فێرخوازانى بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی پشکنینى تاقیگەیی بۆ قوتابیانى قوتابخانەکان ئەنجام دەدەن

ڕۆژی سێشەممە  ڕێکەوتى 11ی شوباتی 2025، فێرخوازانى بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی قوتابخانەی هاواری هاوڕێی بنەڕەتییان کرد بۆ ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەی بنەڕەتی بۆ قوتابیانى قوتابخانەکە. سەردانەکە بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەر عەبدوڵڵا جەودەت بەڕێوەچوو، بەگەیشتنیان لە مامۆستا خالید بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە پێشوازییان لێکرا، پاشان لە چالاکیەکى خۆبەخشیدا فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کۆمەڵێک پشکنینی بنەڕەتی تەندروستییان […]

فێرخوازانی بەشی شیکارییە کیمیایی پزیشکی پشکنینی تەندروستی و هۆشیاری لە خانەی بەساڵاچووان پێشکەش دەکەن

لە پێنچ شەممە ڕێکەوتی (٢٠/١١/٢٠٢٥)، کۆمەڵێک لە فێرخوازانی قۆناغی سێیەمی بەشی شیکارییە کیمیایی پزیشکی (Medical Biochemical Analysis) لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سەردانێکی مەیدانییان بۆ خانەی چاودێریی بەساڵاچووان ئەنجام دا. لە میانەی سەردانەکەدا، چەندین پشکنینی پزیشکیی سەرەتاییان ئەنجام دا و ڕاستەوخۆ ڕێنمایی تەندروستی و هۆشیارییان پێشکەش بە دانیشتوانی خانەکە کرد. سەردانەکە بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر (هەوڕێ سامی)، […]

فێرخوازانی بەشی شیکاریی کیمیایى پزیشکی چالاکییەکی زانستی و تەندروستی لە قوتابخانەی نیوى بنەڕەتیی عەرەبی ئەنجام دەدەن

ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٤/١١/٢٠٢٥، کۆمەڵێک لە فێرخوازانی قۆناغی سێیەمی بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکیی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سەردانی قوتابخانەی (نیوى)ی بنەڕەتیی عەرەبییان کرد. سەردانەکە بە سەرپەرشتیی سەرۆکی بەش و بە یاوەریی یاریدەدەری تاقیگە، خاتوو (مەنار فارس) بەڕێوەچوو، بەگەیشتنیان فێرخوازان لە لایەن (نیوى وەهبی)، بەڕێوەبەری قوتابخانە، پێشوازییان لێکرا و، دەستخۆشی لەم دەستپێشخەرییە زانستییەی فێرخوازان کرد، پاشان فێرخوازان […]

فێرخوازانی بەشى شیکاریی کیمیایی پزیشکیی سیمینارێکی هۆشیاری لە ئامادەیی بانەیی کچان پێشکەش دەکەن

لە چوارچێوەی چالاکییە هۆشیارییە کۆمەڵایەتییەکاندا، ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتى (٢٥/١١/٢٠٢٥) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەمی بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سەردانی قوتابخانەی ئامادەیی (بانەیی) کچانیان کرد. سەردانەکە بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر (هەوڕێ فاتیح سامی) ئەنجام درا و، لەلایەن مامۆستا بانە ڕەحمان بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا، پاشان فێرخوازان سیمینارێکیان بە ناونیشانی “تۆڕە […]

فێرخوازانى بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى لە قوتابخانەیەک باس لە زیانەکانى جگەرکێشان دەکەن

ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتى (٦/١٠/٢٠٢٥) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەمی بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، سەردانی قوتابخانەی ئامادەیی بارزی ئەهلییان کرد چالاکیەکى  هۆشیاری تەندروستیان بە ناونیشانی “جگەرەکێشان: جۆرەکانی و لێکەوتەکانی” ئەنجامدا. فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کە بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر (هەوری فاتیح) سەرۆکى بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى سەردانى قوتابخانەکەیان کرد، سەرەتا فێرخوازان بەگەرمى لەلایەن […]

