پۆلێن نەکراو

پەڕەی سەرەكی

پۆلێن نەکراو

فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی بەشی بایۆمیدیکاڵ سەردانی ئامادەیی شۆڕشی کچانیان  لە شاری هەولێر کرد و، سمینارێکیان بەناونیشانی (شەکر، خواردنەوە وزەبەخشەکان و، کاریگەرییان لەسەر تەندروستی مرۆڤ) پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد.

سیمینارەکە بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر (بەختەوەر زیاد عومەر) ڕێکخرابوو، بۆ ئەو مەبەستەش سەرەتا فێرخوازان لەلایەن سامیا عەبدوڵڵا والی بەڕێوەبەری قوتابخانە پێشوازییان لێکرا، پاشان فێرخوازان ناوەڕۆکى سمینارەکەیان پێشکەش بە قوتابیانى پۆلی یازدەی ئامادەیی قوتابخانەکە کرد، بۆ ئەو مەبەستەش بە شێوەیەکى زانستى ڕونکردنەوەى وردیا نلە بارەى کاریگەرییە تەندروستییەکانی زیادەڕۆیی لە خواردنی شەکر و خواردنەوە وزەبەخشەکان پێشکەش بە قوتابیان کرد، هەروەک جەختیان لەسەر زیادبوون و بڵاوبوونەوەی ئەم بەرهەمانە لە نێو گەنجاندا کرد و، ڕونیان کردەوە ئەو زۆر بەکارهێنانە کاریگەرییە نەرێنی لەسەر جگەر  دەبێت، بەتایبەت کاتێک بە ڕێژەیەکی زۆر دەخورێن.

لە کۆتاییدا مامۆستا سامیە عەبدوڵڵا والى سوپاسى فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵى کرد و، بە گرنگیەوە لە هەواڵەکانى فێرخوازانى ڕوانى بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و، بەرزکردنەوەی ئاستی زانیارى گشتی سەبارەت بە پرسە تەندروستییە گرنگەکان و خزمەتکردنی کەرتە جیاوازەکانی کۆمەڵگە لە ڕێگەی دەستپێشخەرییە پەروەردەییەکانەوە.

فێرخوازانى  بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٩/٢/٢٠٢٥)، لە قوتابخانەی کۆششی ئەهلی، سیمینارێکیان لە بارەى “گەشەکردن، باڵغبوون و گۆڕانی هۆرمۆن لە مێینەکاندا” پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد.

سەرەتا فێرخوازان لەلایەن مامۆستا ڕۆژان لوقمان احمد بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. پاشان لە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە گەڵ پۆلەکانی حەوت و هەشت لە هۆڵی چالاکیەکانى قوتابخانە کۆبوونەوە و ناوەڕۆکى سمنیارەکەیان پێشکەشکرد. لە میانی سیمینارەکەدا فێرخوازان باسیان لەو گۆڕانکارییە هۆرمۆنانە کرد، کە لە کاتی باڵغبووندا ڕوودەدەن، بۆ ئەو مەبەستەش تیشکیان خستە سەر ئەو گۆڕانکارییە فیزیۆلۆژیانەی کە لە جەستەی مێینەدا ڕوودەدەن. هەروەها باسیان لە نیشانەکانی پەیوەست بەم گۆڕانکاریانە کرد، لەگەڵ ئاماژەکردن بە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی تێکچوونی هۆرمۆنەکان و ئەو هۆکارانەی کە کاریگەرییان لەسەر ئاستی هۆرمۆنەکان هەیە.

لە کۆتاییدا فێرخوازان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی مامۆستا ڕۆژان لوقمان احمد کرد بۆ ئەو دەرفەتەی کە پێیان درا بۆ ئەنجامدانی سیمینارەکە و هۆشیارکردنەوەی منداڵان بەتایبەت ئەو منداڵانەى بەرەو قۆناغى هەرزەکارى و باڵغبوون دەڕۆن، بۆ ئەوەش مامۆستا ڕۆژان لوقمان احمد سوپاسی فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێرى  کرد و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵی فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵ دەربڕی.

ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (١٧/٢/٢٠٢٥) فێرخوازانى بەشى بایۆمیدکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانى  کۆمەڵگەی پەروەردەیی ناحکومی (هەولێر)یان کرد و، باسیان لە هۆکارەکانی هەستیاری وەرزی و ڕێگەکانی خۆپاراستن پێشکەش بە قوتابیانى کۆمەڵگەکە کرد.

سەرەتا فێرخوازان لەلایەن مامۆستا شاخەوان عومەر ڕەسووڵ بەڕێوەبەری قوتابخانە و یاریدەدەرەکەى بە گەرمی پێشوازییان لێکرا ، پاشان لە هۆڵى چالاکیەکانى قوتابخانەکەدا سمینارەکەیان پێشکەش بە کۆمەڵێک لە قوتابیان و مامۆستایانى کۆمەڵگەکە کرد، بۆ ئەوەش فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر زانیاری بەنرخیان سەبارەت بە جۆرە جیاوازەکانی هەستیاری وەرزی پێشکەشکرد و، جەختیان لەسەر ڕێوشوێنی خۆپارێزی، بەتایبەتی لە سەرەتای زستان و بەهار کردەوە، هەر لە میانەى سمینارەکەیاندا فێرخوازان باسیان لە ستراتیژییەتی پاراستنی کاریگەر کرد، هاوکات کۆمەڵێک ڕاسپاردەشیان ئاراستەى قوتابیان کرد بۆ ڕێکارەکانی خۆپارێزی وەک بەستنی دەمامک و پاراستنی پاک و خاوێنی بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی هەستیاری و هەوکردنی وەرزی، لەوانەش ئەنفلۆنزا.

لە بەرانبەردا مامۆستا  شاخەوان عومەر ڕەسووڵ بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە سوپاس و پێزانینی خۆی پێشکەشى فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵ کرد، بەو پێیەى زانیاری سەرەتاییان سەبارەت بە خۆپاراستن لە هەستیاری پێشکەش بە قوتابیان کرد و توانیان جیاوازی بکەن لە نێوان کاردانەوەی حەساسیەت و هەوکردنی وەرزی، ئەمەش تەندروستی و هۆشیاری کەسییان بەرزکردەوە.

ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٩/٢/٢٠٢٥) سەرۆکایەتى بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر چالاکییەکی هۆشیارى تەندروستی لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە شارى هەولێر بەڕێوەبرد.

چالاکیەکە بە بەشداری ژمارەیەک لە فێرخوازانى قۆناغی دووەم و بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر بەختەوەر زیاد عومەر بەڕێوەچوو، لە میانەى چالاکیەکەدا فێرخوازان کۆمەڵێک پشکنینی تەندروستییان بۆ سەردانیکەرانی پارکەکە بەبێ بەرانبەر ئەنجامدا، پشکنینەکان بریتیبون لە لە پێوانەکردنی پەستانی خوێن، پشکنینی شەکری خوێن، دیاریکردنی جۆری خوێن، هاوکات فێرخوازان هەڵسەنگاندنی پێوەرەکانی بارستەی جەستە (BMI)ییان بۆ هاوڵاتیان ئەنجامدا و، دواتریش بە پشتبەستن بە ئەنجامەکانیان ئامۆژگاری پزیشکی پێویستیان پێشکەش بە هاوڵاتیان کرد.

هەر لە چوارچێوەی چالاکیەکەیاندا و  بۆ بەرەوپێشبردنی هۆشیاری تەندروستی، فێرخوازان کۆمەڵێک نامیلکەیان بەسەر هاوڵاتیان دابەشکرد، چالاکیەکە بووە مایەى خۆشحاڵى هاوڵاتیان و سەردانیکەرانى پارکەکە، هەروەک دەستخۆشیان لە مامۆستایان و فێرخوازان کرد بۆ بەڕێوەبردنى چالاکیەکە و، بەئامرازێکى گرنگ بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە و بەرەوپێشبردنی ئاستى هۆشیاری تەندروستی باسیان لێوەکرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (١٣/٢/٢٠٢٥) گروپێک لە فێرخوازانى  قۆناغی دووەمی بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سەردانی قوتابخانەی سەردەمی ئەهلییان لە شارى هەولێر کرد و، سیمینارێکی هۆشیاریییان بەناونیشانی “پەرەپێدانی کەسی” پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد.

فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر دواى ئەوەى لە لایەن مامۆستا عەلی جبار صابر بەڕێوەبەری قوتابخانەی سەردەمی ئەهلی بە فەرمی پێشوازی لێکرا، ئینجا لە هۆڵى قوتابخانەکە ناوەڕۆکى  سیمینارەکەیان پێشکە بە قوتابیانی پۆلی (١١) لە قوتابخانەکە کرد، لە میانەى سمینارەکەیاندا فێرخوازان  لە چوارچێوەى پەرەپێدانى کەسیدا باسیان لە گرنگی دانانی ئامانجی کەسی، پەرەپێدانی تواناکانی ژیان و، بەرەوپێشبردنی بیرکردنەوەی ئەرێنی کرد، ئەمە جگە لە ستراتیژییەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاستەنگە ئەکادیمییەکان و پیشەییەکان، لە بەشێکى دیکەى سمینارەکەیاندا فێرخوازان باسیان لە گرنگی پەرەپێدانى تواناى کەسى و لایەنى سۆزداری و بەڕێوەبردنی کات و دروستکردنی متمانە بەخۆبوون کرد، هەروەک جەختیان لەسەر پێویستی ئیرادە و هەوڵ و ماندووبوون بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە بوارە جیاوازەکانی ژیاندا کردەوە.

لە کۆتاییدا فێرخوازان بەناوی سەرۆکایەتى بەشی بایۆمیدیکاڵ سوپاسى مامۆستا عەلی جبار صابریان کرد بۆ ئاسانکاری بۆ دەرفەتی ئەنجامدانی سیمینارەکە لە قوتابخانەی سەردەمی ئەهلی.

رۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتى (١٤/١١/٢٠٢٤) گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی بایۆمێدیکاڵ لە  زانکۆی جیهان – هەولێر سیمینارێکی سەرنجڕاکێشیان بەناونیشانی “کاریگەری فشار لەسەر نەخۆشی شەکرە” بۆ قوتابیانی قۆناغی (١٠ و ١١) لە قوتابخانەی ئامادەیی ساڤای  ئەهلی بەڕێوەبرد.

لە میانەى ئەو چالاکیەدا، کە بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر هێرۆ اسماعیل محمد بەڕێوەچوو، فێرخوازانی بایۆمێدیکاڵ لەلایەن هۆشمەند سەهەند مصطفی بەڕێوەبەری قوتابخانە بەگەرمی پێشوازییان لێکرا، پاشان لە هۆڵی کۆنفڕانسی قوتابخانەکە بە ئامادەبوونی قوتابیان و مامۆستایان بەڕێوەچوو، فێرخوازانیی زانکۆى جیهان-هەولێر تیشکیان خستە سەر گرنگی ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرە و، هەموو ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی توشبوون بەم نەخۆشیە؛ بە شێوەکی زانستی بۆ قوتابیانى قوتابخانەکە شیانکردەوە بە تایبەتی فشاری دەروونی، کە هۆکارێکی گرنگە بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی شەکرە لە خوێن و، لە کاریگەریە لاوەکیەکانی فشاری دەروونی بەردەوام توشبوونە بە شەکرە.

لە کۆتاییدا؛ فێرخوازانی بایۆمێدیکاڵ سوپاسی ئیدارەی قوتابخانەکەیان کرد بۆ پێشوازی و پشتگیرکردنیان، لە بەرانبەردا، هۆشمەند سەهەند مصطفی دەستخۆشی لە فێرخوازان کرد بۆ پیشەیی و شارەزاییان.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (١٣/٢/٢٠٢٥)، فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بەبۆنەی مانگی هۆشیاری شێرپەنجە، کە هەموو ساڵێک لە مانگی شوباتدا بەڕێوەدەچێت، چالاکییەکی هۆشیاری سەرکەوتوویان لە سەنتەرى شارى هەولێر بەڕێوەبرد، کە تایبەت بوو بە هۆشیارکردنەوەی خەڵک بە شێرپەنجە و، گرنگیدان بە خۆپاراستن و دەستنیشانکردنی پێشوەختە.

