پۆلێن نەکراو

پەڕەی سەرەكی

پۆلێن نەکراو

رێکەفتی (15/6/2022) بەردوامی دان ب پێشێشکرنا وانا ژلایێ مامۆستایێن زانکویا جیهان-دهوک بۆ ستافێ مامۆستایێن قۆتابخانا کولیژا جیهان، وانەک ژلایێ (م.هـ. وفاء علی) مامۆستا پشکا دەروونناسی.
باس ل ئەگەر و رێکێن چارەسەرکرنا کێشێن دەرۆنی و رەفتاری یێ زارۆکان هاتە کرن (دوو دلی، خەمۆکی، دەمارگیری، شەرمینی و تۆڕەیی، ترس، لاوازبوونا باوەری ب خۆبوونێ).
کێشێن گرێدایی ڕەفتاران باس ل (ڕەفتارا دۆژمنکاری، دزی، دڕەو، فۆبیا،…هتد) هاتەکرن، هەروەسا ئاماژە ب چەندین کێشێن لدەف زارۆکان هاتەدان، یێن دهێنە پێشیا مامۆستایی و ڤەدیتنا چارە و ئامۆژگاریێن چارەسەرکرنا ئاریشان.

سەرۆكێ زانكويا جيهان-دهوك ل نێزيك ئاگەهدارى رەوشا كارێ دەزگايێ زه كاتا زانستى يێ زانكويا جيهان بوو
ئەڤرۆ رێكەفتى (30/5/2022) ب مەرەما هاندان و پشتەڤانيا زانكويا جيهان-دهوك بۆ پێگەهاندنا ستافێ زانكويێ د بوارێن جودا جودا، لەوما سەرەدانا بەشداربوويێن خولا (Online Excel Sheet) يا كو هاتيە ڤەكرن ژلايێ دەزگايێ خێرخوازى پەروەردەيى جيهان بۆ (25) ماموستا و فەرمانبەران ژلايێ بەرێز (د.سعد أحمد) بۆ ماوێ 3 رۆژان دێ يا بەردەوام بيت.

رێکەفتی 2025/11/25 ل ژێر بەرنامی زەکاتا زانستی ،بەشێ زانستێن کومپیوتەری وورکشووپەکێ زانستی ئەنجامدا ب سەرپەرشتیا خانم (م.هـ. دوزدار مهدی احمد) دگەل قوتابیێن قوناغا سیێ رابوون ب ئەنجامدانا وورکشووپەکێ زانستی دەربارەی تەکنیک و پشکنین و چارەسەریا بەری وەختی ب ئامادەبوونا سەروک بەش ، ماموستا ، قوتابی و ھەروەسا ماموستا و قوتابیێن پەیمانگەها میتان یا ناحکومی کو تێدا چەندین سمینار و پروژە و گەنگەشین زانستی تێدا هاتنە شروڤەکرن.
ئارمانج ژ وورکشووپی زانستی پتر ھایداربوون ژ گەشەپێدانا شیانێن بەشداربوویان بۆ پشکنینیا کومەکا داتایا ل دیف لێگەریانەکا ب رێك و پێك و گەهاندنا هزرێ ب رێکەکا کاریگەر ب کارهێنانا باشترین رێکێن دیتنێ ، هەروەسا جێبەجێکرنا بنەمایێن سەرەکیێ و ئامادەکردنا داتا بۆ پشتراستبونێ و دروستییا ب کارهێنانێ ل کارێت شیکاری ل داهاتووی دا ، و ل دوماھیێ دەست خوشی ل ماموستا و قوتابیان ھاتە کرن و باوەرنامە ھاتنە دابەشکرن و ھەروەسا پەیمانگەھا میتان یا نەحکومی لوگویێ رێزلێنانێ پێشکێشی بەشی زانستێن کومپیوتەری کرن.

