پۆلێن نەکراو

پەڕەی سەرەكی

پۆلێن نەکراو

مانگی شوبات مانگی هۆشیاری شێرپەنجەیە، لەو چوارچێوەیەدا، فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سمینارێکى زانستییان بەناونیشانی “هۆشیاری شێرپەنجە” لە قوتابخانەی ڕۆشنبیری ئەهلی لە هەولێر پێشکەش کرد.

لەو سمینارەدا، کە ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى ٤/٢/٢٠٢٥، بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر هێرۆ ئیسماعیل محەمەد بەڕێوەچوو، سەرەتا فێرخوازن لەلایەن مامۆستا گارا عوسمان ئیسماعیل بەڕێوەبەری قوتابخانە  پێشوازییەکی گەرمی لێکرا و سیمینارەکەش لە هۆڵی کۆنفڕانسی قوتابخانەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە قوتابیان و مامۆستایان بەڕێوەچوو. کە تیایدا فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر سەرەتا کۆمەڵێک زانیارى گشتیان لەبارەى شێرپەنجە پێشکەشکرد، لەوانە هۆکارەکانی، شێوازەکانی دەستنیشانکردن و، ڕێکارەکانی خۆپارێزی بۆ کەمکردنەوەی هۆکارەکانى توشبوون بە شێرپەنجەییەکان، ئەمە جگە لە دوایین پێشکەوتنەکانی بواری زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە، چالاکیەکە بووە هۆى بڵاوکردنەوەى هۆشیاری تەندروستی و بەرزکردنەوەی ڕۆشنبیری پزیشکی لە کۆمەڵگە بەتایبەت لە بوارى شێرپەنجە.

لە کۆتایی چالاکییەکەدا  مامۆستا گارە عوسمان ئیسماعیل بڕوانامەی پێزانینی پێشکەش بە فێرخوازانی بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى کرد وەک ڕێزێک بۆ هەوڵەکانیان لە گەیاندنی زانیاری پزیشکی دروست بە شێوەیەکی زانستی و ئامانجدار بە قوتابیانى قوتابخانەکەیان. لە بەرامبەردا فێرخوازان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی کارگێڕی قوتابخانەکە کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرم و میواندارییە، هەروەک سوپاس و پێزانینی سەرۆکى بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆی جیهان – هەولێریان گەیاند بەبەڕێوەبەرى قوتابخانەکە بۆ ئەم دەرفەتەی کە بەشدار بوو لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تەندروستی لای قوتابیان.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى (١٦/٢/٢٠٢٥) فێرخوازانى قۆناغی دووەم لە بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی  لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانى قوتابخانەى کوردستانى گەورەیان لە شارى هەولێر کرد و سیمینارێکی هۆشیارییان لەسەر بەکتریای گەدە (Helicobacter pylori ) پێشکەش بە قوتابیانی قوتابخانەکە کرد.

 چالاکیەکە بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (هێرۆ ئیسماعیل محمد) بەڕێوەچوو، سەرتاش لەلایەن مامۆستا ئازاد ڕەسووڵ فەقی خاوەنی قوتابخانەی دواناوەندی کوردستانی گەورە بە گەرمی پێشوازی لێکرا، پاشان لە هۆڵی قوتابخانە سمینارەکەیان پێشکەش کرد، لە میانەى سمینارەکەیاندا فێرخوازانى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی پێشکەشکردنێکیان باسیان لە  بەکتریای گەدە (Helicobacter pylori ) کرد، بۆ ئەوەش باسیانلە چۆنیەتی گواستنەوەی بەکتریاکە کرد، بەتایبەتی لەڕێگەی خۆراکی پیس و خواردنی خێرا، هاوکات تیشکیان خستە سەر زیادبوونی ڕێژەی تووشبوون لەنێو هەرزەکاران و گەنجانی پێگەیشتوودا. لە بەشێکى دیکەى سمینارەکەیاندا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بە گرنگی باسیان لە ڕێوشوێنی خۆپارێزییەکان کرد، لەوانە دەستشۆردنی دروست، پاکوخاوێنی و پاراستنی پاکوخاوێنی کەسی.

