فێرخوازانى بەشی ژمێریاری هاوکارى مرۆیی پێشکەش بە نەخۆش و چارەسەرخوازانى نەخۆشخانەى نانەکەلى دەکەن

ڕۆژی سێشەممە 21ی 1ی 2025، سەرۆکایەتى بەشی ژمێریاری لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی مرۆیی بۆ نەخۆشخانەی نانەکەلی بۆ نەخۆشەکانى خوێن و شێرپەنجە لە شارى هەولێر ڕێکخست. لەو سەردانەدا، کە بەشداریی فێرخوازانى قۆناغی دووەم و بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدە ڕاز ئازاد جەلال بەڕێوەچوو، بە گەیشتنیان لەلایەن کارزان ئیبراهیم خەلیل بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی نانەکەلى پێشوازییان لێکرا. لە میانەى سەردانەکەیاندا […]
فێرخوازانى بەشی ژمێریاری؛ دیاری بەسەر قوتابیانى قوتابخانەی پەیمانى بنەڕەتی دابەش دەکەن

لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکانی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی، گروپێک لە فێرخوازانى بەشی ژمێریاری لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر ڕاز ئازاد جەلال، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى ( 2ی شوباتی 2025) سەردانی قوتابخانەی پەیمانى بنەڕەتی تێکەڵاویان لە شارى هەولێر کرد و، دیارییان بەسەر قوتابیانى قوتابخانەکە دابەشکرد. سەرەتا مامۆستا لاولاو خەلیل عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری قوتابخانەکە ، بەخێرهاتنێکی گەرم مامۆستا و فێرخوازانى […]
فێرخوازانى بەشی ژمێریاری هاوکارى دەگەێننە خانەی بێسەرپەرشتانى کوڕان له هەولێر

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (٨/١١/٢٠٢٤) فێرخوازانى قۆناغى چوارەمى بەشی ژمێریاری لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر راز ئازاد جلال سەردانى خانەی بێسەرپەرشتانى کوڕانیان له شارى هەولێر كرد و، هاوکاریان گەیاندە سودمەندانى خانەکە. لەگەڵ گەیشتنیان بو خانەی بێسەرپەرشتان، مامۆستای سەرپەرشتیار و، فێرخوازان لەلایەن شێروان عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری خانەکە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا، دواتریش ڕونکردنەوەى لەبارەى خانەکە پێشکەش بە […]
بەئامادەبوونى سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر، لە بەشی تەلارسازی پێشبڕکێی Go Paint بە هاوکاری هواوی بەڕێوەچوو

ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتى (13/11/2024(، بە ئامادەبونى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر، سەرۆکایەتى بەشی تەلارسازی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە هاوکاری کۆمپانیاى هواوی، پێشبڕکێى (GOPAINT)ى تایبەت بە وێنەکێشان بە بەکارهێنانی ئامێرەکانی ئایپاد بەڕێوەبرد. لەو پێشبڕکێیەدا، کە (٢٥) پێشبڕکێکار بەشداریان کرد ، دکتۆر ئەیاد حازم حەسەن یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستىش ئامادەی بوو، پڕۆفیسۆر […]
لە زانکۆى جیهان-هەولێر وۆرکشۆپێک لە بوارى سیستمی جێگیرکراو و تەکنەلۆژیای ئینتەرنێت بەڕێوەچوو

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (٢٠/٢/٢٠٢٥) بەچاودێڕى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر، سەرۆکایەتى بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك لە زانکۆى جیهان-هەولێر وۆرک شۆپێکی لەبارەى (Embedded Systems Technologies & IoT) لە هۆڵی کۆنفڕانسی زانکۆ بەڕێوەچوو. لەو کۆنفرانسەدا، کە پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عەبدولسەتار عەبدولکەریم یاریدەدەری سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروباری فێرخوازان و کارگێڕی و دارایی و نوێنەری هەریەک […]
لە زانکۆى جیهان-هەولێر خولێکى زیرەکى دەستکرد بۆ مامۆستایانى هەریەک لە بەشەکانى پەروەردەى گشتى، زمانى ئینگلیزى و وەرگێڕان بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پیشەیی ستافی مامۆستایان، لە زانکۆی جیهان-هەولێر خولێکی ڕاهێنانی تایبەت لە بواری زیرەکی دەستکرد، بۆ مامۆستایانى هەریەک لە بەشەکانى پەروەردەى گشتى، زمانى ئینگلیزى و وەرگێڕان بەڕێوەچوو. لەو خولەدا کە لە ڕێکەوتى (٩/٣/٢٠٢٥) دەستپێکرد و، تا ڕێکەوتى (٢٠/٣/٢٠٢٥) لە هۆڵی ئەکادیمیای جیهان بەڕێوەچوو، چەند بابەتێکی سەرەکی لەخۆگرتبوو، لەو […]
لە زانکۆی جیهان-هەولێر خولێکی ڕاهێنان لەبارەى زیرەکی دەستکرد (AI) بەڕێوەچوو

