بەڕێز (د. مؤمن یاسین محمدامین) مامۆستا و توێژەری زانکۆی جیهان سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێز (م. عومەر ئەنوەر- سەرپەرشتیاری هۆبەری توێژەران و چالاکییەکانی چاکسازی گەورانی سلێمانی) سیمینارێکی پێشکەش کرد بە سزادراوانی زیندانی چاکسازی گەورانی سلێمانی. لە سیمینارەکەدا کە لە هۆڵی کتێبخانەی چاکسازی گەورانی سلێمانی بەڕێوەچوو و زیاتر لە ٢٥٠ سزادراوی چاکسازی گەورانی سلێمانی تیایدا بەشداربوون بابەتێک بە ناونیشانی (ژیاندۆستی و پێکەوەژیان؛ پێداچوونەوەی فیکری پێویستیی و خزمەتە!) پێشکەش کرا. لەسەرەتای سیمینارەکەدا د. مؤمن یاسین محمدامین، ئاماژەی بە چەمکەکانی جوانبینی، ژیاندۆستی و پێکەوەژیان کرد و دواتر باسی لە رێگاکانی گەشتن بە جوانبینی و هاوکات باسی لە کاریگەری مرۆڤە باش و جوانبین و ژیاندۆستەکان کرد لەسەر کۆمەڵگە و ئاماژەی بەوەکرد کە بنەمای مرۆڤ جوانبینیە و مرۆڤ لە خۆیدا زادەی پەروەردە و ڕەسەنایەتییە و نابێ هیچ هۆکارێک ببێتە هۆی تێکدانی ئەم بنەماییە. لە بەشێکیتری سیمینارەکەدا مامۆستا و توێژەرەکەی زانکۆی جیهان سلێمانی، ئاماژەی بە چەندین توێژینەوەی جیاوازکرد کە رۆڵە باش و کاریگەرەکەی مرۆڤ لە کۆمەڵگەکەدا دەدرەوشێننەوە و جەختی لەسەر کارایی و چالاکیی مرۆڤی کاریگەر کردەوە کە دەتوانێت بە بیرکردنەوەی ئەرێنی و جوانبینی کاریگەری لە دیوە جیاوازەکانی ژیانی رۆژانە دابنێت. لە تەوەرێکیتری سیمینارەکەدا د. مؤمن یاسین محمدامین ئاماژەی بە چەمکی پێداچوونەوەی فیکری (المراجعات الفکریة) کرد کە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دەیان کەسایەتی گەورە و بیرمەندی جیهانی بە موراجەعات و گۆڕانکاری و پێداچوونەوەی فیکری رێگای سەرکەوتنی خۆیان دۆزیوەتەوە و بوونەتە ئایکۆنێکی گەورەی خزمەت بە مرۆڤ و مرۆڤایەتی و رەنگرێژی ژیانیان کردووە، هاوکات باسی لە مێژووی چەند کەسێکی گەورە کرد کە بە بەرزکردنەوەی ئاستی (بیرکردنەوەی رەخنەیی) و (پێداچوونەوەی فیکری) بوونەتە نمونەی ناوازە کە بۆ هەمیشە خوێندنەوە و تێگەشتن لە ژیانیان شانازییە. لە کۆتایی سیمینارەکەدا، ئامادەبووان بە پرسیار و سەرنجەکانیان بەشداری گفتوگۆیەکی تێروتەسەلیان کرد.
كولیژا یاسا ل زانكویا جیهان-دهوك ب سهرپهرشتیا (د.ریبر حسین یوسف) راگرێ كولیژێ، و ب ههماههنگى دگهل دهستهیا سهربخۆ یا مافێ مرۆڤى ل دهوكێ، و چاكسازیا مهزنان، ووركشووپهك دهربارهى (مافێ زیندانیان د چاكسازیاندا ل دهوكێ) هاته ئهنجامدان، ئهڤه ژى پشتى ب دویماهى هاتنا خۆلا راهێنانێ بۆ قوتابیێن كولیژا یاسا ب رێیا ئهنجامدانا سهرهدانا بۆ چاكسازیا مهزنان ل دهوكێ و ئامادهكرنا راپورتێن گرێدایى مافێ زیندانیان د بوارێ ساخلهمى، ئارامى، كاركرن د ناڤا چاكسازیێ دا و پهیوهندى دگهل ژیانا دهرڤهى چاكسازیێ.