ە چوارچێوەی دەستپێشخەریی “زەکات الئیلم”، و بەسەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆی سیهان – دهۆک، پ.ی.د.زێرەڤان عبدالمحسن ئەسعەد، کۆلێژی دەرمانسازی سەردانێکی هۆشیاری بۆ قوتابخانەی نۆجدار ئینگلیزی ئەهلی لە بەرواری ١١/٢٩/٢٠٢٥ ڕێکخست.
سەردانەکە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تەندروستی بوو لەنێو خوێندکارانی قۆناغی سەرەتاییدا لەڕێگەی چالاکییە ئاسانکراوەکانەوە کە تیشک دەخاتە سەر گرنگی پاکوخاوێنی کەسی و خۆپاراستن لە مێشوولەی سەر، وەک زانیارییەکی پێویست و گشتی بۆ تەندروستی قوتابخانەکان.

چالاکییەکان بریتی بوون لە ڕوونکردنەوەیەکی ئاسان بۆ تێگەیشتن لە خووەکانی ڕۆژانە کە یارمەتی منداڵان دەدەن پاکوخاوێنییەکی باش بپارێزن، هەروەها ڕێنماییکردن لەسەر ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە مێشوولەی سەر و مامەڵەکردن لەگەڵیدا بە شێوەیەکی سەلامەت ئەگەر ڕووبدات- جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە پرسێکی تەندروستی باو و دەتوانرێت بە ئاسانی لە ڕێگەی هۆشیاری و پراکتیزەکردنی دروستەوە دوور بخرێتەوە.

لە کۆتایی سەردانەکەدا کۆلێژی دەرمانسازی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ کارگێڕی قوتابخانەکە دەربڕی بۆ هاوکاری و پێشوازی گەرمیان، پاڵپشتییەکانیان بۆ پرۆگرامە پەروەردەییەکان بەرز نرخاند کە تەندروستی و خۆشگوزەرانی خوێندکاران بەرەوپێش دەبەن.

ل ڕێکەفتی 2025/11/16 بەرپرسێ تاقیگەهێن پزیشکی بەرێز (ریان صدیق احمد) بەژداربوو ل بەرنامەیێ بەیانی باش ل کەناڵێ کۆردستان تی ڤی ب شێوازەکێ زیندی دەربارەی هەوارهاتنێن دەستپێکی و بارودوخێن وەك چەوانیا ئەنجامدانا CPR، شکەستن، خوینبەربوون و پێڤەدانا گیانەوەران و…هتد و گەلەك بابەتێن دیتر.

بە ڕێنمایی سەرۆکی زانکۆی سیهان – دهۆک، پرۆفیسۆر د.زێرڤان ئەی ئەسعەد، و لە چوارچێوەی دەستپێشخەری زەکاتی زانستی زانکۆ، کۆلێژی پەرستاری لە 24ی تشرینی دووەمی 2025، هاوکات لەگەڵ مانگی هۆشیاری شێرپەنجەی سییەکان وۆرک شۆپێکی سازکرد. وۆرک شۆپەکە بە ناوی “گیراو بە تەندروستی: وێرانکردنی جگەرەکێشان بۆ پەرستارانی داهاتوو” بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژ، دکتۆر لەیلا م.ساڵح بەڕێوەچوو.

لە وۆرکشۆپەکەدا خوێندکارانی پەرستاری ئەحمەد س.کانەمازی و ئەڤین عوسمان زنجیرەیەک پێشکەشکردنیان پێشکەش کرد. باسیان لە ماددە کیمیاییە مەترسیدارەکان کرد کە لە جگەرەدا هەن و کاریگەرییە زیانبەخشەکانی جگەرەکێشانیان لەسەر سیستەمی جۆراوجۆری جەستە ڕوونکردەوە. هەروەها پێشکەشکردنەکان میکانیزمەکانی ئالوودەبوون بە نیکۆتین و پەیوەندییە نەخۆشییەکانی نێوان جگەرەکێشان و شێرپەنجەی سییەکان و ئەو مەترسییە جددیانەی جگەرەکێشان لەسەر ژنانی دووگیان و گەشەکردنی کۆرپەلەیان خستەڕوو. سەرەڕای ئەوە، دەستێوەردانەکانی ڕەفتاری و دەرمانناسیی سەلمێنراوی زانستی بۆ پشتگیریکردن لە وازهێنان لە جگەرەکێشان پێداچوونەوەیان بۆ کرا.

لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا، کۆبوونەوەی پرسیار و وەڵام بەڕێوەچوو بۆ بەهێزکردنی تێگەیشتن لەم پرسە گرنگەی تەندروستی گشتی. دیاری بچووک پێشکەش بەو خوێندکارانە کرا کە چالاکانە بەشدارییان کرد و وەڵامی پرسیارەکانیان دایەوە، وەک ڕێزلێنانێک بۆ هەوڵەکانیان و بۆ هاندانی بەردەوامی بەشداریکردنیان.

ل ژێر چاڤدێری و سەرپەرشتیا زۆر بەرێز سه‌روکێ زانکۆیا جیهان – دهۆک ،روژا پێنج شەمبی رێکەفتی ٤/١٢/٢٠٢٥ ل ژێر پروگرامێ زەکاتا زانستی و بن کارێ وێ لژنەیا ژ لایێ سەرۆکایەتیا زانکویا جیهان-دهۆک بۆ بەلاڤکرنا هەوەکا بلندکرنا ئاستێ هوشیاریێ بۆ بابەتێ تۆندۆتیژیا دژی ئافرەت و خێزانێ وەکو بەشەک ژی دناڤ چالاکیێن هه‌ڵمه‌تا ۱٦ رۆژێن جیهانی بو نه‌هێلانا توندوتیژی دژی خێزانێ و ئافرەتێ، کو ژ ۲٥/۱۱/۲۰۲٥ ده‌ست پێ دکه‌ت هه‌تا ۱۰/۱۲/۲۰۲٥. ل قوتابخانەیا مازی ٢ یا بنەرەت یا تێکەل ،ب بەژداریا م.هـ.دوزدار مهدي ،م.هـ خالد ابراهیم و م.هـ.عمارجاسم رابون ب پێشکێشکرنا سمینارەکێ ل بن ناڤ و نیشانێن (تۆندۆتیژیا دژی خێزانێ ژلایێ یاسایی و دیجیتالی ڤە).
ئه‌ڤه‌ ژی بو وی رۆژدییا زانکۆیێ ڤەدگەریت کو رۆلێ خو یێ ئه‌کادیمی و جڤاکی بگێریت د به‌لاڤکرنا کلتورێ مافێن مروڤان، و پێشڤه‌برنا گه‌شه‌پێدانا به‌رده‌وام، و پشته‌ڤانیا هه‌ولێن نیشتمانی و ده‌وله‌تی بو کێمکرنا هه‌می جورێن توندوتیژییا دژی خێزان و ئافرەتێ.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٢/١٢/٢٠٢٥، گروپێك لە قۆناغی دووەم و سێیەمی بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانكۆی جیهان-هەولێر، سەردانێکی خێرخوازی و مرۆییان بۆ خانەی بێسەرپەرشتان لە شاری هەولێر ئەنجام دا.

ئەم دەستپێشخەرییە بە سەرپەرشتی و ئامادەکردنی مامۆستا (پۆلا تەحسین محەمەد) بەڕێوەچوو، کە هەوڵی فێرخوازانی خستبووە گەڕ بۆ پشتیوانیکردنی منداڵانی خانەکە. لە کاتی گەیشتنیاندا، شاندەکە لەلایەن خاتوو (ژینۆ ئازاد)، بەڕێوەبەری خانەکەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا، لە وتەیەكیدا سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆی بۆ ئەم دەستپێشخەرییە دەربڕی. دواتر فێرخوازان کۆمەڵێک هاوکارییان پێشکەش بە منداڵانی خانەكە کرد، کە بریتی بوون لە پێداویستیی سەرەکی بۆ منداڵانی شیرەخۆرە و بچووک، وەک شیر، دایبی (حەفازە) و چەندین کەرەستەی دیکەی پێویست، كە بۆ دابینکردنی پێداویستییە ڕۆژانەکانی منداڵانی خانەکە گرنگن.