لە بەشێکى دیکەى چالاکیەکەیاندا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر مادەی تەعقیمکردنیان بەسەر قوتابیانى قوتابخانەکە دابەشکرد، ئەوەش وەک بەشێک لە هەڵمەتی هۆشیاری، لە کۆتایشدا ئازاد ڕەسووڵ فەقی سوپاس و دەستخۆشى لەو هەوڵەى فێرخوازانى بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی کرد، بەتایبەت کە کار بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی دەکەن.

لە هەوڵێکدا بۆ بەرەوپێشبردنی بەهاکانی پاڵپشتی کۆمەڵایەتی و خۆبەخشی، گروپێک لە فێرخوازانى بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان-هەولێر هەڵمەتێکی بەخشینیان بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دەستپێکرد بۆ پاڵپشتیکردنی خێزانە کەمدەرامەتەکان و دابینکردنی پێداویستییە خۆراکییە سەرەتاییەکانە.

لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (١٢/٣/٢٠٢٥) فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە ڕێگەى ئەو هاوکاری داراییانەى کە پێشتر لە ڕێگەى هەڵمەتەکەیاندا کۆیان کردبوەوە، کۆمەلێک خۆراک و پێداویستی پێویستیان کڕی و، چەندین سەبەتەى خۆراکیان دروست کرد، سەبەتە خۆراکیەکان کۆمەڵێک پێداویستى سەرەکى خۆراکى بۆ مانگى ڕەمەزان لە خۆگرتبوو، پاشان سەردانى چەند گەڕەکێکى شارى هەولێریان کرد و، سەبەتە خۆراکیەکانیان بەسەر ئەو خێزانە هەژار و کەمدەرامەتانەدا دابەش کرد، کە پێوستیان بە دەستگیرۆیکردن و پاڵپشتیکردنى جۆراوجۆر هەیە.

فێرخوازانى بەشى زانستى کۆمپیوتەر لە ڕێگەى ئەم هەڵمەتەوە پابەندبوونی زانکۆى جیهان-هەولێریان بە بەرپرسیاریەتى کۆمەڵایەتى و پشتگیریکردنی ئەو خێزان و کەسانە دوپاتکردەوە، کە پێویستیان بە کۆمەک و هاوکارى هەیە، جگە لەوەش چالاکیەکە بووە هۆى بەرزکردنەوەى هەستى کارى خۆبەخشى و خێرخوازى لەلاى فێرخوازانى زانکۆ.

لە چوارچێوەی پەرۆشی سەرۆکایەتى زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری و بەرزکردنەوەی ئاستى پەیوەندى زانکۆ لەگەڵ کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەى هۆشیارى، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (١٣/٢/٢٠٢٥) فێرخوازانى قۆناغی چوارەم لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر سەردانی قوتابخانەی ئامادەیی ساڤایان کرد.

فێرخوازان لە میانەى سەردانەکەیاندا، کە بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕیم جەعفەر ئەنجامیاندا، سەرەتا لە لایەن هۆشمەند سەهەند بەڕێوەبەری قوتابخانە پێشوازییان لێکرا، لە وتەیەکیدا دواى بەخێرهێنانیان ستایشی گرنگی ئەم دەستپێشخەرییە کرد لە پێناو پێگەیاندن و هۆشیاریکردنەوەى قوتابیان بە بوارە جیاوازەکانى تەکنەلۆجییا. پاشان فێرخوازان لە هۆڵى قوتابخانەکە بابەتێکی هۆشیارییان سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی بواری تەکنەلۆجیا و زیرەکی دەستکرد پێشکەش  بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد، لە میانەى بابەتەکەیاندا فێرخوازان باسیان لە گرنگی بوارە جیاوازەکانى تەکنەلۆژیا و زیرەکى دەستکرد و و زیادبوونی کاریگەرییان لەسەر لایەنە جیاوازەکانی ژیانی ڕۆژانە و پیشەیی بۆ قوتابیان کرد، هاوکات قوتابیان ئاشنایی کۆمەڵێک ڕێگەى جیاواز کرد بۆ سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیا زیرەک بۆ بوارى پەروەردەیی و پێگەیاندن.