قوتابى لسهر 5 گرۆپان هاتنه دابهشكرن، ههر گرۆپهكى راپورتهك لسهر لایهنهكێ مافێن زیندانیان ئامادهكر، و تێبینى و پێشنیارێن گرێدایى بابهتى ئاراستهى رێڤهبهریا چاكسازیێ و دهستهیا مافێ مرۆڤى كرن، ل دویماهیا ووركشۆپى باوهرنامێن رێزلێنانێ لسهر قوتابیان هاتنه دابهشكرن، و رێزلێنان هاته پێشكێشكرن بۆ بهرێز (عهمیدێ مافپهروهر محمد حسن) رێڤهبهرێ چاكسازیێ، و (دلێر عبدالله) رێڤهبهرێ دهستهیا سهربخۆ یا مافێ مرۆڤى ل دهوكێ هاته كرن.



مهراسیمی کۆتاییهاتنی خولی پێداگۆجی بۆ مامۆستایانی سنوری پارێزگای سلێمانی لە زانکۆی جیهان-سلێمانی بەرێوە چوو لە مەراسیمەکەدا کە بەڕێزان پ. د ئومێد رفیق فتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی و پ.ی د. سادات عبداللە ياريدەرەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستیی و خویندنی باڵا تێدا ئامادەبوون، (١١٠) بەشداربوو لە مامۆستایانی پەروەردە خولێکی پیداگۆجی ٦هەفتەییان تەواوکرد. .پاش پیرۆزبایی، سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی دڵنیایی دا بە مامۆستایان کە زانکۆی جیهان هەمیشە لە هەوڵی گۆرانکاری و بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی خوێندندایە و بەردهوامە لە پاڵپشتیکردنی کەرتی پەروردە لە سنووری پارێزگای سلێمانی. لە کۆتاییدا، بڕواننامەی ڕێزلێنان بەخشرایە ڕاهێنەرانی خولەلە وبەشداربووان جەختیانکردەوە لەسەر گرنگیی بەردەوام بوونی ئەم جۆرە خولانە لە داهاتوودا.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى (9/3/2025)، گروپێک لە فێرخوازانى بەشی ژمێریاری لە زانکۆی جیهان – هەولێر سەردانی ئامادەیی بەهرەى کچانیان لە شارى هەولێر کرد و چالاکیەکى مرۆیی خۆبەخشیان ئەنجامدا.
سەردانەکە بەسەرپەرشتى هەریەک لە دکتۆر ئیبراهیم حسێن و مامۆستاى یاریدەدەر ڕاز ئازاد جەلال بەڕێوەچوو، فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن مامۆستا شەونم جەنگى مستەفا بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە و، مامۆستایانى قوتابخانەکە پێشوازییان لێکرا، دواى بەخێرهێنانیان لە وتەیەکیدا دەستخۆشى لە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر و مامۆستایان کرد بۆ ڕێکخستن و بەڕێوەبردنى ئەو دەستپێشخەرییە، پاشان فێرخوازان کۆمەک و هاوکارییەکانیان بەسەر ئەو قوتابیانەى قوتابخانەکەدا دابەش کرد، کە لە خێزانى کەمدەرامەت و هەژارن و، پێویستیان بە پاڵشتى و دەستگیرۆیکردنیان هەیە بۆ ڕەخساندنى ژینگەیەکى لەبارەى خوێندن، تا بتوانن قۆناغەکانى خوێندن بەسەرکەوتویی تەواو بکەن.
ڕێکخستن و بەڕێوەبردنى ئەم چالاکیەى بەشى ژمێریارى لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە چوارچێوەى زنجیرەیەک چالاکی جۆراوجۆر دێ بۆ پاڵپشتیکردنى ئەو چین و توێژە جیاوازانەى کۆمەڵگە کە پێویستیان بە کۆمەک و دەستگیرۆیکردن هەیە.
