باسی کێشەکانی یاسای وکێشه کانی زەوی کشتوکالی و کێشەی حەشدی شعبی و کێشەکانی نەوت و بووجەو سەرف نەکردنی بووجە تەشغیلی بۆهەرێم کێشەی شەریکاتەکان
ل رێکەفتی 7 تەباخا 2025ێ، د چارچووڤێ چالاکیێن خۆلا پێداگۆجی یا مامۆستایێن پەروەردا پارێزگەها دهۆکێ یا هاتیە ڤەکرن ژلایێ سەنتەرێ پێداگۆجی یێ زانکویێ، سمینارەکا زانستی هاتە پێشکێشکرن ژلایێ بەرێز (پ.د.زیرڤان عبدالمحسن أسعد) سەرۆکێ زانکویێ، ل دۆر “ڕەوشەنبیریا دارایی و گرنگیا وێ بۆ ستافێ پەروەردێ”.
باس ل هژمارەکا تەوەرێن گرنگ هاتە کرن وەک بنەمایێن ڕەوشەنبیریا دارایی، و پلاندانانا دارایی یا کەسایەتی، بنەمایێن پاشکەفتکرن و وەبەرهێنانێ، هەروەسا رێڤەبرن و سەرەدەریکرن دگەل قەران، د چارچووڤێ پێشڤەبرنا هۆشیاریا دارایی و گەشەپێدانا شیانێن دارایی دناڤا ستافێ مامۆستایێن پەروەردێ دا.
ئارمانجا ڤێ چالاکیا ئەکادیمی ڤەدگەریت بۆ پەیداکرنا کاریگەریا ئەرێنی هەبیت لسەر ژیانا کەسی و پیشەیی یا مامۆستایێن پەروەردێ کو بشێن نفشەکێ هۆشیار د بارێ گەشەپێدانا دارایی دا بەرهەم بینن، و زانیاری هەبن لسەر شێوازێ سەرەدەریکرن دگەل هات و بوارێ دارایی و ئابووری دا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٥/١١/٢٠٢٤، دەزگای زەکاتی زانست بە هاوبەشی لەگەڵ بەشی یاسای زانکۆی جیهان سلێمانی، پانێڵێکیان ڕێکخست، لە ژێر ناونیشانی “مامەڵەکردن بە دراوە دیجیتاڵیەکان و مەترسییەکانی لە سەر داهاتی تاك و کۆمەڵ، لە رووی شەرعی و یاسایی و ئابورییەوە” بۆ هەر یەک لەم پانێڵیستە بەڕێزانە: بەڕێز د. أبو بكر محمد أمين پێجوێنی ڕاوێژ کاری شەرعی وئابوری، وبەرێز پ. د. خالید حەیدەر پسپۆر لە ژیگەی ئابوری، وبەڕێز دادوەر بیشوان طاهر دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی. و م.د. زانا رسول بەڕێوەبەری پانێڵەکە بوو. لەم پانێڵەدا سەرەتا، پانێڵیستی یەکەم بەڕێز د. أبو بكر پێنجوێنی لایەنە شەرعییەکانی بەکارهێنانی ئەم دراوانەی بۆ بەشداربوون روونکردەوە. پاشان بەڕێز پ. د. خالێد حەیدەر رەهەندە ئابوورییەکانی بەکارهێنانی ئەم جۆرە دراوانەی بە وردی بۆ ئامادەبوان باسکرد، پاشان بەڕێز دادوەر بیشوان طاهر چۆنیەتی مامەڵەی کرداریی یاسایی لە دادگاکاندا لە گەڵ ئەو کەیسانەی کە پێوەندیدارن بە دراوی دیجیتاڵیەوە روونکردەوە. لە کۆتاییدا، لە لایەن بەڕیز پ. د. ئومێد رفيق فتاح، سەرۆکی زانکۆی جیهان سلێمانی سوپاس و پێزانینی زانکۆی پێشکەش بە پانێلیستە بەڕێزەکان کرد. شایانی باشە ژمارەیەک کەناڵی میدیایی ئەم چالاکیە زانستیە گرنگەیان ڕوماڵ کرد.
لە درێژەی چالاکییەکانی پڕۆژەی (زەکاتی زانستی)ی سەنتەری توێژینەوەی زانستی و ڕاهێنانی بەردەوام، سیمینارێکی بۆ مامۆستا زەهرا عیزەددین، بڕیادەری بەشی ژمێریاری پەیمانگە بەڕێوە برد.
لە سیمینارەکەدا کە بۆ ستافی پەیمانگە پێشکەش کرا، چەمکی باج و باجدان لەسەرهەڵدانییەوە تاکو ئەم سەردەمە و شێوازەکانی، لایەنی یاسایی و ڕێخستنی باج شی کرایەوە.
بەروار: 2/6/2025
زانکۆی بابەگورگور لە 2 ی حوزەیرانی 2025 لە چوارچێوەی چالاکییە زانستی و هۆشیارییەکانیدا دانیشتنێکی گفتوگۆی بەناونیشانی “کارامەیی کارگێڕی و دارایی” ڕێکخست.
ئەڵقەکە باسی گرنگی هەبوونی ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی کرد کە شارەزایی کاریگەری ڕێکخراوەیی و دارایییان هەبێت، وەک پلاندانان، بەڕێوەبردنی کات، شیکردنەوەی داتای دارایی و بڕیاردانی کارگێڕی دروست. هەروەها جەختی لەسەر ڕۆڵی ئەم بەهرەیانە کردەوە لە بەرزکردنەوەی کارایی و بەدیهێنانی ئامانجەکانی دامەزراوە پەروەردەییەکان.
ئەڵقەکە کارلێکێکی باشی ئامادەبووان بەخۆوە بینی و یارمەتیدەر بوو بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە گرنگی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام لە بوارەکانی بەڕێوەبردن و دارایی لە ژینگەی زانکۆدا.
لە ڕۆژی دووشەممە، 19-5- 2025، بە بەشداریکردنی ئەندامانی حیزبی و حکومەتی، نوێنەرانی رێکخراوە مدنییەکان، مامۆستایان و قوتابیان، پەناڵێک زانستی بە ناونیشانی (هەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق و بەرزکردنەوەی سیستەمی فیدرال و چارەسەرکردنی بۆردومانی سیاسی) بەڕێوەچوو. ئەم چالاکییە لە لایەن کۆلێجی یاسا لە زانکۆی جیهان – دهوک و بە هاوکاریگەی لەگەڵ سەنتەری توێژینەوەی یاسایی و ڕاوێژکاری لە کۆلێجی یاسای زانکۆی دهوک ڕێکخرا.
لە دەسپێکی پەناڵەکەدا، بەڕێز پ.هـ.د. ڕێبەر حسێن، بەڕێوەبەری کۆلێجی یاسا لە زانکۆی جیهان – دهوک، پەیامی بەخێربێنەی بەشداربووان پێشکەش کرد. پاشان بەڕێز پ.د. ئەفین خالید عەبدولرحمان، سەرۆکی کۆلێجی یاسای زانکۆی دهوک، باس لە گرنگی ئەم چالاکییە کرد.
:ئەنجامی پەناڵەکە لە چوار بەشی سەرەکی پێکهاتوو بوو بە سەرپەرشتی بەڕێز د. دژوار ئەحمەد