لە میانەى چالاکیەکەیاندا، کە سەنتەری شاری هەولێر و نزیک پارکی شار و قەڵای هەولێر بەڕێوەچوو، فێرخوازان بە شێوەیەکی چالاکانە لەگەڵ ئامادەبووان و ڕێبواران گفتوگۆیان کرد و، نامیلکەی زانیارییان دابەشکرد، کە تیایدا بەشێوەیەکى زانستى باسى جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجەیان کردبوو، هەروەک باسیان لە کۆمەڵێک وردەکاری کرد، کە پەیوەست بوون بە ستراتیژییە کاریگەرەکانی خۆپاراستن لە شێرپەنجە، هەروەها جەختیان لەسەر گرنگی پشکنینى پێشوەختە کردەوە.

فێرخوازان لە بەر ڕۆشنایی بنەمای “خۆپاراستن باشترە لە چارەسەرکردن” لە میانەى چالاکیەکەیاندا داوای لە هاوڵاتیان دەکرد شێوازی ژیانی تەندروست بگرنەبەر و پشکنینی بەردەوامیان بۆ بکەن بۆ دڵنیابوون لە توشنەبوون بە شێرپەنجە بەتایبەت و هەر نەخۆشیەکى دیکە بەگشتى.

لە چوارچێوەی چالاکیە بەردەوامەکانیان و بۆ بڵاوکردنەوەى هۆشیاری، فێرخوازی قۆناغی دووەم لە بەشی بایۆمیدیکاڵ،  ڕۆژی دووشەممە  ڕێکەوتى (3/2/2025)  بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر زەهرا خان معروف تاهر  سەردانى قوتابخانەى ژیارى ئەهلىیان کرد و، سیمینارێکیان لەبارەى  نەخۆشی هێلکەدانی فرە کیسی لە ئافرەتان پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد .

فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بە گەرمی لەلایەن ئازاد حمەد عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری قوتابخانەکە پێشوازییان لێکرا، پاشان لە هۆڵی قوتابخانەکە بە ئامادەبوونی قوتابیانى پۆلی یازدە و دوانزە بابەتەکەیان پێشکەشکرد و، سەرەتا ڕوونکردنەوەیەکی گشتگیریان لەسەر نەخۆشی هێلکەدانی فرە کیسی پێشکەش کرد، پاشان باسیان لە هۆکارەکانی، نیشانە کلینیکیەکان، شێوازەکانی خۆپاراستن و شێوازەکانی چارەسەری بەردەست خستەڕوو، ئەوەشیان ڕونکردەوە ئەو جۆرە نەخۆشیە نەخۆشییەکی باوی هۆرمۆنییە لە نێو خانمانی تەمەنی وەچەخستنەوە ڕودەدات و، تایبەتمەندە بە ناڕێکی سوڕی مانگانە و بەرزبوونەوەی ئاستی ئەندرۆجین و دەرکەوتنی چەندین کیسی لەسەر هێلکەدانەکان، کە ئەگەر چارەسەر نەکرێت، لەوانەیە ببێتە هۆی نەزۆکی و ئاڵۆزییەکانی گۆڕانکاری خۆراک.

لە کۆتایی سیمینارەکەدا، فێرخوازی بەشى بایۆمیدیکاڵ بەناوی سەرۆکی بەشەکەیان، سوپاسى ئازاد حەمەد عەبدوڵڵا بەڕێوەبەرى قوتابخانەکەیان کرد، بۆ پێشوازی گەرم و پاڵپشتی لە کارئاسانیکردنی ئەم بۆ ڕێکخستن ئەو چالاکیە هۆشیارییە.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (29ی 1ی 2025)، ژمارەیەک لە فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی بەشی بایۆمیدیکاڵ، سەردانى قوتابخانەى ئامادەیی  سەردەمیان لە شارى هەولێر کرد و سمینارێکى  زانستییان بەناونیشانی “ئەکزیما: نەخۆشی و خۆپاراستن” پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد.

