ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٠/٢/٢٠٢٥) ، بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر محەمەد محەمەد حسێن، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەم لە بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆی جیهان – هەولێر سیمینارێکی هۆشیارییان بەناونیشانی (هێزی بیرکردنەوەی ئەرێنی) لە قوتابخانەی پۆڵاى بنەڕەتی پێشکەش بە قوتابیانى قۆناغی بنەڕەتی کرد. سیمینارەکە.
فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن مامۆستا شەیما محەمەد بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە به گه ڕمی پێشوازییان لێکرا، پاشان دەرفەت بە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر درا ناوەڕۆکى سمینارەکەیان پێشکەش بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش فێرخوازانى زانکۆ ڕوونیانکردەوە کە چۆن بیرکردنەوەی ئەرێنی دەتوانێت متمانە بەخۆبوون بەرز بکاتەوە و فشاری دەروونی کەم بکاتەوە و ئاستی خوێندن باشتر بکات. هەروەها باسیان لە کاریگەرییەکانی باوەڕبوون بەخۆبوون و سوپاسگوزاری و خۆڕاگری لە مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخە سەختەکاندا کرد. جەختیشیان لەسەر گرنگی گۆڕینی بیرکردنەوە نەرێنییەکان بە بیرکردنەوەی هاندان کردەوە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ بڕیاردانی باشتر و دروستکردنی پەیوەندی بەهێزتر.
لە بەشى کۆتایی سمینارەکەدا، فێرخوازان مەشقیان بە بەکارهێنانی دەستەواژە ئەرێنییەکان بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد و ئەزموونە کەسییەکانیان لە زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکاندا لە ڕێگەی بیرکردنەوەی ئەرێنیەوە بەیەکەوە باسکرد.
لە بەرواری ٢٦/٠٢/٢٠٢٥ خوێندکارانی قۆناعی سێیەمی بەشی وەرگێڕان چالاکییەک بە ناونیشانی ( شانۆگەری دڵخوازی من) بە سەرپەرشتی (م.ی تافان کەریم) ئەنجامدا. کە تێیدا هەریەکە و باسی لە شانۆگەری دڵخوازی خۆی و دیمەنێکی کاریگەر لە شانۆکە کرد. هاوکات چالاکیەکە نمایشی ڤیدیۆ و میوزیکی لەخۆگرت
چالاکییەکە ژمارەیەکی زۆری لە خوێندکاران و مامۆستایان و ستافی ئەکادیمی و شانۆخوازان لە خۆی کۆ کردەوە.
١٠/٣/ ٢٠٢٥ بەشی یاسا لە زانکۆی جیهان-سلێمانی ، بە هاوکاری لەگەڵ سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) و ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنی (CDO)، بە سەرکەوتوویی خولێکی ڕاهێنانیان لەسەر بڕیاری ١٣٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان (S/RES/1325) سەبارەت بە ژنان، ئاشتی و ئاسایش تەواو کرد.
لەو چالاکیەدا ٣٠ خوێندکاری بەشی یاسا بەشداربوون، وخولەکە لەلایەن خاتوو دونیا عەلی ڕەفیقەوە وترایەوە کە مەبەست لێی ناساندنی خوێندکاران بوو دەربارەی چۆنیەتی کاریگەریی بڕیارەکە لەسەر ڕۆڵی ژنان لە ڕێگریکردن لە ناکۆکی و بنیاتنانی ئاشتیدا. جگە لەوەش راهێنەر یەکسانی ڕەگەزیی و گرنگیی بەشداری ژنان لە پرۆسەکانی ئاشتیدا شیکردەوە.
پاشتر، پ.ی د. ئیسماعیل نەجمەدین نامیق، سەرۆکی بەشی یاسا، گرنگی ئەم ڕاهێنانەی لە ئامادەکردنی خوێندکاران بۆ هەڵسوکەوت لەگەڵ پرسە گرنگەکانی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیدا خستەڕوو.
دەستپێشخەرییەکە بە پشتگیری و ڕێکخستنی مامۆستا تافان کمال کریم، بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار CDC، ئەنجامدرا، لە کۆتاییدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر خوێندکارەکاندا دابەشکرا.
لە بەرواری ٢٦/٣/٢٠٢٥، ؤرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی -لێکۆێلینەوە لە لە هەڵوێستی ئەدەبی تەوەرەکانی خۆشەویستی و تاوان له نێوان هەردوو وەشانی هيرۆ و لياندەری کريستوفر مارلۆ و جۆرج چاپماندا پێشکەش کرا. وۆرکشۆپەکە لە لایەن بەشی پەروەردەی گشتییەوە ڕێکخرابوو وە لە لایەن م. محمد عمادەوە بەڕێوەبرا. مەبەست لەم ورۆرکشۆپە زیاتر ناساندنی توێژینەوەیەکی زانستیە کە لە گۆڤاری زانستی جیهان -سلێمانی بڵاووبۆتەوە و کە لەلایەن نوسەران و قسەکارانی ورکشۆپەکەوە ئامدەکرابوو، کە پێکهاتووە لە بەڕێزان:
١. تافان کمال کریم- مامۆستا بەشی پەروەردەی گشتیی / زانکۆی جیهان- سلێمانی – کە بە ووردی باسیان لە سەرچاوە ڕەسەنەکەی وەشانە ئەدەبیەکە کرد کە لە فۆلکلۆری یۆنانیەوە وەرگیراوە.
