فێرخوازانی بەشی زمانی ئینگلیزی وانەیەکی کارلێککارانە لە قوتابخانەی نیو بریج بەڕێوەدەبەن

ڕۆژی چوارشەممە،  ڕێکەوتى (١٥/١٠/٢٠٢٥)، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، بە سەرپەرشتیی مامۆستاى یاریدەدەری مەروە مەحمود ئەمین، چالاکییەکی فێرکاریی کارلێککارانەی سەرنجڕاکێشیان لە قوتابخانەی ئامادەیی نیو بریج ئەنجامدا. لەسەرەتای گەیشتنیان، مامۆستا ڕاوێژ ئەحمەد محەمەد، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە، بە گەرمی پێشوازی لە فێرخوازان کرد. پاشان فێرخوازانی زانکۆ زنجیرەیەک چالاکیی فێرکاریی کارلێککارانەیان […]

فێرخوازانى بەشی زمانی ئینگلیزی باس کاریگەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر هەرزەکاران لە ئامادەیی سەنەوبەرى کچان دەکەن

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتى (٢١/١٠/٢٠٢٥) فێرخوازانى قۆناغی چوارەمی بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سیمیناریان بە ناونیشانی (کاریگەریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر بەرهەمهێنان و بەڕێوەبردنی کاتی هەرزەکاران) لە ئامادەیی سەنەوبەرى کچان پێشکەش  بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد. لەو چالاکیەدا، کە بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر مەروە مەحموود ئەمین بەڕێوەچوو، سەرەتا لەلایەن مامۆستا نەزال حاجی مستەفا بەڕێوەبەری قوتابخانەکە و ، […]

لە ڕۆژى جیهانیی بەساڵاچواندا، فێرخوازانى بەشی زمانی ئینگلیزی هەڵمەتێکی هۆشیاری بەڕێوەدەبەن

ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی 2025/10/1، کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژى جیهانى بەساڵاچوان، گروپێک لە فێرخوازانى بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆى جیهان-هەولێر بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر مەروە مەحموود ئەمین هەڵمەتێکی هۆشیارییان لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبرد. لەو هەڵمەتى هۆشیارییەدا، کە فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی بەشەکە بەشدارییان تێدا کرد، لە پارکى سامى عەبدولڕەحمان پەیامێکی گەنجانەیان بۆ بەهێزکردنی پێگەی بەساڵاچووان لە […]

فێرخوازانى بەشی زمانی ئینگلیزی سیمینارێکی زانستییان لە بارەى ژیرى دەستکرد لە کۆلێژی کۆڵنز پێشکەش کرد

ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٢٣/٩/٢٠٢٥)، گروپێک لە فێرخوازانى بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سەردانى کۆلێژی کۆڵنزیان لە شارى هەولێر کرد و  سیمینارێکیان بەزمانى ئینگلیزى لەبارەى “گرنگیی ژیریی دەستکرد لە باشترکردنی تێگەیشتنی خوێندنەوەدا” پێشکەشکرد. چالاکیەکە بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر، مروە مەحموود، بەڕێوەچوو، بە گەیشتنیان، بەگەرمى لەلایەن سەفەر محەمەد حەسەن، مامۆستای زمانی ئینگلیزی، و خاتوو سارا، […]

فێرخوازانى بەشى پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ خولێکى فریاگوزارى سەرەتایی بۆ پاسەوانی سنوور بەڕێوەدەبەن

بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى شارەزایی کارمەندانى پۆلیسى پاسەوانى سنور و ڕاهێنانیان لە بوارى فریاگوزارى سەرەتایی و چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخە جیاوازەکان، لە نەخۆشخانەی ئەربیلى نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو. لەو خولەدا، کە بەهەماهەنگى نێوان وەزارەتی ناوخۆ و نەخۆشخانەى ئەربیلى نێودەوڵەتى ڕێکخرابوو، دوو فێرخوازى بەشى پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ، کە پێکهاتبوون لە  (عوسمان ڕەسوڵ عالی و ڕەشاد عیزەدین ڕەشاد) وانەکانى خولەکەیان […]

