لە ڕەوشتی نووسەر بەدەست دەهێنن. لە کۆتاییدا، ئەوان ئامادە دەبن بۆ دروستکردنی کاری باوەڕپێکراو و بڵاوکراوە.

بەشی یاسای زانکۆی جیهان ـ سلێمانی، بەهاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاڕاستەکردن و ڕابەریکردنی مەعنەوی بەشی سلێمانی، لە هۆڵی سیمیناری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سیمینارێکی تایبەت بە میتۆد و ڕێبازەکانی نووسینەوەی توێژینەوەی زانستی بۆ کۆمەڵە ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی پێشکەش کرد، سەرەتا بەڕێز عمید ئاری معروف بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاڕاستەکردن و ڕابەریکردنی مەعنەوی بەشی سلێمانی، سوپاسی زانکۆی جیهان ـ سلێمانی و بەشی یاسای هەمان زانکۆی کرد بۆ بەدەمەوە هاتنی بەردەوامی ئەم کارانە لە پێشتر و ئێستادا، پاشان باسی گرنگی زانینی چۆنیەتی نووسینەوەی توێژینەوەی زانستی کرد وەک یەکێک لە مەرجەکانی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ.

سەرپەرشتی خوێندکارانم کرد لە پرۆژەکانی نەرمەواڵە و هاردوێر بۆ پێشانگای زانست لە زانکۆی زانیاری.

چەندین دامەزراوەی ئەکادیمی بەشدارییان کرد، لەوانە زانکۆ و پەیمانگاکان. چەندین بواری پڕۆژە نمایشکران کە بریتین لە:

“AI”

“IoT”

“Robotics”

و چەند پڕۆژەیەکی تری نەرمەواڵە و یاری.

ئەم پێشانگایە ڕێگەی بە قوتابیان دا تواناکانیان نیشان بدەن و هاوبەشی نوێ لە دامەزراوە ئەکادیمییە جیاوازەکان بناسن. سەرەڕای ئەوەش، لە کۆتاییدا 10 پڕۆژەی یەکەمی خەڵاتکران لە کۆتاییدا نمرەی باشمان وەرگرت و خەڵاتێکی باشمان بەدەستهێنا.

ڕۆژی یەکشەممە (26/1/2025) بەشی کۆمپیوتەری پەیمانگەی جیهان، بە شەش پڕۆژەی قوتابیان و مامۆستایان، بەشدارییان کرد لە دووەمین پێشانگەی زانستیی ساڵانەی زانکۆی نۆڵج.

لەو پێشانگەیەدا پڕۆژەکانی پەیمانگەی جیهان، بوونە جێی بایەخی ئامادەبووان و میدیاکان و لە کۆتاییدا خەڵاتی ڕێزلێنان و پڕۆژەی سەرکەوتوو، پێشکەشی یەکێک لە پڕۆژەکانی پەیمانگەی جیهان کرا.

١. ئەنجامدانی خوولی بەڕێوەبردنی سەرچاوەی مرۆیی بی بەرامبەر بۆ ٨٤٠ کەس لەسەرانسەری کوردستان بۆ ماوەی یەک هەفتە بە شێوەی ئۆنلاین.
٢. ⁠ئەنجامدانی سیمیناری بەهێزکردنی توانای مرۆیی لە کارکردنی رێکخراوەیی بۆ ٥٠ قووتابی.

.٣. ⁠ئەنجامدانی خولی بەهێزکردنی تواناکان بۆ بەبازارکردن
٤. سەرپەرشتاریکردن و راوێژکاری کردن بۆ بونیادنانی نزنسی پرۆگرامی IQ Booking گەشتیاری بۆ ٢٠ قوتابی

لە چوارچێوەی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پیشەیی، بە هاوبەشی لە نێوان بەشی یاسای زانکۆی جیهان -سلێمانى، دەزگای زەکاتی زانست، و بەڕێوەبەرایەتی ئاڕاستەکردن و ڕابەریکردنی مەعنەوی-سلێمانی، سیمینارێک لەژێر ناونیشانی “چۆنیەتی نووسینەوەی توێژینەوەی زانستی” بۆ ٨٠ ئەفسەر و کارمەندی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە سلێمانی، لە هۆڵی سیمینارەکانی زانکۆ ئەنجام درا.

