فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار هەڵمەتێکی مەیدانیان بۆ هۆشیاریی پاراستنى تەندروستی جەستەیی بەڕێوەبرد

سەرۆکایەتی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (١٤/١/٢٠٢٦)، بە بەشدارى ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشەکە؛ هەڵمەتێکی بەرفراوانی هۆشیاریی گشتی بە ناونیشانی (هەنگاوەکانی ژیانێکی تەندروست) بەڕێوەبرد. ئەم کەمپەینە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی تاکەکانى کۆمەڵگە سەبارەت بە گرنگیی چالاکیی جەستەیی و پەیڕەوکردنی سیستمێکی خواردنی تەندروست ڕێکخرا بوو، بۆ ئەم مەبەستە، ستافی زانستیی بەشەکە و فێرخوازان […]

فێرخوازانی بەشی کارگێڕی کار کۆمەڵێک کتێب پێشکەشی کتێبخانەی قوتابخانەی نەسری کچان دەکەن

لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و پڕۆژەی “زەکاتی زانست” کە زانکۆی جیهان-هەولێر پەیڕەوی دەکات، بەشی کارگێڕی کار دەستپێشخەرییەکی ڕۆشنبیری بۆ پاڵپشتیکردنی کتێبخانەی قوتابخانەکان ئەنجامدا. ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی (١٤/١/٢٠٢٦)، ، بە سەرپەرشتی (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر قوسەی حەمید سەلامی)، شاندێکی فێرخوازان سەردانی “قوتابخانەی نەسری کچانی نایاب”یان لە هەولێر کرد. شاندەکە لەلایەن (لینا […]

فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار هەوڵەکانیان بۆ نۆژەنکردنەوەی باخچەیەکی منداڵان دەستپێدەکەن

فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر دەستپێشخەرییەکی خۆبەخشانەی دەستپێکرد بۆ نۆژەنکردنەوەی ، “باخچەی مندالانی گوڵاڵە” لە شاری هانا – هەڤاڵان. لەو چوارچێوەیەدا و، بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر قصي حميد السلامي، ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (١٣/١/٢٠٢٦) گروپێک لە فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار سەردانى باخچەى منداڵانى گوڵاڵەیان کرد و، بە گەرمى لەلایەن شرمین فقی عبداللە  بەڕێوەبەری […]

فێرخوازانى بەشەکانی کارگێری کار و کارگێری گشتی؛ خۆراک و پێداویستى پێشکەش بە خانەی بێسەرپەڕشتان دەکەن

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (12/1/2026)،  فێرخوازانی بەشی کارگێری کار بە هەماهەنگی لەگەڵ فێرخوازانی بەشی کارگێری گشتی خۆڕاک و پێداویستى ڕۆژانەیان پێشکەش بە خانەی بێسەرپەرشتان لە شارى هەولێر کرد. چالاکیەکە بەسەرپەرشتى مامۆستای یاریدەدەر هێڤی محمد قادر بەڕێوەچوو، بە گەیشتنی فێرخوازان لە لایەن شێروان عبدالرحمن حسین بەرێوەبەری خانەکە بەگەرمی پێشوازیان لێکرا. پاشان کورتەیەکى زانیاری سەبارەت بە خانەکە پێشکەش […]

فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار هەڵمەتێکى هۆشیارییان لەبارەى مەترسییەکانى ماددە هۆشبەرەکان بەڕێوەبرد

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (12/1/2026)، فێرخوازانی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر هەڵمەتێکی هۆشیاری گشتی لەبارەى زیانەکانی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر بەرێوەبرد. بۆ ئەو مەبەستەش ستافى زانستى بەشەکە و فێرخوازان سەرەتا کۆمەڵێک پرۆشەریان بە ناونیشانى (مەترسیەکانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و ڕێگەکانی خۆ پاراستن) ئامادە و چاپکرد، کە کۆمەڵێک زانیارى گرنگى لەبارەى زیانەکان و خۆپاراستن لە خۆ گرتبوو […]

