فێرخوازانى بەشی ڕاگەیاندن بەشداری لە بۆنەیەکی تایبەت نابیستان دەکەن

ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٢٣/٤/٢٠٢٥) بۆنەیەکی تایبەت بۆ هەفتەی هۆشیاریی نایستان لە پەیمانگەی هیواى نابیستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، تیایدا ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر دڵات ئیسماعیل بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد. سەرەتای چالاکییەکە بە پێشکەشکردنی سروودی نیشتمانی “ئەی ڕەقیب” لەلایەن قوتابیانى نابیستاى  پەیمانگەی هیواى نابیستان بە زمانی ئاماژە دەستی پێکرد. […]

فێرخوازانى بەشی پەروەردەی گشتی و ڕاگەیاندن بۆ پاڵپشتیکردنی خێزانە کەمدەرامەتەکان، هەڵمەتێکى مرۆییان بەڕێوەبرد

لە دەستپێشخەرییەکی مرۆیی کە ڕەنگدانەوەی ڕۆحی یەکانگیرى کۆمەڵایەتییە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، هەریەک لە بەشی پەروەردەی گشتی و بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر هەڵمەتی هاوبەشیان لە مانگى پیرۆزى ڕەمەزان بۆ هاوکاریکردنى خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان بەڕێوەبرد. هەڵمەتەکە لە ڕێکەوتى (٢١/٣/٢٠٢٥) بەسەرپەرشتى دکتۆر ئەحمەد عەبدولعەون سەرۆکى بەشی پەروەردەی گشتی و مامۆستاى یاریدەدەر ئەزوەر مەهدی سەرۆکى بەشی […]

فێرخوازانى بەشی زمانی ئينگلیزی کۆمەکى دارایی خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان دەکەن

گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی سێیەمی بەشى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆی جیهان هەولێر لە چوارچێوەى هەڵەمەتێکدا کۆمەکى دارایی ژمارەیەک لە خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکانى شارى هەولێریان کرد. لەو چوارچێوەیەدا، فێرخوازان ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٢٦/٣/٢٠٢٥)  بە سەرپەرشتی  مامۆستای ياریدەدەر ڕۆژین حوسێن حوسێنی  هەڵمەتێکى کۆکردنەوەى پارەیان بەڕێوەبرد، دواتریش پارە کۆکراوەکانیان بەسەر ژمارەیەک لەو خێزانە هەژار و کەمدەرامەتانەى شارى […]

فێرخوازانى ئەندازیاری دیزاینی ناوخۆیی گرنگى دیزاینى ناوخۆیی دەدوێن بۆ قوتابیانى ئامادەیی ژیارى کچان شى دەکەنەوە

رۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٢/٢/٢٠٢٥)، لە چوارچێوەی کارە مەیدانیە بەردەوامەکانى زانکۆی جیهان -هەولێر بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستى هۆشیاری ئەکادیمی و پیشەیی، سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى دیزاینى ناوخۆیی سەردانێکى بۆ ژمارەیەک لە فێرخوازانى قۆناغی دووەم بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەر لانە شەهاب ئەحمەد بۆ ئامادەیی ژیارى کچان ڕێکخست. مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن مامۆستا ئازاد حەمەد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە […]

فێرخوازانى بەشی ئەندازیاری تەلارسازی باس لە سودەکانى ئەندازیارى تەلارسازى لە بوارى پلاندانى شار دەکەن

رۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٢/٢/٢٠٢٥)، کۆمەڵێک لە فێرخوازانى  قۆناغی دووەم لە بەشی تەلارسازی لە زانکۆی جیهان -هەولێر بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر لانە شیهاب ئەحمەد سەردانى ئامادەیی ژیارى کوڕانیان لە شارى هەولێر کرد و، لەلایەن مامۆستا فاخیر حامد لە کارگێڕی قوتابخانەکەە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا. پاشان هاوەڵى مامۆستا و فێرخوازانى کرد بۆ پێشکەشکردنى بابەتەکەیان کە تایبەت بوو بە ناساندنى […]

