فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیى خێرخوازى بەڕێوەدەبەن

بە مەبەستی یادکردنەوە و بەرز ڕاگرتنی رۆژی لە دایک بوونی پەیامبەرى موسڵمانان پێغەمبەر محمد (د.خ.) و، پێشوازیکردن لە ساڵی نوێی خوێندن، سەرۆکایەتى بەشی (بایۆمێدیکاڵ) لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیەکى خێرخوازى بەڕێوەبرد. لەو چالاکیەدا، کە ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (١٦/٩/٢٠٢٤) بەسەرپەرشتى مامۆستایان، (دکتۆر علی محمد حسین) و (مامۆستاى یاریدەدەر هێرۆ اسماعیل محمد) بەڕێوەچوو، فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ سەردانى خانەی […]
فێرخوازانى بەشی بایۆمیدیکاڵ چالاکییەکی هۆشیاری تەندروستی بەڕێوەدەبەن

سەرۆکایەتى بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە هاوکاری تاقیگەی ئەلفارەبی بۆ دەستنیشانکردنى نەخۆشیەکان، چالاکییەکی هۆشیاری تەندروستی بە ناونیشانی (تەندروستی لە ڕەمەزاندا) لە گراند مەجیدی مۆڵ لە هەولێر بەڕێوەبرد. لەو چالاکییەدا، کە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (١٠/٣/٢٠٢٥) بە سەرپەرشتی مامۆستایانى یاریدەدەر (هێرۆ ئیسماعیل محمد، بەختەوەر زیاد عومەر و، زەهرا خان معروف تاهر) و، بە بەشداری چالاکانەی خوێندکارانی […]
فێرخوازانى بەشى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی چالاکی تەندروستی خۆبەخشانە لە ماڵى ئارامی لە بنەسڵاوە بەڕێوەدەبەن

گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی دووەمی بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر، لە چالاکییەکی تەندروستی خۆبەخشانەدا لە ماڵی ئارامی بۆ چاودێریکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و بێ ماڵ ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا، کە لە ڕۆژانى (٦ تا ٩/٢/٢٠٢٥) بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر هێرۆ ئیسماعیل محمد بەردەوام بوو، فێرخوازانى لە ماڵى ئارام کە دەکەوێتە شارۆچکەى بنەسڵاوە سەرەتا فێرخوازان […]
فێرخوازانی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی هۆشیارییان سەبارەت بە ڕێکارەکانی تەندروستی و پاکوخاوێنی بڵاودەکەنەوە

لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییە بەردەوامەکانی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیارى تەندروستى، سەرۆکایەتى بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیەکى هۆشیارى تایبەت تەندروستی و پاکوخاوێنی لەنێو قوتابیانى قوتابخانەکاندا بەڕێوەبرد. لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٢/٢/٢٠٢٥)، ژمارەیەک فێرخوازی قۆناغی دووەم، بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر زەهراخان مەعروف تاهر، سەردانی قوتابخانەی خانی قوبادی بنەڕەتی لە شاری هەولێریان کرد و، لە […]
فێرخوازانی بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی بە هاوکاری ڕێکخراوی تەندروستی ئاشتی بەشدارى لە چالاکى خۆبەخشى دەکەن

ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى ٦/٢/٢٠٢٥ گروپێک لە فێرخوازی بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە شێوەیەکی چالاکانە وەک خۆبەخش بەشدارییان لە ڕێکخستنى چالاکیەکانى “مێدیکۆ” کرد، کە لە گەورەترین پیشانگەی تەندروستی نێودەوڵەتییە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان دادەنرێت و، تا ڕێکەوتى ٨/٢/٢٠٢٥ لە شاری هەولێر بەردەوام دەبێت. ئەم چالاکییە پێشەنگە بووە دەرفەتێکە بۆ سەرکردەکانی چاودێری […]
فێرخوازانى بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی هۆشیاری شێرپەنجە لە قوتابخانەکان بڵاودەکەنەوە

مانگی شوبات مانگی هۆشیاری شێرپەنجەیە، لەو چوارچێوەیەدا، فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سمینارێکى زانستییان بەناونیشانی “هۆشیاری شێرپەنجە” لە قوتابخانەی ڕۆشنبیری ئەهلی لە هەولێر پێشکەش کرد. لەو سمینارەدا، کە ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى ٤/٢/٢٠٢٥، بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر هێرۆ ئیسماعیل محەمەد بەڕێوەچوو، سەرەتا فێرخوازن لەلایەن مامۆستا گارا عوسمان ئیسماعیل بەڕێوەبەری قوتابخانە پێشوازییەکی […]
فێرخوازانى بەشى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی سیمینارێکی هۆشیاری پزیشکى لە قوتابخانەیەک پێشکەش دەکەن

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى (١٦/٢/٢٠٢٥) فێرخوازانى قۆناغی دووەم لە بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانى قوتابخانەى کوردستانى گەورەیان لە شارى هەولێر کرد و سیمینارێکی هۆشیارییان لەسەر بەکتریای گەدە (Helicobacter pylori ) پێشکەش بە قوتابیانی قوتابخانەکە کرد. چالاکیەکە بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (هێرۆ ئیسماعیل محمد) بەڕێوەچوو، سەرتاش لەلایەن مامۆستا ئازاد ڕەسووڵ فەقی خاوەنی قوتابخانەی دواناوەندی کوردستانی گەورە بە […]
فێرخوازانى بەشى زانستی کۆمپیوتەر هەڵمەتى بەخشین لە مانگى ڕەمەزان بەڕێوەدەبەن

لە هەوڵێکدا بۆ بەرەوپێشبردنی بەهاکانی پاڵپشتی کۆمەڵایەتی و خۆبەخشی، گروپێک لە فێرخوازانى بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان-هەولێر هەڵمەتێکی بەخشینیان بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دەستپێکرد بۆ پاڵپشتیکردنی خێزانە کەمدەرامەتەکان و دابینکردنی پێداویستییە خۆراکییە سەرەتاییەکانە. لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (١٢/٣/٢٠٢٥) فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە ڕێگەى ئەو هاوکاری داراییانەى کە پێشتر لە ڕێگەى هەڵمەتەکەیاندا کۆیان کردبوەوە، […]
فێرخوازانى بەشى زانستی کۆمپیوتەر؛ هۆشیاری لەبارەى تەکنەلۆژیا و زیرەکی دەستکرد بڵاودەکەنەوە

لە چوارچێوەی پەرۆشی سەرۆکایەتى زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری و بەرزکردنەوەی ئاستى پەیوەندى زانکۆ لەگەڵ کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەى هۆشیارى، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (١٣/٢/٢٠٢٥) فێرخوازانى قۆناغی چوارەم لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر سەردانی قوتابخانەی ئامادەیی ساڤایان کرد. فێرخوازان لە میانەى سەردانەکەیاندا، کە بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕیم جەعفەر ئەنجامیاندا، سەرەتا لە لایەن هۆشمەند سەهەند بەڕێوەبەری قوتابخانە […]
فێرخوازانى بەشى زانستی کۆمپیوتەر پاڵپشتی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەن

لە هەنگاوێکدا کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونیان بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتییەوەیە، فێرخوازانى بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان-هەولێر ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٥ سەردانی پەیمانگەی ئاوات بۆ گەشەپێدانى منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەتیان کرد. لە سەردانەکەدا فێرخوازانى قۆناغی دووەم بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەری سارا جەمال حسێن، لەلایەن توێژەری کۆمەڵایەتی گەلاوێژ تاهر کەریم پێشوازییان لێکرا. پاشان فێرخوازانى ئەو هاوکاریانەى کە […]