هەر لەو چوارچێوەیەدا ژینۆ ئازاد فێرخوازانی بەسەر بەشەکانی خانەکەدا گەڕاند و باسی لەو ئاڵنگارییانە کرد، کە ڕووبەڕووی  لایەنی کارگێڕییەکەیان دەبێتەوە لە چاودێریکردنی منداڵاندا، هەروەها جەختی لە ڕۆڵی گرنگی پشتیوانیی کۆمەڵگە کردەوە. بۆ ئەوەش سوپاسی بێپایانی ئاراستەی بەشی زمانی ئینگلیزی کرد بۆ ئەم دەستپێشخەرییە بەخشندانەیە و، داوای کرد سەردانەکانیان بەردەوام بێت، دووپاتیشی کردەوە کە چالاکیی لەم شێوەیە هیوا دەچێنێت و پشتیوانییەکی بەرچاوە بۆ ئەو منداڵانەی کە زۆرترین پێویستییان بە هاوکارییە لە کۆمەڵگەدا.

گروپێک لە فێرخوازانی بەشی تەکنیکی سڕکردن لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سەردانێکی زانستی و پراکتیکی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر ئەنجامدا و، چالاکیەکى پراکتیکیان بەڕێوەبرد.

لەمیانەى ئەو سەردانە، کە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتی 30-10-2026 بە سەرپەرشتی دکتۆر محەمەد ئەمین سەرمەد قاسم بەڕێوەچوو، فێرخوازانی قۆناغی سێیەم کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە یوسف موهەنەد ئەنوەر، پرژە کەیفی، و ئالا حوسێن چەند چالاکیەکى جۆراوجۆریان ئەنجامدا، سەردانەکە بە گەشتێکی مەیدانی بۆ چەندین یەکەی گرنگ و هەستیار لەناو نەخۆشخانەکەدا دەستى پێکرد، کە بریتی بوون لە هۆڵی پێشوازی و پۆلێنکردنی نەخۆشەکان (Triage)، هۆڵی فریاکەوتن و ڕووداوەکان (Red Zone) کە بۆ حاڵەتە زۆر مەترسیدارەکانە، هۆڵی بەدواداچوون و چاودێری (Yellow Zone) بۆ حاڵەتە مامناوەندەکان، هەروەها یەکەی چاودێری چڕی پزیشکی (Medical ICU) کە تێیدا نەخۆشانی تایبەت و مەترسیدار دەخرێنە ژێر چاودێری ورد. لە میانەی گەشتەکەدا، فێرخوازان بە وردی چاودێری پڕۆسەکانی وەرگرتنی نەخۆش، هەڵسەنگاندنی خێرای حاڵەتەکان، و میکانیزمەکانی بڕیاردان لەبارەی چارەسەری سەرەتاییەوە کرد.

لە بەشێکى دیکەى ئەو سەردانەدا، فێرخوازان بە شێوەیەکی چڕوپڕ ئاشناى نوێترین ئامێرە پزیشکییەکان و میکانیزمەکانی کارپێکردنیان کران، لەوانە: ئامێری DC Shock بۆ ڕێکخستنەوەی لێدانی دڵ، ئامێری Ultra Sound بۆ بینینی ئەندامەکانی ناوەوەی جەستە، ئامێری Ventilator بۆ یارمەتیدانی هەناسەدان، Blood Pressure Monitor بۆ پێوانەکردنی فشاری خوێن، و Pulse Oximetry بۆ پێوانەکردنی ڕێژەی ئۆکسجین لە خوێندا. جگە لەمەش، ڕاهێنانی پراکتیکی وردیان پێکرا لەسەر چۆنیەتی ئامادەکردنی دۆزینەوەى دەمارەکان و  شێوازە دروستەکانی دانانی (Cannula) ، هەروەها چۆنیەتی ئامادەکردنی دەرمانە پێویستەکان و پێدانیان بە نەخۆش.

