فێرخوازانى بەشى ژمێریارى هەڵمەتێکى چاندنى نەمام و بەرەوپێشبردنی هۆشیاری ژینگەیی بەڕێوەدەبەن

ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٩/٢/٢٠٢٥) ، فێرخوازانى  قۆناغی چوارەم لە بەشی ژمێریاری لە زانکۆی جیهان-هەولێر دەستپێشخەرییەکی خۆبەخشانەیان ئەنجامدا کە بریتی بوو لە سەردانکردن بۆ ئامادەیی زەهرا کچان، بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی هۆشیاری ژینگەیی و بەشداریکردن لە زیادکردنی فەزای سەوزایی.  سەردانەکە بە سەرپەرشتی دکتۆر ئیبراهیم حسێن و مامۆستاى یاریدەدەر  ڕاز ئازاد جەلال بوو، سەرەتاش لەلایەن مامۆستا شەونم جەنگى […]

فێرخوازانى بەشى ژمێریارى لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی خانەی بێ سەرپەرشتانى هەولێر دەکەن

ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتى  (٧/ ١/ ٢٠٢٥) سەرۆکایەتى بەشی ژمێریاری لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی بۆ خانەى بى سەرپەرشتانى هەولێر  ڕێکخست بە مەبەستى گەیاندنى کۆمەک و هاوکارى فێرخوازان بە منداڵانى سودمەندبووى خانەکە. لە میانەى ئەو سەردانەدا، کە بە بەشداری ژمارەیەک لە فێرخوازانى قۆناغی سێیەم و چوارەم و بەسەرپەرشتى مامۆستای یاریدەدەر ڕاز ئازاد جەلال و مامۆستای یاریدەدەر […]

فێرخوازانى بەشى شیکاری تاقیگەی پزیشکی باس لە کاریگەرییەکانى (vape) و، پەیوەندیی بە شێرپەنجەوە بۆ قوتابیان دەکەن

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى  (18-2-2025)، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەم لە بەشی شیکاری تاقیگەی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتی فێرخوازى بەتوانا ئوسامە شوکری عەبدوڵڵا، سەردانی قوتابخانەی شۆخیان کرد و لەلایەن مامۆستا، پەری سابر حسێن، بەڕێوەبەری قوتابخانە پێشوازییان لێکرا. لە میانەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازانى زانکۆی جیهان-هەولێر لە هۆڵى چالاکى قوتابخانەکە، لەگەڵ قوتابیان تاوتوێی کۆمەڵێک بابەتی گرنگیان کرد […]

فێرخوازانى بەشی شیکاری تاقیگەی پزیشکی پشکنینی خوێن و جۆری خوێن بۆ قوتابیانی قوتابخانە ئەنجام دەدەن

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (١٨/٢/٢٠٢٥) کۆمەڵێک لە فێرخوازانى بەشی شیکارى تاقیگەى پزیشکى لە زانکۆی جیهان – هەولێر، سەردانی قوتابخانەی محمد ناسریان کرد و، لەلایەن شیرین عومەر عەرەبۆک بەڕێوەبەری قوتابخانەکە، پێشوازییان لێکرا. دواتر فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر دەستیان بە چالاکیەکانیان کرد، بۆ ئەو مەبەستەش باسیان لە پشکنینى جۆری خوێن بۆ قوتابیانى قوتابخانەکە کرد، لەوانەش ئاماژەیان بە جۆرە جیاوازەکانی […]

فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە قوتابخانەی دونیای بنەڕەتی تێکەڵاو یادی قوربانیانى ئەنفال دەکەنەوە.

