گروپێک لە فێرخوازانی بەشی تەکنیکی سڕکردن لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سەردانێکی زانستی و پراکتیکی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر ئەنجامدا و، چالاکیەکى پراکتیکیان بەڕێوەبرد.
لەمیانەى ئەو سەردانە، کە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتی 30-10-2026 بە سەرپەرشتی دکتۆر محەمەد ئەمین سەرمەد قاسم بەڕێوەچوو، فێرخوازانی قۆناغی سێیەم کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە یوسف موهەنەد ئەنوەر، پرژە کەیفی، و ئالا حوسێن چەند چالاکیەکى جۆراوجۆریان ئەنجامدا، سەردانەکە بە گەشتێکی مەیدانی بۆ چەندین یەکەی گرنگ و هەستیار لەناو نەخۆشخانەکەدا دەستى پێکرد، کە بریتی بوون لە هۆڵی پێشوازی و پۆلێنکردنی نەخۆشەکان (Triage)، هۆڵی فریاکەوتن و ڕووداوەکان (Red Zone) کە بۆ حاڵەتە زۆر مەترسیدارەکانە، هۆڵی بەدواداچوون و چاودێری (Yellow Zone) بۆ حاڵەتە مامناوەندەکان، هەروەها یەکەی چاودێری چڕی پزیشکی (Medical ICU) کە تێیدا نەخۆشانی تایبەت و مەترسیدار دەخرێنە ژێر چاودێری ورد. لە میانەی گەشتەکەدا، فێرخوازان بە وردی چاودێری پڕۆسەکانی وەرگرتنی نەخۆش، هەڵسەنگاندنی خێرای حاڵەتەکان، و میکانیزمەکانی بڕیاردان لەبارەی چارەسەری سەرەتاییەوە کرد.
لە بەشێکى دیکەى ئەو سەردانەدا، فێرخوازان بە شێوەیەکی چڕوپڕ ئاشناى نوێترین ئامێرە پزیشکییەکان و میکانیزمەکانی کارپێکردنیان کران، لەوانە: ئامێری DC Shock بۆ ڕێکخستنەوەی لێدانی دڵ، ئامێری Ultra Sound بۆ بینینی ئەندامەکانی ناوەوەی جەستە، ئامێری Ventilator بۆ یارمەتیدانی هەناسەدان، Blood Pressure Monitor بۆ پێوانەکردنی فشاری خوێن، و Pulse Oximetry بۆ پێوانەکردنی ڕێژەی ئۆکسجین لە خوێندا. جگە لەمەش، ڕاهێنانی پراکتیکی وردیان پێکرا لەسەر چۆنیەتی ئامادەکردنی دۆزینەوەى دەمارەکان و شێوازە دروستەکانی دانانی (Cannula) ، هەروەها چۆنیەتی ئامادەکردنی دەرمانە پێویستەکان و پێدانیان بە نەخۆش.
خاڵێکی گرنگی دیکەی ڕاهێنانەکە بریتی بوو لە فێرکردنی چۆنیەتی وەرگرتنی مێژووی نەخۆشی (Take History) لە نەخۆش بە شێوازێکی زانستی و ورد، کە ئەمەش بنەمایەکی سەرەکییە بۆ دیاریکردنی دەستنیشانکردنی دروست و دانانی پلانی چارەسەری گونجاو. ئەم ڕاهێنانە پراکتیکییە یارمەتی فێرخوازانی دا بۆ بەکارهێنانی زانیارییە تیۆرییەکان لەسەر ئامێرەکان و پڕۆسە پزیشکییەکان لە دۆخی ڕاستەقینەی نەخۆشخانەدا.
لە چوارچێوەى چالاکیەکى مرۆیی خۆبەخشیدا، گروپێک لە فێرخوازانى بەشى تەکنیکى سڕکردن لە زانکۆى جیهان-هەولێر هەڵمەتێکى خۆێن بەخشینیان بەڕێوەبرد.
هەڵمەتەکە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٣/١٠/٢٠٢٥) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر لەیلا بەهجەت شەریف بەڕێوەچوو، بۆ ئەو مەبەستە سەردانى بەڕێوەبەرایەتى بانکى خۆێنیان لە شارى هەولێر کرد و، بە هاوکاری دکتۆر ڕوناک عەبدولڕەحمان، لە بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن هەڵمەتەکەیان بەڕێوەبرد، لە هەڵمەتەکەدا ژمارەیەکى بەرچاو لە فێرخوازانى قۆناغەکانی دووەم و سێیەمى بەشى تەکنیکى سڕکردن بەشدارییان تیادا کرد، لەو چوارچێوەیەشدا سەرەتا لەلایەن تیمى پزیشکى کارمەندانى بەڕێوەبەرایەتى بانکى خوێن پشکنینە پزیشکییە پێویستەکان بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی هەریەک لە فێرخوازە بەخشەرەکان ئەنجامدرا، پاشان هەریەک لە فێرخوازان بە بەخشینى بتڵێک خوێن بەشدارییان لە هەڵمەتەکە کرد و، لەلایەن ستافى بانکى خوێنەوە، خوێنەکەیان لێ وەرگیرا و، هەڵمەتەکەش بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و بەرزترین ئاستی سەلامەتی بەڕێوەچوو.