لە سەرەتای سیمینارەکەدا، بەڕێز پ.ی.د. سادات عبدالله عزیز، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ، وتەیەکی پێشکەش کرد و وێڕای بەخێرهێنانی گەرمی ئامادەبووان، سوپاسی بەشی یاسای کرد بۆ هەوڵە بەردەوامەکانیان لەپێناو خزمەتکردنی کۆمەڵگە و دامەزراوە فەرمییەکاندا.

پاشان، لەلایەن سەرۆکى بەشی ئاڕاستەکردن و ڕابەریکردنى مەعنەوى سلێمانى، لە وتەیەکدا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی زانکۆ، بەشی یاسا، و دەزگای زەکاتی زانستى کرد بۆ ڕێکخستنی ئەم چالاکییە گرنگە، کە بە هەنگاوێکی بنەڕەتی دانا بۆ پەرەپێدانی تواناکانی ئەفسەران.

جێگەی ئاماژەیە کە سیمینارەکە لەلایەن هەردوو بەڕێز، د. ئاسۆ حەمەشین عبدالکریم، سەرۆکی بەشی یاسا، و پ.ی.د. نوری حەمەسەعید، بەڕێوەبەری دەزگای زەکاتی زانست، پێشکەش کرا و تێیدا تیشک خرایە سەر بنەما و ڕێکارە زانستییەکانی توێژینەوەى زانستى.


ئەمە ناونیشانی یەکێک بوو لە سیمینارەکانی پڕۆژەی (زەکاتی زانستی)ی سەنتەری توێژینەوەی زانستی و ڕاهێنانی بەردەوام، کە لە لایەن مامۆستا نێرگز مەغدید، پێشکەشی ستافی پەیمانگە کرا.
لە سیمینارەکەدا کە ڕۆژی دوو شەممە (١٠/٢/٢٠٢٥) بەڕێوە چوو، گرنگی ئەو بەرنامەیە و چۆنێتی کارکردنی بەتایبەتی لە توێژینەوە زانستییەکان و شیکردنەوەی زانیارییەکانی نێو توێژینەوەکان و ئامارەکان، شی کرایەوە.


ڕێکەوتی (4/5/2025) بە سەرپەرشتی بەڕێز د.نەوزاد باجگر، سەرۆکی دەستەی ئەمیندارێتی زانکۆ و پەیمانگە و قوتابخانەکانی جیهان، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ڕێکخراوی زەکاتی زانستی بەڕێوەچوو.
ئامانج لە کۆبوونەوەکە، داڕشتنی بەرنامە و شێوازی کاری پڕۆژەی زەکاتی زانستییە، کە پڕۆژەیەکی خۆبەخشانەی زانستیی گشتگیرە. لە کۆبوونەوەکەدا بەنوێنەرایەتی پەیمانگەی جیهان، مامۆستا هەڤاڵ نژاد، یاریدەدەری بەڕێوەبەر، ڕاپۆرتی پەیمانگەی خستەڕوو کە چەندین چالاکی لەخۆگرتبوو لە چوارچێوەی پڕۆژەی زەکاتی زانستی ئەنجام درا بوو، هەروەها تێبینییەکانی پەیمانگەی گەیاندە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە لە پێناو سەرخستنی زیاتری بیرۆکەکە.


ڕێکەوتی (19/4/2025) بە سەرپەرشتی بەڕێز د.نەوزاد باجگر، سەرۆکی دەستەی ئەمیندارێتی زانکۆ و پەیمانگە و قوتابخانەکانی جیهان، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ڕێکخراوی دەزگای زەکاتی زانستی بەڕێوەچوو.
ئامانج لە کۆبوونەوەکە، داڕشتنی بەرنامە و شێوازی کاری پڕۆژەی زەکاتی زانستییە، کە پڕۆژەیەکی خۆبەخشانەی زانستیی گشتگیرە. لە کۆبوونەوەکەدا بەنوێنەرایەتی پەیمانگەی جیهان، مامۆستا هەڤاڵ نژاد، تێبینییەکانی پەیمانگەی گەیاندە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە، لە پێناو سەرخستنی زیاتری بیرۆکەکە.
لە کۆتاییدا پڕۆژەکە فراوانتر بکرێت و مانگی داهاتوو کۆنفڕانسێکی تایبەت بەو پرسە ئەنجام بدرێت.

No more news to show