پۆلێن نەکراو

پەڕەی سەرەكی

پۆلێن نەکراو

رۆژى شەممە ڕێکەوتى (٨/٢/٢٠٢٥) فێرخوازانی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەشدارییان لە هەڵمەتێکی خۆبەخشانە کرد بە ئامانجی باشترکردنی ژینگەی قوتابخانە چیا لە شارى هەولێر.

هەڵەمەتەکەى فێرخوازان، بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم بیرداود سەرۆکى بەشى کارگێڕى کار بەناونیشانى هەڵمەتی “ڕەنگەڵە”  بەهاوکارى ڕێکخراوی درەختی مەیپڵەوە ڕێکخرابوو، کە تێیدا فێرخواز کاریان لەسەر نەخشاندن و ڕازاندنەوەی دیوارەکانی قوتابخانەی چیای سەرەتایی لە گەڕەکی تەیراوە کرد. لە میانەى هەڵمەتەکەدا فێرخوازان سەرەتا نوسینەکانى سەر دیوارى قوتابخانەکەیان لابرد، پاشان بە کاری هونەری دڵخۆشکەر، قوتابخانەکەیان ڕازاندەوە و  ژینگەیەکی ئەرێنیان بۆ پێشوازیکردنى قوتابیانى قوتابخانەکە دروستکرد.

هەڵمەتەکە بووە مایەى خۆشحاڵى ستافى بەڕێوەبەرایەتى قوتابخانەکە و دڵخۆشى قوتابیان، جگە لەوەش بووە دەرفەتێکى گرنگ  بۆ بەرزکردنەوەی ڕۆحی داهێنەرانەی خۆبەخشى لەلای فێرخوازان و، جەختکردنەوە لە خزمەتکردنى کۆمەڵگە لە چوارچێوەى بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی.

ڕۆژی چوارشەممە (١٢/٢/٢٠٢٥)، فێرخوازانی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان -هەولێر سیمینارێکیان پێشکەش بە قوتابیانی قوتابخانەی سابیس سەروەران کرد، کە تایبەت بوو بەوەى چۆن تاک دەتوانێت ببێتە خاوەن پزنسێکى تایبەت بە خۆى.

لەو چالاکیەدا، کە بە سەرپەرشتیی مامۆستاى یاریدەدەر هێڤی محمد قادر، بەڕێوەچوو، سیمینارەکە لەلایەن کاسترۆ ئاسۆ محەمەد فێرخوازى قۆناغی چوارەمى بەشى کارگێڕى کار  پێشکەشکرا، لەسەرەتادا لەلایەن مامۆستا  شاناز سالم حەسەن بەڕێوەبەری قوتابخانە بەگەرمی پێشوازییان لێکرا، پاشان لە میانەى سیمینارەکەیدا بەوردى باسى لە هەنگاوە سەرەکییەکانی بنیاتنانی بزنسێکى تایبەت بۆ قوتابیانى قوتابخانەکە کرد، لەوانە درووستکردنی بیرۆکە، بەدواداچوون بۆ پێداویستیەکانى بازاڕ، دانانی ئامانج و پلاندانانی دارایی، هاوکات جەختی لە گرنگی هەڵبژاردنی شوێنی گونجاو و تێگەیشتن لە کێبڕکێ و دڵنیابوون لە دەستڕاگەیشتن بە کڕیار کردەوە. جگە لەوەش، ستراتیژییەکانی ڕاکێشان و ڕاگرتنی کڕیاران لە ڕێگەی ئۆفەر و داشکاندنی وەرزی لایەنێکى دیکەى ناوەڕۆکى سمینارەکە بوو.

ناوەڕۆکى سمینارەکە بووە جێى سەرەنجى قوتابیانى بەشداربوو، بۆ ئەوەش کۆمەڵێک پرسیاریان لە بوارە جیاوازەکان کرد و، دواتر لەلایەن کاسترۆ ئاسۆ محەمەدەوە وەڵام درانەوە.

رۆژی یەک شەممە رێکەوتی 2025/5/25  سەرۆکایەتی بەشی کارگێری کار و کارگێری گشتی بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عبدالستار کریم یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ، لە مەراسیمێکى شایستەدا رێز و سوپاسى پێشکەش بە قوتابیە خۆبەخش و یەکەمەکان هەردوو بەشی کارگێری کار و کارگێری گشتی کرد.

