فێرخوازانى بەشى زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان-هەولێر چالاکیەکى خێرخوازى لە سەنتەرێکى ئوتیزم بەڕێوەدەبەن

ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٨/١٢/٢٠٢٤) سەرۆکایەتى بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سەردانێکى خێرخوازى بۆ گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغى یەکەم و دووەم بۆ گەیاندنى کۆمەک و هاوکارى بۆ سەنتەری ئۆتیزمی ئیماراتى لە شارى هەولێر ڕێکخست. لەو چالاکیەدا، کە بەسەرپەرشتى پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ڕیم جەعفەر ئیسماعیل بەڕێوەچوو، فێرخوازان کۆمەڵێک دیارییان لە کەشێکی پڕ لە خۆشەویستی و خۆشیدا […]
فێرخوازانى بەشی زانستی کۆمپیوتەر چالاکیەکى خێرخوازی لە ماڵى بەساڵاچووان بەڕێوەدەبەن

ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٦/١٠/٢٠٢٤) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەمى بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان – هەولێر چالاکیەکى خێرخوازییان بۆ ماڵى بەساڵاچوان لە شارى هەولێر . لە میانەى ئەو چالاکیەدا، کە بەسەرپەرشى مامۆستاى یاریدەدەر عالیە ئەسعەد مەهدی بەڕێوەچوو، فێرخوازان دواى ئەوەى بەگەرمى لەلایەن سەنگەر جمال عبد الكريم بەڕێوەبەرى ماڵى بەساڵاچوان پێشوازیان لێکرا، ئینجا فێرخوازان لەسەر […]
فێرخوازانى بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان – هەولێر چالاکیەکیان لە خانەى بێ سەرپەرشتان بەڕێوەدەبن

لە بەردەوامى چالاکى جۆراوجۆرەکانى سەرۆکایەتى بەشى زانستى کۆمپیوتەر لە زانکۆى جیهان-هەولێر، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغى دووەم بەرێوبەرایەتی چاودێری کۆمەلایەتی – ماڵی خەندە بۆ چاودێری کچان – خانەی نەوجەوانی کورانیان لە شارى هەولێر کرد و، چالاکیەکان بەڕێوەبرد. ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (١٥/١٠/٢٠٢٥) بەسەرپەرشتى دكتور حسن فهمى دەلۆیی و، مامۆستاى یاریدەردەر ساره جمال حسين فێرخوازانى بەشى زانستى […]
فێرخوازانى بەشی زانستی کۆمپیوتەر هۆشیاری لەبارەى زیرەکی دەستکرد پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەیەک دەکەن

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (14ی تشرینی یەکەمی 2024) سەرۆکایەتى بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان – هەولێر سەردانێکی بۆ قوتابخانەی ئامادەیی نێودەوڵەتی کەنەدی لە شارى هەولێر ڕێکخست. لە میانەى ئەو سەردانەدا، کە بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر علياء اسعد مهدي بەڕێوەچوو، فێرخوازانى قۆناغى چوارەم لەلایەن مامۆستا كريم شربجى بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە و ستافى کارگێڕى و مامۆستایان بەگەرمى پێشوازیان لێکرا، […]
فێرخوازانى بەشی زانستی کۆمپیوتەر سەردانی پەیمانگەی گەشەپێدانی ئاوات بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەن

لە چوارچێوەی چالاکیە بەردەوامەکانیان و گەیاندنى هاوکارى مرۆیی و بەرزکردنەوەى ڕۆحی بەخشین و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی، سەرۆکایەتى بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی مرۆیی بۆ فێرخوازانى قۆناغى دووەم بۆ پەیمانگەی گەشەپێدانی ئاوات بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە شارى هەولێر بەڕێوەبرد. لە میانەى ئەو چالاکیەدا، کە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (١٨/١٢/٢٠٢٤) بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەری سارا […]
فێرخوازانى بەشى یاسا سەردانی خانەى بێ سەرپەرشتان دەکەن و دیارى و هاوکارى بەسەر منداڵان دابەش دەکەن