بۆ ئەوەش دکتۆر ڕوناک عەبدولڕەحمان ستایشی فێرخوازان و هاوکاری بەردەوامى زانکۆی جیهان-هەولێرى کرد و، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە نوێنەرایەتی نمونەیەکىى کاریگەر دەکەن بۆ هاوبەشی نێوان دامەزراوە ئەکادیمییەکان و ناوەندە تەندروستییەکان لە خزمەتکردنی کۆمەڵگەدا.
فێرخوازانیش لە وتەى جیادا شانازیی خۆیان دەربڕی بۆ بەشداریکردنیان لەم دەستپێشخەرییە مرۆییەدا، هەروەک ئارەزووی خۆیان بۆ بەردەوامبوونی چالاکی لەم شێوەیەدا دووپات کردەوە، کە هۆشیاری تەندروستی بەهێز دەکات و هەستی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی قووڵتر دەکاتەوە.
لە کۆتایی هەڵمەتەکەدا، بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی زانکۆی جیهان-هەولێر و سەرۆکایەتى بەشی تەکنیکى سڕکردن کرد بۆ هاوکاریی و بەشداری بەردەوامەکانیان لە پشتگیریکردنی پڕۆگرامە تەندروستی و مرۆییەکاندا کە خزمەت بە کۆمەڵگە دەکەن.
خوێندکارانی بەشی وەرگێڕانی ئینگلیزی لە کۆلێژی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان لە زانکۆی نێودەوڵەتی هەولێر بە چالاکی جۆراوجۆر ڕۆژی جیهانی وەرگێڕانیان گێڕا لەوانە وەرگێڕانی دەستەواژە و پەند و مەتەڵ و هەروەها بەشداریکردن لە وەرگێڕانی زارەکی و بەرەنگاربوونەوەی خوێندنەوە.
لەم ڕۆژەدا، با سوپاسگوزاری خۆمان بۆ ئەوانە نیشان بدەین کە ژیانی خۆیان بۆ ئەم پیشەیە تەرخان کردووە. ئەوان بیرمان دەخەنەوە کە وشەکان ئامرازێکی بەهێزن کە کاتێک لە هەموو زمانەکاندا هاوبەش دەکرێن، توانای گۆڕینی جیهانیان هەیە.
ڕۆژی جیهانی وەرگێڕان پیرۆز و سوپاس بۆ هەموو ئەو وەرگێڕانەی کە جیهانمان دەوڵەمەندتر و گشتگیرتر و پەیوەندیدارتر دەکەن.
بۆ دابینکردنی شارەزایی زمانی ئینگلیزی بۆ فێرخوازان بۆ پەیوەندیکردنی کاریگەر لە شوێنی کار (بۆ کارمەندان) و ژینگەی ئەکادیمی (بۆ کارمەندانی کۆلێژ). کۆرسەکە جەخت دەکاتە سەر بەکارهێنانی کرداری، پیشەگەری و دروستکردنی متمانە لە پەیوەندی.
سەرۆکی بەشەکە لەگەڵ کارمەندان و خوێندکارانی کۆلێژی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان لە زانکۆی هەولێری نێودەوڵەتی بەشی وەرگێڕانی زمانی ئینگلیزی گەشتێکی زانستییان بۆ فاکەڵتی پەروەردەی بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی ئاکرێ ئەنجامدا. لە ماوەی گەشتەکەدا، قوتابیان بە شێوازەکانی فێربوون، شێوازەکانی فێرکردن و کارلێک لەنێوان مامۆستایان و قوتابیان ئاشنا بوون.
سەرۆکی بەشەکە و ستافی بەشی وەرگێڕانی ئینگلیزی چالاکییەکیان بۆ خوێندکارانی ساڵی دووەم لە کتێبخانەی تەفسیر ڕێکخست بە مەبەستی ئاشناکردنیان بە وەرگێڕانی کتێب بۆ زمانە جیاوازەکان. هەروەها گفتوگۆی گرنگ لەسەر وەرگێڕان و کتێبە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدرا. لە کۆتاییدا، ئامانج گواستنەوەی قوتابیان بوو لە وانەی تیۆری بۆ وانەی پراکتیک.