لەسەرەتای مەراسیمەکەدا، کە لە هۆڵى (VIP) بەڕێوەچوو، پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆک بەشی کارگێری کار و کارگێری گشتی وتەیەکى پێشکەشکرد و، تیایدا دەستخۆشی لە فێرخوازان کرد کە بەردەوام بەشدارییان لە کار و چالاکییەکانی هەردوو بەشەکەدا کردوە بەتایبەت کار و چالاکیە خۆبەخشى و مرۆییەکان، دواتر پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عبدالستار کەریم بە گرنگییەوە باسی لە کار و چالاکییەکانی هەردوو بەشەکە کرد، بۆ ئەم مەبەستەش دەستخۆشی لە ستاف و فێرخوزانی هەردوو بەشەکەدا کرد.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، ڕێز و سوپاس پێشکەش بە سەرجەم ئەو فێرخوازانە کرا، کە لە ماوەى ساڵى خوێندنى (٢٠٢٤-٢٠٢٥) بەشدارى کارایان لە چالاکیە خێرخوازى و خۆب

بۆ زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی لە قوتابخانەکانى شاری هەولێر، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتى ٢٧/٣/٢٠٢٥، سەرۆکایەتی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەردەوامیان بە هەڵمەتی دارچاندن دا.

لەم هەڵمەتەدا، کە لە قوتابخانەی (ثانویة المتفوقات للبنات) بەڕێوەچوو، ژمارەیەک لە فێرخوازانی قۆناغی یەکەمی بەشی کارگێڕی کار بەشدارییان کرد و، لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر قصی السلامی و مامۆستای یاریدەدەر هێڤی محمد قادرەوە سەرپەرشتی چالاکیەکە کرا، لەسەرەتادا لە لایەن مامۆستا هدی حمید محمد بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا. دواتر؛ فێرخوازان و مامۆستایانی سەرپەرشتیار لە باخچەى قوتابخانەکە بە بە کەرستەی تایبەت زەویەکانیان قوڵ کرد و، پاشان نەمامەکانیان چاند و دواتریش ئاویان دان.

لە ماوەى ڕابردودا سەرۆکایەتى بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر و فێرخوازان لە قۆناغە جیاکانى بەشەکەدا چەندین چالاکیی ژینگەییان ئەنجامداوە، لەوانە پاککردنەوە وجوانکردنی ژینگەی کوردستان وە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی وەک (پاراستنی ئاو، پاراستنی هەسارەیە، خواردن بەفیرۆنەدان و، چۆنیەتى بەکارهێنانى کارەبا بەپێى پێویستى).

 بە ئامانجی زیادکردنی ڕوبەرى سەوزایی لە هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر هەڵمەتێکی دارچاندنی لە شەقامی (١٢٠) مەتری شاری هەولێر بەڕێوەبرد.

لە میانەى ئەو هەڵمەتەدا، کە ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٩/٣/٢٠٢٥) بە سەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر هێڤي محمد قادر و، بە بەشداریکردنی  سەفین رشید على بەرپرسی شەقامی (١٢٠) مەتری لە بەرێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە فێرخوازانى قۆناغە جیاوازەکانی بەشەکە بەرێوەچوو، لە سەرەتاى هەڵمەتەکەدا کەرەستەی پێویست وتایبەت بە چاندنی دار بەسەر فێرخوازاندا دابەشکرا، پاشان فێرخوازان بە گڕوتینەوە بەشدارییان لە چاندنی زیاتر لە (٥٠)  دار لە شەقامی (١٢٠) مەتری کرد، لە ئەنجامى هەڵمەتەکەدا، فێرخوازان و بەشداربووان توانیان ڕووبەرێکی دیاریکراو لە شەقامەکە سەوز بکەن، مامۆستای سەرپەرشتیارو و فێرخوازان و بەشداربوان جەختیان لە گرنگی بەردەوامیدان بەم جۆرە دەستپێشخەرییانە کردەوە، چونکە هۆکارێکە بۆ جوانکردن و پاککردنەوەی ئاو وهەوای ژینگە .

وە لە کۆتای هەڵمەتەکە، فێرخوازان نەمامەکانیان ئاودا، بۆ ئەوەش مامۆستای سەرپەرشتیار سوپاسى هاوکاری بەرێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان کرد بۆ هەماهەگیان لە دەستنیشانکردنى شوێنەکە و بەرێوەچوونی هەڵمەتەکە بەشێوەیەکی رێکخراو، لە بەرانبەردا بەرپرسی شەقامی (١٢٠) مەتری لە بەرێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان دەستخۆشی لە زانکۆى جیهان-هەولێر و مامۆستای سەرپەرشتیار و فێرخوازانى بەشداربووى هەڵمەتەکەدا کرد و، هیوایان خواست بەردەوامى بەو جۆرە چالاکیە بدەن.

ڕۆژى پێنجشەممە ڕێکەوتى (٢٠/٣/٢٠٢٥)  فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر لە مانگى پیرۆزى ڕەمەزان بەردەوامیان بە هەڵمەتى دابەشکردنى سەبەتەى خۆراک بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکان دا.