ل دویف راسپاردێن وهزارهتا خواندنا بلند و ڤهكولینێن زانستى یا حكومهتا ههرێما كوردستانێ، ب فهرمانا سهرۆكاتیا زانكویێ لژنهك هاتیه پێكئینان بۆ هۆشیاریا ماموستا و فهرمانبهر و قوتابیان ل دۆر بهرهنگاربوونا مادێن هۆشبهر و كارتێكرنێن دهروونى و خراب لسهر مرۆڤ و جڤاكى.
ل رێكهفتى (10/3/2024) ب ئامادهبوونا بهرێز (پ.د.زیرڤان عبدالمحسن أسعد) سهرۆكێ زانكویێ، لژنا ناڤبرى ووركشۆپهك ئهنجامدا بۆ ستافێ ماموستا و فهرمانبهرێن زانكویا جیهان-دهوك ب مهرهما دیاركرنا نهخشێ زانكویێ د بهرهنگاربوونا مادێن هۆشبهر دا و كارتێكرنێ ژێ پهیدا دبن.
ل دویماهیێ دهرگههێ دانۆستاندنێ ژلایێ ئامادهبوویان هاته ڤهكرن و چهندین تهوهر و بابهتێن گرنگ هاتنه گهنگهشكرن و چهندین تێبینى و پێشنیار ئاراستهیى لژنێ هاتنه كرن ب مهرهما مفا وهرگرتن و بكارئینان د بهرنامێ هۆشیاریێ دا.



ب ههماههنگى دگهل بهشێ پهرستارى و مایكرۆبایۆلوجى یا پزیشكى، خۆ گونجاندن دگهل ژیوارى و زێدهكرنا (زیرهكیا دهستكرد) د بوارێ تهتدرۆستى دا وێ چهندێ د سهلمینیت كو ئهزموون و كارێ پراكتیكى باشتر دكهت و ئامرازێن بهێز بۆ كارێ ساخلهمى دابین دكهت، گرنگیا پلاتفۆرما (بایۆدیجیتال) ئهزموون و خوگونجاندنێ دگهل بوارێ پزیشكى دا زێدهتر دكهت، و تێكهلیهكێ پهیدا دبیت دناڤبهرا ههردوو تێگههێن زیرهكیا دهستكرد و كارێ تهندرۆستى ب مهرهما مفا وهرگرتن د بوارێ چاڤدێریا تهندروستى دا.




رێکەفتی (27/1/2024) کۆربەندێ ئابووری یێ سێ ب ئامادەبوونا بەرێز (پ.د.زێرڤان عبدالمحسن اسعد) سەرۆکێ زانکویێ ل هۆلا سەنتەرێ ڤەکۆلینان هاتە ئەنجامدان ل ژێر ناڤ و نیشانێن “بهێزکرنا ئابوورێ عیراقێ گەشەکرن ب رێیا وەبەرهێنان و کەرتێ بانکی، ب پشکداریا هژمارەکا پسپۆر و تایبەتمەندێن بوارێن وەبەرهێنان، ئابووری و دارایی.
️دوو روینشتن هاتنە ئەنجامدان: ئێک: ١. پ.د.عبدالحسین عەنبەکی، سەرۆکێ راوێژکارێن ئابووری یێ سەرۆک وەزیرێن عیراقێ. ٢. د.هەڤال سەدیق اسماعیل، نوینەرێ دەستەیا گشتی یا وەبەرهێنانێ ل هەرێما کوردستانێ و رێڤەبەرێ گشتی یێ وەبەرهێنانێ ل پارێزگەها دهوکێ. روینشتن ژلایێ (پ.د.ئەحمەد سەفار) ئەندامێ بەرێ یێ جڤاتا نوینەرێن عیراقێ هاتە برێڤەبرن.
️روینشتنا دووێ پێک دهات ژ: ١. د. محمد نجار، راوێژکارێ سەرۆک وەزیرێن عیراقێ بۆ وەبەرهێنانێ و رێڤەبەرێ سندۆقا گەشەپێدانا عیراقێ. ٢. د. محمد نەجار، مەزنە ستراتیژیێن سندۆقا گەشەپێدانا ئاسیا و مامۆستایێ ئابوورێ ل لەندەن. روینشتنا دووێ ژلایێ بەرێز (د.نوار ئەلسەعدی) رێڤەبەرێ سەنتەرێ ڤەکولینان و مامۆستایێ ئابوورا نیڤدەولەتی هاتە برێڤەبرن. چەندین بابەت و تەوەرێن گرنگ ل دۆر ئابوور و وەبەرهێنان و کەرتێ بانکی گەنگەشە و شرۆڤەکرن ژلایێ ئاحفتنکەر و بەشداربوویێن کوربەندی و ل دویماهیێ هژمارەکا پێشنیاران هاتنە تۆمارکرن و پێشکێشکرن بۆ رێکخەرێن کۆربەندی.



