فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن لە قوتابخانەیەکى نێودەوڵەتى باس لە زیانەکانى ئالوودەبوونی ئەلیكترۆنی دەکەن

بۆ هۆشیاركردنەوەی قوتابیان، فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (عەلی جەلال جەعفەر) لە ڕێكەوتی پێنجشەممە 23-10-2025 سیمینارێكی زانستییان بەناونیشانی (ئالوودەبوونی ئەلیكترۆنی) بۆ قوتابیانی قوتابخانەی نێودەوڵەتیی جیهان-هەولێر ئەنجام دا. مامۆستای سەرپەرشتیار و فێرخوازان لەلایەن مامۆستا (محمود عماد محمد) بەڕێوەبەری قوتابخانەكە پێشوازییان لێ كرا و تیشكی خستە سەر گرنگیی ئەنجامدانی ئەو جۆرە چالاكییانە بەمەبەستی […]
فێرخوازێكی بەشی ڕاگەیاندن لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنییدا باس لە جوانکردنی سیمای شاری هەولێر دەكات

نەجوا باقی ڕەشید، فێرخوازى قۆناغی دووەمی بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی دووشەممە 20-10-2025 بەشداریی لە بەرنامەی (بەیانی باش کوردستان) کرد لە کەناڵی ئاسمانیی کوردستان تیڤی، بۆ باسکردن لە ڕۆڵی خۆبەخشانە لە کەمپەینی (ڕەنگاڵە) تایبەت بە جوانكردنی سیمای شاری هەولێر. نەجوا باقی لە میانەى بەرنامەكەدا باسی لە ئەزموونی خۆی کرد لە جوانکردنی سیمای شاری هەولێر […]
فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن سیمینارێک دەربارەی مەترسییەكانی خراپبەكارهێنانی میدیای ئەلیكترۆنی ئەنجام دەدەن

لە چوارچێوەی هەوڵە زانستییەكانییدا، ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی (١٩/١٠/٢٠٢٥)، فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن، بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر دڵان ئیسماعیل مەولود، سەردانێکی زانستییان بۆ قوتابخانەی (فێنک)ـی ناحکومی لە شاری هەولێر ڕێکخست. لە دەستپێکی سەردانەکەدا، فێرخوازان و مامۆستای سەرپەرشتیار لەلایەن مامۆستا دالیا جاسم محەمەد ئەلحەمدانی، بەڕێوەبەری قوتابخانەی فێنک، پێشوازییەکی گەرمیان لێ کرا. بەرێوەبەری قوتابخانەكە جەختی لەسەر پێویستیی ئەم جۆرە […]
فێرخوازێکى بەشى ڕاگەیاندن بەشداری لە کەمپینی جوانکردنی شاری هەولێر دەكات

کۆمەڵە خۆبەخشێكی بەهرەمەندی شاری هەولێر، کەمپەینێکیان بە ناونیشانی (ڕەنگاڵە) ڕاگەیاندووە، بۆ لادان و سڕینەوەی هەموو ئەو نووسراوە ناڕێک و نەشیاوانەی کە وەک دیاردەیەکی نەشاز لە گەڕەک و کۆڵان و شەقامە گشتییەکانی شاری هەولێر نووسراون، لەو چوارچێوەیەشدا فێرخوازێکى بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر وەک خۆبەخش بەشدارى لە هەڵمەتەکەدا کردووە. نەجوا باقی ڕەشید، فێرخوازى قۆناغی دووەمی بەشی […]
فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن چالاكییەكی هۆشیاری دەربارەی توندوتیژیی میدیایی ئەنجام دەدەن

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی (١٩/١٠/٢٠٢٥)، بەشێک لە فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر دڵان ئیسماعیل مەولود، سەردانێکی زانستییان بۆ قوتابخانەی زاگرۆسی بنەڕەتی لە شاری هەولێر ئەنجام دا بەمەبەستی ئەنجامدانی چالاكییەكی هۆشیاریی لەسەر خراپ بەکارهێنانی مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. سەرەتا، فێرخوازان و مامۆستای سەرپەرشتیار لەلایەن مامۆستا ئیحسان عوسمان مەولوود، بەڕێوەبەری قوتابخانەی زاگرۆس، بە […]
فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن لە قوتابخانەی (بان)ـی ناحكومی باس لە خراپ بەكارهێنانی میدیای ئەلیكترۆنی دەکەن