چالاکیەکە بە گفتوگۆیەکى کراوەى نێوان قوتابیانى ئامادەیی ساڤا و فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر سەبارەت بە تەکنەلۆژییەکان و، هاندانیان بۆ سودوەرگرتن لە پێشکەوتنە سەردەمییەکان لە جیهانی زیرەکی دەستکرد کۆتایی پێهات.

لە هەنگاوێکدا کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونیان بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتییەوەیە، فێرخوازانى بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان-هەولێر ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٥ سەردانی پەیمانگەی ئاوات بۆ گەشەپێدانى منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەتیان کرد.

لە سەردانەکەدا فێرخوازانى قۆناغی دووەم بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەری سارا جەمال حسێن، لەلایەن توێژەری کۆمەڵایەتی گەلاوێژ تاهر کەریم پێشوازییان لێکرا. پاشان فێرخوازانى ئەو هاوکاریانەى کە پێشتر قۆناغی یەکەم و دووەم لە میانەى دەستپێشخەرییەکیان بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ کڕینی دیاری بۆ منداڵان کۆیان کردبوەوە،  لە میانەی سەردانەکەیاندا پێشکەشى منداڵانى خاوەن پێداویستى تایبەتیان کرد و، کەشێکی خۆشی و پاڵپشتی دەروونی بۆ منداڵەکان دروست کرد.

بەڕێوەبەرایەتی پەیمانگاکە ستایشی ئەم دەستپێشخەرییەی کرد و جەختیان لەسەر گرنگی ئەم جۆرە چالاکییانە کردەوە لە  پێناو بەرزکردنەوەی پەیوەندی مرۆیی و هاندانی کەلتوری بەخشین و کاری خۆبەخشانە. ئەم سەردانە بەشێکە لە زنجیرەیەک بۆنە کە لەلایەن زانکۆی جیهان-هەولێرەوە ڕێکخراوە، لەهەوڵێکدا بۆ بەرەوپێشبردنی بەها مرۆییەکان و چەسپاندنی ڕۆڵی فێرخوازان  لە خزمەتکردنی کۆمەڵگەدا.

ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٨/١٢/٢٠٢٤) سەرۆکایەتى بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سەردانێکى خێرخوازى بۆ گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغى یەکەم و دووەم بۆ گەیاندنى کۆمەک و هاوکارى بۆ سەنتەری ئۆتیزمی ئیماراتى لە شارى هەولێر ڕێکخست.

لەو چالاکیەدا، کە بەسەرپەرشتى پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ڕیم جەعفەر ئیسماعیل بەڕێوەچوو، فێرخوازان کۆمەڵێک دیارییان لە کەشێکی پڕ لە خۆشەویستی و خۆشیدا پێشکەش بە منداڵانى سودمەندبووى سەنتەرەکە کرد، دیاریەکانیش پێشتر فێرخوازان لە زانکۆ لە مامۆستایان و فێرخوازان کۆیان کردبوەوە، لە بەرانبەردا تیمی بەڕێوەبردنی سەنتەرەکە ستایشی سەردانەکەى فێرخوازانى  زانکۆی جیهان-هەولێریان کرد لە پاڵپشتیکردنی منداڵانى ئۆتیزم لە ڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە، بۆ ئەوەش مامۆستاى سەرپەرشتیار جەختی لەسەر پابەندبوونی زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ پەرەپێدانی ئاست و توانا و لێهاتویی فێرخوازان لە ڕووی ئەکادیمی و مرۆییەوە کردەوە، تا باشتر بتوانن ڕۆڵیان لە خزمەتکردنی کۆمەڵگەدا هەبێ.