فێرخوازانى بەشی شیکاری تاقیگەیی پزیشکی لە قوتابخانەی هەڵمەت تایبەتى کوڕان چالاکیەکى هۆشیارى بەڕێوەدەبەن

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی 2025/10/12، بەشی شیکاری تاقیگەیی پزیشکی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (سالی خەلیل باقر)، گەشتێکی زانستی بۆ فێرخوازانى قۆناغی چوارەم بۆ قوتابخانەی هەڵمەتى تایبەت بە کوڕان لە شارى هەولێر ڕێکخست. فێرخوازان سەرەتا لەلایەن مامۆستا (گەردۆ مەجید)، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە، پێشوازییان لێکرا، لە وتەیەکدا سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ دەستپێشخەریەکەى […]

فێرخوازانی بەشی شیکاریی تاقیگەی پزیشکی لە میانەى سەردانێکى زانستیدا بۆ قوتابخانەی ڕەوای ناحکومی چالاکیەک ئەنجام دەدەن

ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی 2/10/2025، سەرۆکایەتى بەشی شیکاریی تاقیگەی پزیشکی لە کۆلێژی زانستە کردارییەکان – زانکۆی جیهان – هەولێر، بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر (سالی خەلیل باقر)، سەردانێکی زانستی بۆ فێرخوازانى قۆناغی دووەم بۆ قوتابخانەی ڕەوای ناحکومی ڕێکخست. لە میانی سەردانەکەیاندا، فێرخوازانى بەشی شیکاریی تاقیگەی پزیشکی سیمینارێکی هۆشیارکردنەوەیان بە ناونیشانی “قەڵەوی و کاریگەرییەکانی لەسەر نەخۆشیی شەکرە و […]

فێرخوازانى بەشی شیکاری تاقیگەی پزیشکی سەردانی خانەی بێ سەرپەرشتان لە هەولێر دەکەن

لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی (١٩-١٠-٢٠٢٥)، بەشی شیکاری تاقیگەی پزیشکیی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر سالی خەلیل باقر، سەردانێکی مرۆیی بۆ فێرخوازانى قۆناغی چوارەم بۆ خانەی بێ سەرپەرشتان لە هەولێر ڕێکخست. فێرخوازان بەگەرمى لەلایەن شێروان عەبدولڕەحمان پێشوازییان لێکرا،  ئینجا بە وردی ڕوونکردنەوەی دەربارەی میکانیزمی بەڕێوەبردنی خانەکە و ژمارەی منداڵانی نیشتەجێبوو پێشکەش بە […]

فێرخوازانی بەشی ئه‌ندازيارى پرۆگرامسازى و ئينفۆرماتيك بەشەكانی پیشانگەی Agro Pack, Food & Plast Iraq 2025 بەسەردەكەنەوە

پیشانگەی (Agro Pack, Food & Plast Iraq 2025) ، کە یەکێکە لە گەورەترین و گرنگترین پیشانگەی تایبەتمەندی عێراق لە کەرتەکانی کشتوکاڵ، خۆراک، لەقوتوونان (Packaging) و پیشەسازییەکانی پلاستیک  و، لە شارى هەولێر دەستى بە چالاکیەکانى کرد. لەو چوارچێوەیەدا، فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی ئەندازیاری پرۆگرامسازى و ئينفۆرماتيك بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر “یەزەن سەیفەدین” ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى ٢٦/١١/٢٠٢٥ […]

فێرخوازانى بەشی بایۆمیدیكاڵ لە زانکۆی جیهان – هەولێر چالاکییەکی هۆشیارکردنەوەی تەندروستی گشتی بەڕێوەدەبەن

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تەندروستی، فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکییەکی گشتى بۆ هۆشیارکردنەوەی تەندروستی گشتی لە فامیلی مۆڵی هەولێر بەڕێوەبرد. لە میانەى ئەو چالاکییەدا، کە ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتى (١٤/١١/٢٠٢٥) بەبۆنەى ڕۆژى جیهانى شەکرە بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر هێرۆ ئیسماعیل محەمەد و خاتوو نەزا حەمید عەلی بەڕێوەبرا، بە […]