بە ڕاسپاردەى سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان – هەولێر، هەریەک لە سەرۆکایەتى بەشەکانى (ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك و زانستى کۆمپیوتەر) خولێکی ڕاهێنانیان لەبارەى زیرەکی دەستکرد (AI) بۆ مامۆستایان و ستاف زانستى بەشەکان بەڕێوەبرد. لەو خولەدا، کە ماوەى دوو هەفتەی خایاند، نوێترین پێشکەوتنەکان و چۆنیەتى بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە بواری ئەکادیمی پێشکەش بە مامۆستایان، بەجۆرێک خولەکە کۆمەڵێک بابەتی بەرفراوانی […]
فێرخوازێکى بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسی بەشداری لە چالاکییەکانی سەرژمێری دانیشتوان عێراق دەکات

فێرخواز دلۆڤان ئەمجەد بادین یەکێکە لە فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی سێشەممە 19/11/2024، لە میانەی بەشداریکردنی بەرنامەی ڕاهێنان بابەتێکى پێشکەش بەو کەسانە کرد، کە بەرپرسن لە بەڕێوەچوونى پرۆسەى سەرژمێری دانیشتوان. لە میانەى پێشکەشکردنى بابەتەکەیدا زانیاری گرنگى سەبارەت بە گرنگترین ڕێکارەکانی سەرژمێری هەمەلایەنەی دانیشتوانی عێراق خستە روو، بەتایبەت لە […]
زانکۆى جیهان – هەولێر، بە هاوکاری کۆمپانیایی الاستکشاف بۆ توێژینەوەو راهێنان، خولێکى راهێنانى بۆ بەرێوەبەرانی یەکە کارگێریەکان لە پارێزگاى صلاحەددین رێکخست

زانکۆى جیهان – هەولێر بە هاوبەشی هەردوو بەشی شیکاری کیمیایەکان وبەشی پەیوەندییە نێودەولەتیەکان و دیبلوماسی بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیایی الاستکشاف بۆ توێژینەوەو راهێنان، خولێکى راهێنانى بۆ بەرێوەبەرانی یەکە کارگێریەکان لە پارێزگاى صلاحەددین رێکخست. لەو خولەدا، کە لە هۆلی کۆنفرانسەکانی هوتێل عەنکاوە رۆیال لە شاری هەولێر لە ماوەى ٦-١٠-٢٠٢٤ تا ١٠-١٠-٢٠٢٤ بەرێوەچوو، پروفیسۆری یاریدەدەر دکتورە ایناس […]
زانکۆی جیهان هەولێر میواندارى پێشبڕکێی دادگای گریمانەیی لە یاسای نێودەوڵەتی “JESSUP” بە بەشداری 11 زانکۆی عێراق دەکات

چالاکییەکانی پێشبڕکێی دادگای گریمانەیی یاسای نێودەوڵەتی جێسپ JESSUP، کە لەلایەن سەرۆکایەتى بەشی یاسا لە زانکۆی جیهان-هەولێر ڕێکخرابوو، ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٢/٢/٢٠٢٥) کۆتایی بەکارەکانى هات. پێشبڕکێکە سێ ڕۆژەى خایاند و (١١) زانکۆ لە شارە جیاوازەکانى عێراقی بەشدارییان تێدا کرد. خولی ناوخۆیی پێشبڕکێکە لە زانکۆی جیهان هەولێر بەڕێوەچوو و، لە لایەن کۆمەڵێک دادوەری پسپۆڕی یاسای نێودەوڵەتییەوە سەرپەرشتی […]