سەنتەری ئۆتیزمی ئیمارات ژمارەیەک منداڵ لەخۆدەگرێت کە تەمەنیان لە نێوان سێ بۆ شەش ساڵدایە و، بە یەکێک لە گرنگترین دامەزراوەکان دادەنرێت کە پشتگیری و چاودێری بێ بەرامبەر بۆ پێشکەش بە منداڵانى ئۆتیزم دەکات، ئەمەش وایکردووە ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە گرنگییەکی زۆریان هەبێت لە پاڵپشتیکردنی سەنتەرەکە، لە سەنتەرەکەدا ڕۆژانە وردە وردە کار دەکرێت بۆ ڕاهێنانی منداڵان بۆ دانیشتن و کەمکردنەوەی چالاکیی زۆر، ئەوەش بە بەکارهێنانی شێوازێکی پاداشت کە پشت بە هاندان و دیاری دەبەستێت، ئەمەش یارمەتی منداڵان دەدات تا ڕەفتارەکانیان باشتر بکەن و کارامەیی نوێ بەدەستبهێنن.

ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٦/١٠/٢٠٢٤) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەمى بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان – هەولێر چالاکیەکى خێرخوازییان بۆ ماڵى بەساڵاچوان لە شارى هەولێر .

لە میانەى ئەو چالاکیەدا، کە بەسەرپەرشى مامۆستاى یاریدەدەر عالیە ئەسعەد مەهدی بەڕێوەچوو، فێرخوازان دواى ئەوەى بەگەرمى لەلایەن سەنگەر جمال عبد الكريم بەڕێوەبەرى ماڵى بەساڵاچوان پێشوازیان لێکرا، ئینجا فێرخوازان لەسەر بنەماى دیاریکردنى پێداویستیەکان و بەدەنگەوەهاتنى مامۆستایانى و فێرخوازانى بەشەکە، توانیان پێداویستیە بنەڕەتیەکان بۆ ماڵى بەساڵاچوان دابین بکەن و، لە میانەى ئەو سەردانەیاندا پێشکەشى بەڕێوەبەرى ماڵى بەساڵاچوانیان کرد، پێداویستیەکانیش بریتین لە ڕایەخ و نۆژەنکردنەوە و چاکردنەوەى هەندێک لە پێداویستیەکانى ماڵەکە.

بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان – هەولێر وەک بەشێک لە هەوڵەکانى بۆ بەرزکردنەوەی گیانی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و کاری خێرخوازی لەنێو فێرخوازان دەستى بە جێبەجێکردنى ئەو پرۆژە جۆراوجۆرانە کردوە، تا بەهۆیەوە بەهاکانی هاوکاری و هاوپشتی بۆ پشتیوانیکردنی ئەوانەى پێویستیان بە کۆمەک و دەستگیرۆییە لە کۆمەڵگەدا بەهێزتر بکات.

لە بەردەوامى چالاکى جۆراوجۆرەکانى سەرۆکایەتى بەشى زانستى کۆمپیوتەر لە زانکۆى جیهان-هەولێر، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغى دووەم بەرێوبەرایەتی چاودێری کۆمەلایەتی – ماڵی خەندە بۆ چاودێری کچان – خانەی نەوجەوانی کورانیان لە شارى هەولێر کرد و، چالاکیەکان بەڕێوەبرد.

ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (١٥/١٠/٢٠٢٥) بەسەرپەرشتى دكتور حسن فهمى دەلۆیی و، مامۆستاى یاریدەردەر ساره جمال حسين فێرخوازانى بەشى زانستى کۆمپیوتەر سەردانى خانەکەیان کرد و، بەگەرمى لەلایەن شيروان عبد الرحمن حسين بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى کۆمەڵایەتى پێشوازییان لێکرا، پاشان فێرخوازان کۆمەڵێک پێداویستی پەروەردەیی و دیارییان پێشکەش بە منداڵان کرد، جگە لەوەش ئاهەنگێکیان بۆ سازکردن و کەشێکى پڕ لە خۆشى و خەندە و شادیان بۆ منداڵان دروستکرد.

ئەم دەستپێشخەرییە مرۆییە ڕەنگدانەوەی پەرۆشی زانکۆ و فێرخوازەکانیەتى بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە و بەرەوپێشبردنی بەهاکانی بەخشین و چاکەکار، هەروەک جەختکردنەوە لەسەر پابەندبوونی زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ پەرەپێدانی بەرپرسیاریەتى فێرخوازان و، دروستکردنى پەیوەندی ئەرێنی لەگەڵ کۆمەڵگە.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (14ی تشرینی یەکەمی 2024) سەرۆکایەتى بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان – هەولێر سەردانێکی بۆ قوتابخانەی ئامادەیی نێودەوڵەتی کەنەدی لە شارى هەولێر ڕێکخست.

