فێرخوازانی بەشی ڕاگه‌یاندن کەمپەینی سەلامەتی میدیای ئەلیکترۆنی راده‌گه‌یه‌نن

لە درێژەی کار و چالاکییە هۆشیارییەكانییدا، فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر لە ڕۆژی دووشەممە 29-9-2025 بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر دڵان ئیسماعیل سەردانێکی زانستیان بۆ قوتابخانەی ئامادەیی شێخ مەحمودی نەمری کوڕان ئەنجامدا. لە دەستپێکی چالاکییەکەدا، مامۆستا شوان سەلیم ئیسماعیل، بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە، پێشوازی لە مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان کرد و سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ بەشی […]

فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی شێرپەنجەی مەمک بەڕێوەدەبەن

لە چوارچێوەی هەڵمەتە جیهانییەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجەی مەمکدا، ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٦/١٠/٢٠٢٥) فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن، بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر دڵان ئیسماعیل مەولود، هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوەیان لە بازاڕی میللی گەڕەکی نەورۆز لە هەولێر ئەنجامدا. لەو هەڵمەتەدا، کە فێرخوازانی کچ لە سەرجەم قۆناغەکانی بەشى ڕاگەیاندن بەشدارییان تێدا کرد، تیایدا پڕۆشوری تایبەت، کە زانیاریی ورد و پشتڕاستکراوەی زانستی لەسەر چۆنیەتیی […]

فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن چالاكییەكی هۆشیاری سەبارەت بە سەلامەتیی میدیای ئەلیكترۆنی ئەنجام دەدەن

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (6-10-2025) فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر دڵان ئیسماعیل مەولود سەردانێکی زانستییان بۆ قوتابخانەی ئەحمەد ڕێکانیی کچان لە شارۆچکەی بەحرکە ئەنجامدا و چالاکیەکى هۆشیارییان بەڕێوەبرد. سەرەتا فێرخوازان لەلایەن مامۆستا شیلان محی الدین ئەحمەد، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە، پێشوازییان لێکرا، لە وتەیەکیشیدا سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی […]

لە بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر باس لە ڕۆڵی ئافرەت لە میدیای نوێ کرا

سەرۆكایەتیی بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (٩/١٠/٢٠٢٥)، بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (احمد جمال حمەكریم) سیمینارێکی تایبەتی بە ناونیشانی “ڕۆڵی ئافرەت لە میدیای نوێدا: بەشداریکردن، سەرکەوتن و خۆپاراستن” ڕێكخست. چالاكییەكە لە هۆڵی ئەكادیمیای جیهان بۆ ڕاهێنان و پەرەپێدان بەڕێوەچوو، خانمە ڕاگەیاندنكار (بێریڤان ئەنوەر خۆشناو) ناوەڕۆكی سیمینارەكەی پێشكەش كرد و تیشكی خستە سەر گرنگیی كاری […]

لە پەراوێزى کۆنفرانسى زانستە کارگێڕی و داراییەکاندا؛ وۆرک شۆپێکی نێودەوڵەتى لەبارەى سیستمی زیرەکی خشتەی کارکردن لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو

ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٢٨/١/ ٢٠٢٥) سەرۆکایەتى بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە چوارچێوەى پێنجەمین کۆنفرانسى هاوبەشى نێودەوڵەتى زانستە کارگێڕی و داراییەکان،  بە ئامادەبوونى یاریدەدەرانى سەرۆکى زانکۆ و ڕاگر و سەرۆکى بەشە زانستیەکان و مامۆستایان وۆرکشۆپێکى نێودەوڵەتى بەناونیشانی سیستمی خشتەی زیرەک بۆ سیستەمی بەرهەمهێنانی ئاڵۆز (Intelligent Scheduling Systems for Complex Manufacturing Systems) بەڕێوەچوو. وۆرک […]

بەشی کارگێری کار بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای سوپەریر دیزاین وۆرک شۆپێکى بۆ فێرخوازانی بەشی کارگێری کار بەرێوەبرد

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتى  (١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤)، سەرۆکایەتى بەشی کارگێری کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەهەماهەنگى کۆمپانیای سوپەریر دیزاین وۆرک شۆپێکى بۆ فێرخوازانی بەشی کارگێری کار لە هۆڵی ئەکادیمی زانکۆی جیهان- هەولێر بەرێوەبرد. لەم وۆرک شۆپەدا، کە لە هۆڵى ئەکادیمیاى زانکۆ بەڕێوەچوو؛ چەندین بابەتی جیاواز لە بوارە جیاکانی دووبارە بەکارهێنانەوە لەلایەن بەشدار حبیب محمد  نوێنەری […]

فێرخوازانی بەشی پەروەردەی گشتی سیمینارێکی هۆشیاری دەربارەی بنبڕکردنی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە قوتابخانەی ڕوساک بەڕێوەدەبەن

لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی (25/11/2025)و، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، دوو فێرخوازی بەشی پەروەردەی گشتی/ زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، بە ناوەکانی (ئیسرا کێفی) و (هوناز کەریم)، سەردانی قوتابخانەی ڕوساکیان کرد بە مەبەستی پێشکەشکردنی سیمینارێکی هۆشیاری دەربارەی توندوتیژی و دەستدرێژی دژی ئافرەتان. سەرەتا فێرخوازان لەلایەن مامۆستا شیراز ئەحمەد حەمەدەمین بەڕێوەبەری […]

فێرخوازانى بەشى پەروەردەى گشتى باس لە خۆراکى تەندروست بۆ قوتابیانى قوتابخانەیەک دەکەن

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٥/١٠/٢٠٢٥، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی خۆراکەوە، ژمارەیەک فێرخوازى بەشی پەروەردەی گشتی سەردانی قوتابخانەی بارزیان کرد بابەتێکیان بە ناونیشانی: “خۆراکەکەت تۆ دروست دەکات: زانستی دەرونی خۆراک و تەندروستی دەرونی” پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد. سەرەتا فێرخوازانى بەشى پەروەردەى گشتى کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە (شیوان ڕوشدی، مازن شیروان، جومانە حەسەن، و مریەم عەبدولعەزیز) […]

فێرخوازانى بەشی پەروەردەی گشتی بە کەمپینێکی هۆشیاری یادی ڕۆژی جیهانی تەندروستی دەروونی دەکەنەوە

گروپێک لە فێرخوازانى بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر بە چالاکیەکى هۆشیارى یادى ڕۆژى جیهانى تەندروستى دەرونى لە چەند شوێنێکى جیاوازى شارى هەولێر دەکەنەوە. چالاکیەکە لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (12/10/2025) بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر ڕۆژان عەلی خدر بە ناونیشانی “عەقڵت گرنگە” بەڕێوەچوو، لە میانەى چالاکییەکەیاندا فێرخوازانى بەشى پەروەردە سەردانی مەیدانییان بۆ ژمارەیەک دامەزراوە و شوێنی […]

فێرخوازانی بەشی پەروەردەى گشتی لە قوتابخانەیەکى هەولێر باس لە چۆنیەتى پەرەپێدانى تواناکانی زمانی ئینگلیزى دەکەن

گروپێک لە فێرخوازانى بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆی جیهان – هەولێر ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (24 ی ئەیلوولی 2025) بە سەرپەرشتی دکتۆر ئەحمەد عەبدولعەون سەرۆکی بەشی پەروەردەى گشتی سەردانى  قوتابخانەی ئامادەیی عیرفانی کچان و سیمینارێکی زانستییان لەبارەى تواناکانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد. لە سەرەتای سەردانەکەیاندا، فێرخوازانى بەشى پەروەردەى گشتى کە پێکهاتبوون لە […]