فێرخوازانی بەشی کارگێڕی کار بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی، سەردانی قوتابخانەی “خەرابە دراو” دەکەن

لە چوارچێوەی هەنگاوە پراکتیکییەکان بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە و بەچاودێری سەرۆکایەتی بەشی کارگێڕی کار و، بەسەرپەرشتى پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر (قوسەی حەمید سەلامی) و بە یاوەری کۆمەڵێک لە فێرخوازانی قۆناغی یەکەم، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٣/١٢/٢٠٢٥ بەسەرکردنەوەیەکی مەیدانییان بۆ قوتابخانەی “خەرابە دراو”ی بنەڕەتی لە ناحیەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر ئەنجامدا. شاندەکە لەلایەن مامۆستا (کارۆت پشتیوان دنحا)، بەڕێوەبەری […]

فێرخوازانی بەشی کارگێری کار لە چالاکیەکى هاوبەشدا رۆژی ئاڵاى کوردستان بەرز رادەگرن

ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی (17/12/2025) فێرخوازانی بەشی کارگێری کار بەهەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی مەیپلی تری چالاکییەکی نەتەوەیی بۆ بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵای کوردستان ئەنجامدا. لەم چالاکیەدا، کە فێرخوازانی بەشی کارگێری کار لە قۆناغە جیاوازەکاندا بەچاودێری پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود، لەگەڵ پۆڵێک لە ئەندامانی رێکخراوی مەیپل تری هەڵسان بە دابەشکردنی ٨،٠٠٠ ستیکەری نەخشەی کوردستان بە دروشمی […]

فێرخوازانی بەشی کارگێڕی کار بەشداری لە فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری “النصر” بۆ کتێب دەکەن

بە سەرپەرشتى پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر (قوسەی حەمید سەلامی)، کۆمەڵێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٤/١٢/٢٠٢٥، بەشدارییان لە فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری “النصر” بۆ کتێب کرد. لەو فیستیڤاڵەدا، کە لە ئامادەیی (النصر) بۆ کچان و بە دروشمی “کتێب پەنجەرەی زانستە، بە خوێندنەوە بەرز دەبینەوە و پێش دەکەوین” بەڕێوەچوو، سەرەتا شاندەکەى […]

فێرخوازانی بەشی کارگێری کار بەشدارى پێشەنگ لە هەڵمەتی بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی چەمچەماڵ دەکەن

لە چوارچێوەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و بەدەمەوەچوونی بانگەوازە مرۆییەکان، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (١٥/١٢/٢٠٢٥)، گروپێک لە فێرخوازانی بەشی کارگێری کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بەشدارییەکی کارا و بەرچاویان لە هەڵمەتێکی فراوانی دابینکردنی کۆمەک و هاوکاری بۆ لێقەوماوان و زیانلێکەوتوانی قەزای چەمچەماڵ کرد. لە میانەی سەردانەکەیاندا و بە سەرپەرشتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر (دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود)، فێرخوازان بە […]

فێرخوازانى بەشی کارگێڕى کار دیوارەکانی قوتابخانەی ژیانی هاوچەرخ دەنەخشێنن

رۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٠/١٢/٢٠٢٥) فێرخوازانی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر لە کارێکى هونەرى خۆبەخشیدا دیوارەکانی قوتابخانەی ژیانی هاوچەرخ لە شارى هەولێر دەنەخشێنن. هەڵەمەتەکەى فێرخوازان، بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم بیرداود سەرۆکى بەشى کارگێڕى کار بەرێوەچوو، لەسەرەتادا فێرخوازان دەستیانکرد بە ئامادەکردنی کەرستەی بۆیەکردن وەک سبوخ وفلچە. پاشان فێرخوازان دەستیان بە بۆیە کردن ورازاندنەوەی […]