لە یادی ٣٧ ساڵەی قوربانیانى شاڵاوەکانى پرۆسەى ئەنفالدا، فێرخوازانى  قۆناغی سێیەم لە بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانى قوتابخانەی دونیای بنەڕەتی تێکەڵاویان کرد و سمینارێکیان پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد. فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە میانەى سەردانەکەیاندا، کە ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (١٤/٤/٢٠٢٥) بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەری زەهرا خان مەعروف تاهر ئەنجامیاندا، سەرەتا فێرخوازان لە لایەن مامۆستا […]

لە ڕۆژی جیهانی تەندروستیدا؛ فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ بەدواداچوون بۆ تەندروستی دایکان و منداڵان دەکەن

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی تەندروستی، فێرخوازانى قۆناغی دووەم لە بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (٧/٤/٢٠٢٥) بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر هێرۆ ئیسماعیل محەمەد، چالاکییەکی هۆشیارییان لە نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵبوون-هەولێر ڕێکخست. لەو چالاکیەدا، کە بەناونیشانى “دەستپێکردنێکی تەندروست بۆ داهاتوویەکی ئومێدبەخش” بەڕێوەچوو،  سەرەتا فێرخوازان لەلایەن ئاهەنگ عەبدوڵڵا شوانی یاریدەدەری بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەى فێرکارى منداڵبوون بە گەرمی […]

فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ سەردانی نەخۆشخانەی نانەکەلی دەکەن و پاڵپشتی منداڵانى نەخۆشخانەکە دەکەن

فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر (بەختەوەر زیاد عومەر)، لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکی خێرخوازی مرۆیی و بۆ بەرزکردنەوەی ورەی منداڵانی دوچاربوو بە نەخۆشى شێرپەنجە، سەردانی نەخۆشخانەی نانەکەلیان کرد. لە میانەى ئەو سەردانەدا، کە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (٢٦ی شوباتی ٢٠٢٥) ئەنجامیاندا، سەرەتا فێرخوازان لەلایەن دکتۆر کۆچەر صالح قادر بەگ، بەڕێوەبەری یەکەی […]

فێرخوازانى بەشی بایۆمیدیکاڵ هۆشیاری لەبارەى شەکر و خواردنەوە وزەبەخشەکان و کاریگەریەکانیان لەسەر تەندروستی مرۆڤ بڵاودەکەنەوە

فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی بەشی بایۆمیدیکاڵ سەردانی ئامادەیی شۆڕشی کچانیان  لە شاری هەولێر کرد و، سمینارێکیان بەناونیشانی (شەکر، خواردنەوە وزەبەخشەکان و، کاریگەرییان لەسەر تەندروستی مرۆڤ) پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد. سیمینارەکە بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر (بەختەوەر زیاد عومەر) ڕێکخرابوو، بۆ ئەو مەبەستەش سەرەتا فێرخوازان لەلایەن سامیا عەبدوڵڵا والی بەڕێوەبەری قوتابخانە پێشوازییان لێکرا، پاشان فێرخوازان ناوەڕۆکى سمینارەکەیان […]

فێرخوازانى بەشی بایۆمیدیکاڵ باس لە تەمەنی باڵغبوون و گۆڕانی هۆرمۆن لە مێینە دەکەن

فێرخوازانى  بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٩/٢/٢٠٢٥)، لە قوتابخانەی کۆششی ئەهلی، سیمینارێکیان لە بارەى “گەشەکردن، باڵغبوون و گۆڕانی هۆرمۆن لە مێینەکاندا” پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد. سەرەتا فێرخوازان لەلایەن مامۆستا ڕۆژان لوقمان احمد بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. پاشان لە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە گەڵ پۆلەکانی حەوت و هەشت لە هۆڵی […]

فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵ باس لە هەستیاری وەرزی و کاریگەرى لەسەر قوتابیان دەکەن

ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (١٧/٢/٢٠٢٥) فێرخوازانى بەشى بایۆمیدکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانى  کۆمەڵگەی پەروەردەیی ناحکومی (هەولێر)یان کرد و، باسیان لە هۆکارەکانی هەستیاری وەرزی و ڕێگەکانی خۆپاراستن پێشکەش بە قوتابیانى کۆمەڵگەکە کرد. سەرەتا فێرخوازان لەلایەن مامۆستا شاخەوان عومەر ڕەسووڵ بەڕێوەبەری قوتابخانە و یاریدەدەرەکەى بە گەرمی پێشوازییان لێکرا ، پاشان لە هۆڵى چالاکیەکانى قوتابخانەکەدا سمینارەکەیان پێشکەش بە کۆمەڵێک […]