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (13-10-2025) فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر دڵان ئیسماعیل مەولود سەردانێکی زانستییان بۆ قوتابخانەی (بان)ـی ناحكومی لە گەڕەكی هەڤاڵان ئەنجامدا و چالاکییەکى هۆشیارییان بەڕێوەبرد. مامۆستای سەرپەرشیتار و فێرخوازان لەلایەن مامۆستا نەرمین ئەحمەد مستەفا، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە پێشوازییان لێکرا، لە وتەیەکیشدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر […]
فێرخوازانى بەشی ڕاگەیاندن هەڵمەتێکی فراوان بۆ پاککردنەوە و هۆشیاری ژینگە بەڕێوەدەبەن

بە بۆنەی “ڕۆژی جیهانیی پاکوخاوێنڕاگرتنى ژینگە و خاوێنکردنەوەی”، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (21/9/2025)، بەچاودێرى سەرۆکایەتى بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغى چوارەم و سێیەمى بەشەکە چالاکییەکی بەرفراوانی پاککردنەوە و هۆشیاری ژینگەییان لە بازاڕی گەڕەکی کوردستان (حى عەسکەرى) لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد. فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن هەڵمەتەکەیان بە دروشمی “هەر تاکێک بەرپرسیارە لە پاراستنی ژینگە” […]
پێنجەمین کۆنفرانسى نێودەوڵەتى لە بوارى زانستى ئەندازیارى تەلارسازى و شارستانى لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەکۆمەڵێک دەرئەنجامى گرنگ کۆتایی بەکارەکانى هێنا

لە ڕۆژانى چوارشەممە و پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٦-٢٧/٢/٢٠٢٥)، زانکۆى جیهان-هەولێر بەهاوبەشى زانکۆى پۆترا لە مالیزیا و، بەئامادبوونى ژمارەیەکى بەرچاو لە ئەکادیمیستان و توێژەران و شارەزایان و مامۆستایانى زانکۆ، (پێنجەمین کۆنفرانسى نێودەوڵەتى لە بوارى زانستەکانى ئەندازیارى تەلارسازى و شارستانى)ى بەڕێوەبرد و، بەخستنەڕووى کۆمەڵێک دەرئەنجام کارەکانى کۆنفرانس کۆتای هات. لە میانەى دوو ڕۆژى کۆنفرانسەکەدا، (٥٤) توێژینەوە لە […]
لە زانکۆى جیهان-هەولێر پێنجەمین کۆنفرانسى هاوبەشى نێودەوڵەتى زانستە کارگێڕی و داراییەکان دەستى بەکارەکانى کرد

بەئامادەبوونى دکتۆر توانا نجف نوێنەرى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان و، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و، ژمارەیەک لە سەرۆک زانکۆکان و، چەندین توێژەرى بیانى و ناوخۆى و عێراقى، زانکۆى جیهان-هەولێر بەهاوبەشى لەگەڵ زانکۆى وۆچ لە پۆڵندا و، زانکۆى موصڵ پێنجەمین کۆنفرانسى هاوبەشى نێودەوڵەتى زانستە کارگێڕی و داراییەکان بە دروشمى “پیادەکردنى بەرنامەکانی […]
فێرخوازانی بەشی کارگێڕیی کار بە هاوكارییەكانیان ئامادەیی هەولێری کچانی نموونەیی نۆژەن دەكەنەوە

بە دروشمی “لە هەڵسەنگاندنەوە بۆ جێبەجێکردن”، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٣/١٢/٢٠٢٥، فێرخوازانی بەشی کارگێڕیی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی “ئامادەیی هەولێری کچانی نمونەییان” كرد، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی جێبەجێکردنی پلانی نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدان قوتابخانەكە. سەردانەکە بە سەرپەرشتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر قوسەی حەمید سەلامی و بە یاوەری گرووپێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشەکە بەڕێوەچوو. […]