فێرخوازانى بەشی کارگێڕی گشتی بەشدارى لە هەڵمەتێکى دارچاندن دەکەن

بۆ زیادکردنى ڕێژەى ڕوبەرى سەوزایی لە شارى هەولێر؛ رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (٢٣\٣\٢٠٢٥) سەرۆکایەتی بەشی کارگێری گشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەهەماهەنگى بەڕێوەبەرایەتى ئەندازەى پارەکان بەشدارى لە هەڵمەتێکى نەمام چاندن کرد. لەم هەڵمەتەدا، کە لەلایەن مامۆستای یاریدەدەر هێڤی محمد قادر سەرپەرشتى کرا، ژمارەیەک لەفێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشی کارگێری گشتی بەشدارییان کرد و، بە ئامادەبوونی سەفین ڕەشید بەرپرسی […]

بەشی کارگێڕی گشتی چالاکییەکی خۆبەخشی لە خانەی منداڵانى بێ سەرپەرشت لە هەولێر بەڕێوەدەبەن

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتى ( 2025-2-18)، فێرخوازانى قۆناغی چوارەمی بەشی کارگێڕی گشتی لە زانکۆی جیهان، لەچوارچێوەی پابەندبوونیان بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی، خۆبەخشانە لە خانەی منداڵانى بێ سەرپەرشت لە شاری هەولێر. بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر ڕاز ئازاد جەلال چالاکیەکەیان بەڕێوەبرد. لەگەڵ گەیشتنیان لەلایەن شێروان عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەرى خانەکە بەگەرمی پێشوازییان لێکرا، دواتر فێرخوازان نانی نیوەڕۆیان بۆ ٧٠ منداڵى خانەکە […]

بەشی کارگێڕی گشتی چالاکیەکى خۆبەخشى لە ماڵى بێ سەرپەرشتان بەڕێوەدەبن

لە بەردەوامى کار و چالاکیە خۆبەخشى و خێرخوازییەکانیاندا، سەرۆکایەتى بەشى کارگێڕى گشتى لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانى ماڵى بێ سەرپەرشتیانیان لە شارى هەولێر کرد و چالاکیەکى خۆبەخشیان ئەنجامدا. ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (١٠/٢/٢٠٢٥) سەرۆکایەتى بەشى کارگێڕی گشتی بەچاودێرى پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود و، بەسەرپەرشتى مامۆستای یاریدەدەر ڕاز ئازاد جەلال، سەردانێکی بۆ ماڵى بێ سەرپەرشتان لە […]

فێرخوازانى کارگێڕى کار بەشداری هەڵمەتێکی خۆبەخشانە بۆ جوانکردنی باڵەخانەى قوتابخانەى دەکەن

رۆژى شەممە ڕێکەوتى (٨/٢/٢٠٢٥) فێرخوازانی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەشدارییان لە هەڵمەتێکی خۆبەخشانە کرد بە ئامانجی باشترکردنی ژینگەی قوتابخانە چیا لە شارى هەولێر. هەڵەمەتەکەى فێرخوازان، بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم بیرداود سەرۆکى بەشى کارگێڕى کار بەناونیشانى هەڵمەتی “ڕەنگەڵە”  بەهاوکارى ڕێکخراوی درەختی مەیپڵەوە ڕێکخرابوو، کە تێیدا فێرخواز کاریان لەسەر نەخشاندن و ڕازاندنەوەی […]

فێرخوازێکى کارگێڕی کار باس لەوە دەکەن، کە چۆن تاک دەتوانێت بزنسێکی تایبەت بە خۆى دەست پێببکات

ڕۆژی چوارشەممە (١٢/٢/٢٠٢٥)، فێرخوازانی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان -هەولێر سیمینارێکیان پێشکەش بە قوتابیانی قوتابخانەی سابیس سەروەران کرد، کە تایبەت بوو بەوەى چۆن تاک دەتوانێت ببێتە خاوەن پزنسێکى تایبەت بە خۆى. لەو چالاکیەدا، کە بە سەرپەرشتیی مامۆستاى یاریدەدەر هێڤی محمد قادر، بەڕێوەچوو، سیمینارەکە لەلایەن کاسترۆ ئاسۆ محەمەد فێرخوازى قۆناغی چوارەمى بەشى کارگێڕى کار  پێشکەشکرا، […]