فێرخوازانى بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى باس لە زیانەکانی خواردنەوە گازییەکان و خواردنەوە وزەبەخشەکان دەکەن

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتى (١٢/١٠/٢٠٢٥) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەمی بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، بە سەرپەرشتی یاریدەدەری مامۆستا عەبدوڵڵا جودەت، سەردانێکی زانستی و هۆشیارکردنەوەیان بۆ کۆمەڵگەی پەروەردەیی دایاکۆ  لە شارى هەولێر ئەنجامدا. فێرخوازان بە گەرمی لەلایەن مامۆستا نزهەت حەسەن ئەبوبەکر بەڕێوەبەری کۆمەڵگە، پێشوازییان لێکرا، لە وتەیەکى کورتدا ستایشی ڕۆڵی زانکۆی جیهان-هەولێرى […]

فێرخوازانى بەشى گرافیک دیزاین سەردانی باخچەى منداڵانى فلۆرانتین دەکەن و کۆمەڵێک دیاریان پێشکەش دەکەن

فێرخوازانى قۆناغی دووەمی بەشى گرافیک دیزاین لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (٢٤/٤/٢٠٢٥) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر  سەجا عەبدولهادی سەردانى باخچەى منداڵانى فلۆرانتیان لە شارى هەولێر کرد. دواى گەیشتنیان بە باخچەکە، فێرخوازان لەلایەن وەفا نامیق مەجید بەڕێوەبەرى باخچەى منداڵان بەگەرمى پێشوازییان لێکرا، پاشان فێرخوازان کۆمەڵێک کتێبى چیرۆکى منداڵان، کە خۆیان نوسین و دیزاینى ناوەڕۆک و بەرگەکانیان […]

فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن لە قوتابخانەیەك باس لە چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان دەكەن

بەبۆنەی هەڵمەتی شانزە ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 26-11-2025 بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (دڵان ئیسماعیل مەولود) فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن سیمینارێكیان دەربارەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە قوتابخانەی (شارستانی كچان) ئەنجام دا. مامۆستای سەرپەرشتیار و فێرخوازان، لەلایەن مامۆستا (ڕووناك یەعقووب) بەڕێوەبەری قوتابخانەكە پێشوازییان لێكرا و، خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بەو دەستپێشخەرییەی بەشی ڕاگەیاندنی زانكۆی […]

فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن بە چالاكییەكی هۆشیاری بەشداری لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان دەكەن

لە درێژەی چالاكییەكانیدا بەبۆنەی هەڵمەتی شانزە ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 26-11-2025 بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (دڵان ئیسماعیل مەولود) فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن هەستان بە ئەنجامدانی چالاكییەكی هۆشیاری لەنێو بازاڕی میللی گەڕەكی نەورۆز. چالاكییەكە بە بەشداریی بەشێك لە فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی جیهان-هەولێر بەبۆنەی  هەڵمەتی شانزە ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان بەڕێوەچوو، […]

فێرخوازانى بەشی ژمێریاری زانکۆى جیهان-هەولێر؛ چالاکیەکى مرۆیی ئەنجام دەدەن

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى (9/3/2025)، گروپێک لە فێرخوازانى بەشی ژمێریاری لە زانکۆی جیهان – هەولێر سەردانی ئامادەیی بەهرەى کچانیان لە شارى هەولێر کرد و چالاکیەکى مرۆیی خۆبەخشیان ئەنجامدا. سەردانەکە بەسەرپەرشتى هەریەک لە دکتۆر ئیبراهیم حسێن و مامۆستاى یاریدەدەر ڕاز ئازاد جەلال بەڕێوەچوو، فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن مامۆستا شەونم جەنگى مستەفا بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە و، مامۆستایانى قوتابخانەکە پێشوازییان […]