لە میانەى ئەو سەردانەدا، کە بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر علياء اسعد مهدي بەڕێوەچوو، فێرخوازانى قۆناغى چوارەم لەلایەن مامۆستا كريم شربجى بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە و ستافى کارگێڕى و مامۆستایان بەگەرمى پێشوازیان لێکرا، پاشان لە هۆڵى کۆبونەوەى قوتابخانەکە؛ فێرخوازانى بەشى زانستى کۆمپیوتەر لە چوارچێوەى کار و بەرنامەکانیان بۆ هۆشیارکردنەوەى تاکەکانى کۆمەڵگە لەبارەى زیرەکى دەستکرد بابەتێکى زانستیان پێشکەشکرد.

لە میانەی سمینارەکەیاندا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشێوەیەکى زانستى باسیان لە  ایبەتمەندی و بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد، جگە لەوەش باسیان لە سودە جۆراوجۆرەکانى زیرەکی دەستکرد و لایەنە جۆراوجۆرەکانى کرد، هەروەک کۆمەڵێک ڕێنمایی زانستیان لەبارەى چۆنیەتى بەکارهێنانى زیرەکى دەستکرد بۆ فێرخوازان کرد، دواتریش لەلایەن قوتابیانى قوتابخانەکە کۆمەڵێک پرسیارى جۆراوجۆر ئاراستەى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێریان کرد و ئەوانیش وەڵامى پرسیارەکانیان دایەوە، بەو جۆرە سمینارەکە بووە هۆى بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری قوتابیانى قوتابخانەکە سەبارەت بە زیرەکی دەستکرد .

لە چوارچێوەی چالاکیە بەردەوامەکانیان و گەیاندنى هاوکارى مرۆیی و بەرزکردنەوەى ڕۆحی بەخشین و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی، سەرۆکایەتى بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی مرۆیی بۆ فێرخوازانى قۆناغى دووەم بۆ پەیمانگەی گەشەپێدانی ئاوات بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە شارى هەولێر بەڕێوەبرد.

لە میانەى ئەو چالاکیەدا، کە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (١٨/١٢/٢٠٢٤) بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەری سارا جەمال حسێن بەڕێوەچوو، فێرخوازانى بەشى زانستى کۆمپیوتەر کۆمەڵێک دیاریان بەسەر منداڵانى پەیمانگەکەدا دابەش کرد، بۆ ئەوەش لەسەرەتادا لەلایەن  عەبدولوەهاب جەمیل بەڕێوەبەرى پەیمانگەکە و گوڵەسران جمال سەرپەرشتیارى پەیمانگە پێشوازییان لێکرا، پاشان ئاهەنگێکی تایبەت بۆ منداڵانى پەیمانگە بەڕێوەبرد و، خەندە و خۆشیان خستە سەر لێوى منداڵان، لە بەرانبەردا بەرپرسانی پەیمانگاکە ستایشی هەوڵەکانی فێرخوازان و، ڕۆڵی کاریگەری ئەو چاکیەیان کرد لە بەرزکردنەوەی تواناى منداڵەکان و پشتگیریکردنیان لە ڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە، وتیشیان ئەوەش هەنگاوێکى گرنگى خزمەتکردنى کۆمەڵگەیە، بۆ ئەوەش سوپاسى ستافى مامۆستایان و فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێریان کرد.

ئەم دەستپێشخەرییە فێرخوازانى بەشى زانستى کۆمپیوتەر لە چوارچێوەی زنجیرەیەک چالاکییدایە کە لەلایەن زانکۆی جیهان-هەولێرەوە ڕێکخراوە، ئامانج لە ڕێکخستنیان چاندنی بەها مرۆییەکان و بەرزکردنەوەی ڕۆڵی فێرخوازانە لە پشتیوانیکردنی گروپە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی زانکۆکە بە ئەرکە پەروەردەیی و کۆمەڵایەتییەکەى لە کۆمەڵگەدا.

No more news to show