٢. ڕێژین نەوزاد لتیف- لە سەنتەری زمانی زانکۆی سلێمانی- بەڕێزیان باسیان لە ژیاننامەی نوسەرەکان کرد.
٣. میرهان ئەنور میمۆن- لە زانکۆی قاعید اعزم- بەراوردیان لە نێوان دەقە ئەدەبیەکەی هەردوو وەەشانەکەی مارلۆ و چاپماندا کرد و دەرەنجامی توێژینەوە کە و پێشنیازەکانیان ڕاگەیاند.
لە ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ١٣/٤/٢٠٢٥، سەنتەری پەرەپێدانی کار بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی کارگێڕی ۆرکشۆپێکیان بە ناونیشانی ” چۆنێتی دروستکردنی سیڤی و پێشکەشکردنی نامەی خوازیاری پێشەیی” لە هۆڵی سیمینارەکان بەڕێوەبرد. ؤرکشۆپەکە ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی زانکۆ و کەسانی ئەکادیمی بە ئەزموونی لە خۆگرت و تێیدا یاسییان کە لە شێوازەکانی پێشوازیکردن لە بازاڕی کارو ئاڵانگەرییەکانی پیشەگەری سەردەمدا کرد.
لەم ۆرکشۆپەدا سێ قسەکەر بەشداریان کرد ئەوانیش :
١. بڵێسە ابراهیم محمد- لە بەشی کارگێڕی زانکۆی جیهان – سلێمانی
٢. پالاڤی ماهاجان – لە زانکۆی ئۆکسفۆردەوە
٣. سیپال کەمال ئەبدولعەزیز- لە ئاماڤی- لەندەن
شایەنی باسە ئەم ۆرکشۆپە لە لایەن سەرپەرشتیاری سەنتەری پەرەپێدانی کار – تافان کمال کەریم بە هاوکاری بەشی میدیا و پەیوەندییەکان بە ڕێوەبردرا. ئەم چالاکییە هەوڵێکی هەماهەنگی سەرنتەری پەرەپێدانی کار و بەشی کارگێڕییە بە مەبەستی سوودگەیاندن و هاوکاریکردنی خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆ و ئامادەکردنیان بۆ هەنگاونان بەەرو بازاڕی پڕ ڕکابەری کار و بنیاتنان کارو پیشەی تایبەت بە خۆیان لە داهاتوودا.
ڕۆژی شەممە ١٩ی نیسان، بەشی وەرگێڕانی زانکۆیی جیهان- سلێمانی وۆرکشۆپێکی ناوخۆیی سازکرد، کە تیایدا وەرگێری کتێبی چێشتی مجێور-ی هەژار موکریانی لە کوردیەوە بۆ ئینگیزی، مامۆستا شێنێ محەمەد ئامادەبوو.
ۆورکشۆپەکە سەرەتا بە ناساندنێکی کورت دەربارەی وەرگێرانی ئەدەبی دەستی پێکرد، کە لەلایەن مامۆستا (تافان کەمال) لە بەشی پەروەردەی گشتی زانکۆ پێشکەشکرا و تیایدا باس لە جۆرەکانی وەرگێران و گرینگی وەرگێرانی ئەدەبی بۆ ئامادەبووان کرا.
مامۆستا (شێنی محەمەد) کە میوانی سەرەکی چالاکیەکە بوو، باسی لە وەرگێڕانی کتێبی چێشتی مجێور کرد و ڕایگەیاند کە بەرهەمەکە بژاردەیەکە لە کتێبەکەی هەژار موکریانی، دواتریش تیشکی خستەسەر هەڵبژاردنی ناونیشانی کتێبەکە و پڕۆسەکانی وەرگێران کرد، لە نێویشیاندا بەهێزی و هەمەچەشنی لە نوسینی کتێبەکە.
لە کۆتایشدا (لاڤیار محەمەد) خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بەشی وەرگێڕانی زانکۆیی جیهان سلێمانی، هەڵسەنگاندنێکی کورتی بۆ کارە وەرگێردراوەکە کرد و باسی لە پڕۆسە و ستراتیژیەکانی وەرگێران کرد و نمونەی نێو کتێبەکەی بەکارهێنا.