ڕۆژی سێشەممە 21ی 1ی 2025، سەرۆکایەتى بەشی ژمێریاری لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی مرۆیی بۆ نەخۆشخانەی نانەکەلی بۆ نەخۆشەکانى خوێن و شێرپەنجە لە شارى هەولێر ڕێکخست.
لەو سەردانەدا، کە بەشداریی فێرخوازانى قۆناغی دووەم و بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدە ڕاز ئازاد جەلال بەڕێوەچوو، بە گەیشتنیان لەلایەن کارزان ئیبراهیم خەلیل بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی نانەکەلى پێشوازییان لێکرا. لە میانەى سەردانەکەیاندا فێرخوازان بەشی ژمێریاری کارلێکیان لەگەڵ ١٠٠ منداڵی نەخۆش کرد و دیاریان بەسەردا پێشکەش کردن و گفتوگۆیان لەگەڵ کرد و بەختەوەرییان کردن.
لە بەرانبەردا ستافى کارگێڕى نەخۆشخانەکە سوپاسى ئەم دەستپێشخەرییە مرۆییە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێریان کرد و، جەختیان لەسەر کاریگەرییە دەروونییە ئەرێنییە ئەم جۆرە سەردانانە لەسەر منداڵانی نەخۆش کردەوە، بۆ ئەوەش مامۆستاى یاریدەدەر ڕاز ئازاد جەلال سوپاسى کارزان ئیبراهیم خەلیل بەڕێوەبەری کارگێڕی لە نەخۆشخانەی کرد، کە بەردەوام پاڵپشتى ئەو جۆرە دەستپێشخەریانە دەکات.
بەشێ سرکردن رابوو ب ئەنجامدانا ورک شوپەکێ ب ناڤ و نیشانێن
(Anesthesia Department Scientific competition based on AI)، و بەشداریا قوتابیێن بەشێ سرکردن. ل روژا ئێک شەمب رێکەفتی (01/06/2025) ل هولا پێشمەرگە .ئارمانج ژ ڤێ چالاکیێ هاندانا قوتابیانە بو فێربوونەکا باشتر و بلندکرنا هەستێ پێکڤەکارکرن و لێکگوهارتنا پێزانینان.


لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکانی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی، گروپێک لە فێرخوازانى بەشی ژمێریاری لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر ڕاز ئازاد جەلال، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى ( 2ی شوباتی 2025) سەردانی قوتابخانەی پەیمانى بنەڕەتی تێکەڵاویان لە شارى هەولێر کرد و، دیارییان بەسەر قوتابیانى قوتابخانەکە دابەشکرد.
سەرەتا مامۆستا لاولاو خەلیل عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری قوتابخانەکە ، بەخێرهاتنێکی گەرم مامۆستا و فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێرى کرد، پاشان یاوەری فێرخوازانىکرد بۆ بەسەرکردنەوەى پۆلەکانى قوتابخانەکە بۆ ئاشنابوونیان بە ژینگەی فێربوون و ئاستە جیاوازەکانی خوێندن لە قوتابخانەکەدا. دواتریش فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر دیارییەکانیان پێشکەش بە قوتابیان کرد، کە بریتی بوون لە جلوبەرگی قوتابخانە.
لە کۆتایی سەردانەکەدا مامۆستا لاولاو خەلیل عەبدوڵڵا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەى مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێرى کرد بۆ ئەم دەستپێشخەرییە مرۆییە. هەروەها جەختی لەسەر ڕۆڵی ئەرێنی ئەم جۆرە چالاکیانە کردەوە لە پشتگیریکردنی پرۆسەی پەروەردەیی و، پێشخستنی ژینگەیەکی فێربوونی هاندەر و، هاندانی قوتابیان بۆ ئەوەی لە پرۆسەى خوێندن سەرکەوتوو بن.