لەو چوارچێوەیەدا، ژمارەیەک لە فێرخوازان لە قۆناغە جیاوازەکانى بەشەکەدا، بەسەرپەرشتى پڕۆفیسۆرى یاریدەدەردکتۆر قوسەی حمید ئەلسەلامی لە چەند گەڕەکێکى هەولێر (٢٥) سەبەتەی خۆراکیان بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکانی شاری هەولێر و، کرێکارانی ژینگەپارێز و فرۆشیارانی سەر شەقام دابەش کرد، ئەوەش بووە مایەى خۆشحاڵى و سوپاسکردنى خێزانە کەمدەرامەت و ماڵەهەژارەکان و کرێکاران و کاسبکارانى شارى هەولێر.

بەڕێوەچوونى ئەم هەڵمەتەى فێرخوازان؛ لە چوارچێوەى کار و پرۆژە مرۆیی و خێرخوازییەکانى  بەشی کارگێڕی کار دێ، کە لە بوارە جیاکان بۆ پاڵپشتیکردن لە توێژە جیاوازەکانى کۆمەڵگە بەڕێوەى دەبات، بە ئامانجى پتەوکردنى گیانى هاوکارى و یەکانگیرى کۆمەڵایەتى لە کۆمەڵگە.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (١٨/٣/٢٠٢٥) سەرۆکایەتى بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر هەڵمەتێکی هۆشیاری گشتی  بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی خۆراک بەڕێوەبرد

هەڵمەتەکە کە بە ناونیشانى (خواردن بە فیڕۆ مەدەن) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر هێڤى محەمەد قادر بەڕێوەچوو، فێرخوازان سەردانى بازاڕى شارى هەولێریان کرد و، کۆمەڵێک پرۆشەر و نامەیلکەیان بەسەر دوکانداران و ڕێبواران و هاوڵاتیان بەگشتى دابەش کرد و، جەختیان لە گرنگی پاراستنی خۆراک و ڕێگریکردن لە بەفیڕۆدانی خۆراک لە ماڵەوە و لە چێشتخانەکاندا کردەوە. ئاماژەیان بەوەشکردووە، خۆراک سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ ژیان و، پاراستنی کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستی و ئابووری هەیە. جگە لەوەش فێرخوازان لە میانەى دابەشکردنى نامیلکە و پرۆشەرەکاندا ڕوونیان کردەوە کە بە فیڕۆدانی خۆراک کاریگەری نەرێنی لەسەر ژینگەش دەبێت.

هەڵمەتەکەى فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار بازاڕى قەیسەرى هەولێرى کردەوە و، بەهۆیەوە هاوڵاتیان و دوکانداران و ڕێبواران دەستخۆشیان لە فێرخوازان کرد بۆ ڕێکخستن و بەڕێوەبردنى هەڵمەتەکەیان.

لەچوارچێوەی ئەو چالاکییە خێرخوازییە بەردەوامانەی کە لەلایەن فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆی جیهان ـ هەولێر بۆ پاڵپشتیکردنی خێزانە کەمدەرامەتەکان پێشکەش دەکرێت، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (18/3/2025) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغى سێیەم بەسەرپەرشتى پرۆفیسۆر دکتۆر قوسەی حەمید ئەلسەلامی و مامۆستاى یاریدەدەر دلۆڤان وریا حەمەد ئەمین کۆمەڵێک سەبەتەى خۆراکیان گەیاندە قوتابخانەی ئەلسەعدەی بنەڕەتی کچان.

سەرەتا مامۆستایانى سەرپەرشتیار و فێرخوازان لەلایەن مامۆستا بوشرە یونس بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە پێشوازییان ڵیکرا، لە وتەیەکدا دەستخۆشى لە مامۆستایانى سەرپەرشتیار و فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێرى کرد بۆ ڕێکخستن و بەڕێوەبردنى ئەو هەڵمەتە، کە بە هۆیەوە پاڵپشتى لە خێزان و کەس وکارى ئەو قوتابیانە دەکەن، کە پێویستیان بە کۆمەک و هاوکارییە، پاشان (٢٥) سەبەتەى خۆراکیان بەسەر ئەو قوتابیانى قوتابخانەکە دابەش کرد بەتایبەت ئەو قوتابیانەى کە لە خێزانى هەژار و کەمدەرامەتن.

بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر ساڵانە چەندین دەستپێشخەری خێرخوازیی و مرۆیی جێبەجێ دەکات، بەتایبەت دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی ڕەمەزان، دابینکردنی هاوکاری دارایی بۆ چاککردنەوەی هۆڵی قوتابخانەکان و، چەندین هەوڵى دیکەى جۆراوجۆر بۆ ئەو توێژانەى پێویستیان بە کۆمەک و هاوکارییە.

No more news to show