لە دەستپێشخەرییەکی مرۆیی نوێى فێرخوازانى بەشى یاسا لە زانکۆى جیهان-هەولێر، کە ڕەنگدانەوەی ڕۆحی بەخشین و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتییە، لە میانەى چالاکیەکدا، کە ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٣/٢/٢٠٢٥) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر هێشام هاشم میکائیل بەڕێوەچوو ، گروپێک لە فێرخوازان سەردانی خانەى بێ سەرپەرشتانیان لە شارى هەولێر کرد و، دیارى و هاوکارى بەسەر منداڵان دابەش کرد. سەرەتا مامۆستاى سەرپەرشتیار […]
دانانی سیسته می چاودێری سێرڤەر بۆ تاقیگه ی کۆمپیوته ر له قوتابخانه ی کۆلێژی جیهان-هه ولێر

مامۆستایانی زانستی کۆمپیوتەر لە پەیمانگای جیهان سێرڤەرێکی فیزیکی کۆمپیوتەریان دامەزراند و ڕێکخست کە سویچ و کێبڵی تێدابوو، بۆ یەکێک لە تاقیگەکانی کۆمپیوتەر لە قوتابخانەی جیهان . پڕۆژەکە هەشت ڕۆژی لەسەر یەک خایاند و لە مانگی ئەیلولی 2024 دەستی پێکرد و ڕۆژانە بەردەوام بوو تا تەواو بوو.
لە ژێر دروشمی (زەکاتی زانستی ئەرکمانە)ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٧/٢٧ یەک شەممە، لەژێر سەرپەرشتی ئەکادیمیای زانکۆی جیهان، بە ئامادەبوونی م. بورهان ئەرگوشی ڕاوێژکاری وەزیر لە وەزارەتی پەروەردەو شاندی یاوەری لە لایەن سەرۆک و ستافی زانکۆی جیهان – هەولێر پێشوازییان لێکرا، تیایدا خولی پێداگۆجی ڕاوندی چوارەم بۆ زیاتر لە دوو سەد مامۆستای وەزارەتی پەروەردە کرایەوە.

جێگەی ئاماژەیە: بە پاڵپشتی بەڕێز (د. نوزاد یحیی باجگر) سەرۆکی دەستەی ئەمیداریەتی زانکۆ و پەیمانگە و قوتابخانەکانی جیهان ساڵانە لە زانکۆکانی جیهان ( هەولێر-دهۆک-سلێمانی) ساڵانە بێ بەرامبەر دەکرێتەوە، کە تیایدا خولەکە ماوەکی شەش هەفتە و هەفتانە سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەی کۆتایی تێدایە، هەروەها پڕۆگرامێکی تایبەتی لە دووتوێی پەرتوکێک بەناوی (پێداگۆجی مامۆستا) […]
زانکۆی جیهان – هەولێر بەشداری لە سمینارێکی نێودەوڵەتی لە وڵاتی کۆمارى میللى چین دەکات

لە چوارچێوەى چالاکیە بەردەوامەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ کۆنسڵگەرى کۆمارى میللى چین لە هەرێمى کوردستان بۆ ئاشناکردن و ڕاهێنانى ستافى زانستى و کارمەندان بە ئاستى پێشکەوتنى کۆمارى میللى چین لە بوارە جیاوازەکان، کارمەندێکى زانکۆى جیهان-هەولێر وەک ڕاوەندى چوارەم گەیشتە شاری ووشی (Wuxi) ئەو وڵاتە. لە چوارچێوەى کار و چالاکیەکانى لەو وڵاتە و، وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ […]
لە زانکۆی جیهان-هەولێر خولێکی تایبەت بە فریاگوزاری سەرەتایی و بنەماکانی پەرستاری بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ بەستنەوەی زانستی تیۆری بە لایەنی کردارییەوە و پەرەپێدانی توانای فێرخوازان و کۆمەڵگە، بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر خولێکی ڕاهێنانی چڕی لە بواری “فریاگوزاری سەرەتایی و بنەماکانی پراکتیکی پەرستاری” ئەنجام دا. خولەکە لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٦ی تەمموزی ٢٠٢٥ دەستیپێکرد و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام بوو. ناوەڕۆکی خولەکە، […]