شایەنی باسە چالاکیەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستیان و خوێندکارانی زانکۆ بەڕێوەچوو و بە ڕێزلێنان و پێشکەشکردنی سوپاسنامە لەلایەن سەرۆکی بەشی وەرگێران (د. موئمین یاسین) کۆتایی پێهات.
لە بەرواری ٣/٥/٢٠٢٥ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشەکانی کارگێری و ژمێریاری پێکەوە لە چالاکییەکی کلتوری و خێرخوازیدا بەشداردەبن. ئەم چالاکییە بۆ وانەکانی ئینگلزی ئەکادیمی و کوردۆلۆجی ئەنجامدراوە. خوێندکارەکان بازاڕێکی مۆدێرنیان دروستکرد کە ئاخاوتن تێیدا بە زمانی ئینگلزی بوو جگە لەوەش چەندین پۆستەری جوانی تایبەت بە جیوگرافیا و مێژو و کلتوورو زمانی کوردی پێشکەشکرا.
ئەم چالاکییە بەسەرپەرشتی مامۆستایان: تافان کمال کەریم و پەیمان عوسمان ڕەەسوڵ ئەنجامدراوە. چالاکییەکە بووە هۆی دروستکردنی زەمینەیەک بۆ یەکگرتنەوەی پەروەردە و کەلتوری جیاواز و داهێنان و پراکتیکردنی شێوازی مۆدێرن لە پرۆسەی وانەووتنەوە و فێبووندا.
رۆژی ٣٠/٤/٢٠٢٥، وۆرکشۆپێکی ناوخۆیی بە ناونیشانی ” مامۆستای نمونەیی و وانەووتنەوە بە خوێندنی پەوەرەدەی تایبەت” لەلایەن خوێندکارانی بەشی پەروەردەی گشتی و مامۆستایانی بەشەکەوە پێشکەشکراوە. خوێندکارانی بەشی پەروەردەی گشتی چەندین زنجیرە سیمیناریان پێشکەشکرد لەسەر بابەتەکانی پەیوەندیدار بە تەوەرەکانی کەمبیری و ئۆتیزم و ستراتیژیەکانی وانە ووتنەوە و کۆنترۆڵکردنی پۆل.
د. عادل عبدولرەحمان باسی لە چۆنێتی ئاشنابوون و مامەڵەکردنی مامۆستای نمونەی لەگەڵ باری دەروونی جیاوازی خوێندکاراندا کرد وە هەروەها مامۆستا تافان کەمال کەریم باسی لە مافی منداڵان و پارێزگاریکردن لە منداڵانی خاوەن پێدوایستی تایبەتکرد.
مەبەست لەم چالاکییە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریبوو دەربارەی ئەم حاڵەتە تایبەتانە و بنیاتنانی بناغەی پەروەردەیەکی سەردەرمییانە و ژینگەیەکی لەبار بۆچەندین مامۆستای بەتوانا و دڵسۆز.
بەرواری ٢٢/٤/٢٠٢٥، خوێندکارانی بەشی پەروەردەی گشتی بە سەرپەرشتی م.ی تافان کەمال کەریم، لە یادی ڕؤژی جیهانی زەویدا چالاکییەکیان بە دروشمی پاراستنی ئاوی زەوی و سەوزکردنی ژینگە ئەنجامدا. چالاکییەکە پێکهاتبوو لە چەندین پرۆژەی جوان کە خۆیان لە دووبارە بەکارهێنانەوەی چەندین کەلوپەلی بەکارهاتوو و ڕێنمای پاراستنی ژینگەیدا دەبینیەوە.
چالاکییەکە بە ئامادەبوونی بەڕێز د. سادات عەبدللە عزیز، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و پاڵپشتانی چالاکییە ژینەگە دۆستەکان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان بەرێوبەری دڵنیای جۆری و بەڕێوبەری کارگێڕی زانکۆ و هەروەها بەڕێوبەری میدیا و پەیوەندییەکان و چەندین مامۆستا و سەرۆک بەش و خوێندکارانی بەشە جیاوازەکان.
ە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٥، سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) بە هاوکاری و دەستپێشخەری ڕێکخراوی N2N و بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆی جیهان- سلێمانی، وۆرکشۆپێک لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی جیهان، بە ناونیشانی: “چۆن لە مێشکی هەرزەکار تێبگەین؟” ڕێکخرا.
وۆرکشۆپەکە لەلایەن بەڕێز ناتان و مامۆستا تافان کەمال کەریم-ەوە پێشکەشکرا، کە تێڕوانینێکی بەنرخیان پێشکەش بە مامۆستایانی قوتابخانەکە کرد سەبارەت بە گەشەکردنی مێشکی هەرزەکاران. هەروەها وۆرکشۆپەکە ئامانجی پاڵپشتیکردنی مامۆستایان بوو لە باشتر تێگەیشتن لە هەرزەکاران و ڕێنماییکردنیان بە شێوەیەکی کاریگەر.