چالاکیەکە، بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر بەختەوەر زیاد عومەر بەڕێوەچوو، کە فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن مامۆستا عەلى جەبار بەڕێوەبەری قوتابخانەکە  بە گەرمی پێشوازییان لێکرا،  سوپاسى فێرخوازنى کرد بۆ ئەم دەستپێشخەرییە، کە ئامانج لێی بڵاوکردنەوەی هۆشیارى تەندروستییە.

پاشان لە هۆڵى قوتابخانەکە، بە ئامادەبوونی قوتابیانی پۆلی دەیەم ؛ فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر ناوەڕۆکى سمینارەکەیان پێشکەشکرد، بۆ ئەوەش سەرەتا ڕوونکردنەوەیەکی وردیان لەسەر ئەکزیما پێشکەش بە قوتابیان کرد، کە تیایدا دواى ناساندنى ئەکزیما، ئینجا باسیان لە هۆکارەکان و دەرکەوتن و نیشانەکانی پەیوەست بەو حاڵەتە کرد، ئینجا تیشکیان خستە سەر نوێترین ڕێگەکانی دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن و تەنانەت خۆپاراستن لە نەخۆشییەکەش. بۆ ئەو مەبەستەش فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کۆمەڵێک ئامۆژگاریان پێشکە بە قوتابیان کرد بۆ چۆنیەتى خۆپاراستن و کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە ئەکزیما.

لە کۆتایی سیمنارەکەیاندا، فێرخوازان بڕوانامەی ڕێزلێنانیان پێشکەش بە مامۆستا عەلی جبار بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە کرد و، بەناوی سەرۆکى بەشی بایۆمیدیکاڵ سوپاسى ڕەخساندنى ئەو دەرفەتەیان کرد.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (٢٦/١١/٢٠٢٤)، فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی بایۆمێدیکاڵ سەردانی ئامادەیی شایستەی کچانیان  لە شاری هەولێر کردب و بابەتێکیان بەناونیشانی “هۆشیاری و خۆپاراستن لە ڤایرۆسی ئایدز” پێشکەش بە قوتابیانى  پۆلی دە و یانزە کرد.

فێرخوازان لەلایەن مامۆستا( فەرەح فەوزی احمد) بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئامادەیی شایستە بەگەرمی پێشوازییان لێکرا، پاشان لە هۆڵى قوتابخانەکە سیمینارێکیان پێشکەش بە قوتابیانى پۆلى  ١٠ و ١١ قوتابخانەکە کرد. لە میانی سیمینارەکەدا، فێرخوازانی بایۆمێدیکاڵ زانیاری وردیان سەبارەت بە نەخۆشی و ڤایرۆسی ئایدز پێشکەش کرد، لەوانەش هۆکارەکان و چۆنیەتی توشبوون، گواستنەوە، خۆپاراستن و چارەسەرکردنی لە کاتی توشبوون. ئامانجی چالاکیەکە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و بەهێزکردنی فێرخوازانی ئامادەییەکە بوو لە چۆنیەتی خۆپارێزی و رێگری کردن لە توشبوون.

وەک ئاماژەیەک بۆ پێزانین بۆ پاڵپشتی و میواندارییەکەی، فێرخوازان بەناوی بەشەوە سوپاسنامەیەکی فەرمییان پێشکەش بە مامۆستا فەرەح فەوزی احمد کرد. هەروەها پۆستەرێک دەربارەی نەخۆشی ئایدز کە لەلایەن فێرخوازانەوە ئامادەکرابوو پێشکەش بە قوتابخانەکە کرا. لە بەرانبەردا بەڕێوەبەری قوتابخانە سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی و دەستخۆشی لە فێرخوازان کرد بۆ هەوڵەکانیان لە هۆشیارکردنەوە وگەیاندنی زانیاری وورد بۆ فێرخوازانی قوتابخانەکە.

No more news to show