خاڵێکی گرنگی دیکەی ڕاهێنانەکە بریتی بوو لە فێرکردنی چۆنیەتی وەرگرتنی مێژووی نەخۆشی (Take History) لە نەخۆش بە شێوازێکی زانستی و ورد، کە ئەمەش بنەمایەکی سەرەکییە بۆ دیاریکردنی دەستنیشانکردنی دروست و دانانی پلانی چارەسەری گونجاو. ئەم ڕاهێنانە پراکتیکییە یارمەتی فێرخوازانی دا بۆ بەکارهێنانی زانیارییە تیۆرییەکان لەسەر ئامێرەکان و پڕۆسە پزیشکییەکان لە دۆخی ڕاستەقینەی نەخۆشخانەدا.

لە چوارچێوەى چالاکیەکى مرۆیی خۆبەخشیدا، گروپێک لە فێرخوازانى بەشى تەکنیکى سڕکردن لە زانکۆى جیهان-هەولێر هەڵمەتێکى خۆێن بەخشینیان بەڕێوەبرد.

هەڵمەتەکە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٣/١٠/٢٠٢٥) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر لەیلا بەهجەت شەریف بەڕێوەچوو، بۆ ئەو مەبەستە سەردانى بەڕێوەبەرایەتى بانکى خۆێنیان لە شارى هەولێر کرد و، بە هاوکاری دکتۆر ڕوناک عەبدولڕەحمان، لە بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن هەڵمەتەکەیان بەڕێوەبرد، لە هەڵمەتەکەدا ژمارەیەکى بەرچاو لە فێرخوازانى قۆناغەکانی دووەم و سێیەمى بەشى تەکنیکى سڕکردن بەشدارییان تیادا کرد، لەو چوارچێوەیەشدا سەرەتا لەلایەن تیمى پزیشکى کارمەندانى بەڕێوەبەرایەتى بانکى خوێن پشکنینە پزیشکییە پێویستەکان بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی هەریەک لە فێرخوازە بەخشەرەکان ئەنجامدرا، پاشان هەریەک لە فێرخوازان بە بەخشینى بتڵێک خوێن بەشدارییان لە هەڵمەتەکە کرد و، لەلایەن ستافى بانکى خوێنەوە، خوێنەکەیان لێ وەرگیرا و، هەڵمەتەکەش بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و بەرزترین ئاستی سەلامەتی بەڕێوەچوو.

بۆ ئەوەش دکتۆر ڕوناک عەبدولڕەحمان ستایشی فێرخوازان و هاوکاری بەردەوامى زانکۆی جیهان-هەولێرى کرد و، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە نوێنەرایەتی نمونەیەکىى کاریگەر دەکەن بۆ هاوبەشی نێوان دامەزراوە ئەکادیمییەکان و ناوەندە تەندروستییەکان لە خزمەتکردنی کۆمەڵگەدا.

فێرخوازانیش لە وتەى جیادا شانازیی خۆیان دەربڕی بۆ بەشداریکردنیان لەم دەستپێشخەرییە مرۆییەدا، هەروەک ئارەزووی خۆیان بۆ بەردەوامبوونی چالاکی لەم شێوەیەدا  دووپات کردەوە، کە هۆشیاری تەندروستی بەهێز دەکات و هەستی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی قووڵتر دەکاتەوە.

لە کۆتایی هەڵمەتەکەدا، بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی زانکۆی جیهان-هەولێر و سەرۆکایەتى بەشی تەکنیکى سڕکردن کرد بۆ هاوکاریی و بەشداری بەردەوامەکانیان لە پشتگیریکردنی پڕۆگرامە تەندروستی و مرۆییەکاندا کە خزمەت بە کۆمەڵگە دەکەن.

No more news to show