خولێکی ڕاهێنان دەربارەی کاریگەریی میدیا لەسەر بازاڕ و وەبەرهێنان لە زانکۆی جیهان-هەولێر دەستی پێکرد

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (١٠ی شوباتی ٢٠٢٦)، سەرۆکایەتی بەشی کارگێڕی کار و بەشی میدیا لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ لقی هەولێری سەندیکای ئابووریناسانی کوردستان، خولێکی ڕاهێنانی چڕوپڕیان بۆ فێرخوازان و مامۆستایان دەستی پێکرد. ئەم خولە کە بە ناونیشانی “کاریگەری میدیا و سۆشیاڵ میدیا لەسەر بازاڕ و وەبەرهێنان” لە هۆڵی ئەکادیمیای جیهان بەڕێوەدەچێت، بڕیارە بۆ ماوەی […]
فێرخوازانی بەشی کارگێڕی کار هاوکاری و جلوبەرگ دەگەیەننە خانەی بێسەرپەرشتان

لە هەنگاوێکی مرۆیی و ئەخلاقیدا، سەرۆکایەتى بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (٤/٢/٢٠٢٦)، چالاکییەکی خێرخوازیی بۆ خانەی بێسەرپەرشتانی هەولێر ئەنجامدا. ئەم دەستپێشخەرییە کە لەلایەن فێرخوازانی قۆناغی چوارەم و بە سەرپەرشتی (پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود) سەرۆک بەشی کارگێڕی کار و (مامۆستاى یاریدەدەر هێڤی محەمەد قادر) ڕێکخرابوو. شاندەکەی زانکۆ سەرەتا لەلایەن خاتوو […]
فێرخوازانی بەشی کارگێری کار کۆمەڵێک کتێبیان بە قوتابخانەی ئامادەیی کچانی ئەنالیند بەخشى

لە پێناوی جێبەجێکردنی ئامانجەکانی بنکەی «زەکاتی زانستی»، بەشی کارگێری کار لە زانکۆی جیهان–هەولێر، ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتى (3/2/2026) کۆمەڵێک کتێبی کەلتووری پێشکەش بە کتێبخانەی قوتابخانەی ئامادەیی کچانی ئەنالیند کرد. ئەم دەسپێشخەرییە زانستییە، پێشکەشکردنی زیاتر لە (130) ناونیشانی جۆراوجۆری لەخۆگرتبوو، کە لە لایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی زانکۆوە دابینکرابوون. سەرچاوەکان بابەتە جیاوازەکانی وەک (ئەدەبیات، یاسا، بەڕێوەبردن، […]
فێرخوازانی بەشی ژمێریاری کۆمەڵێک هاوکارییان گەیاندە قوتابخانەی “شارستانى کچان”

بە مەبەستی چەسپاندنی بەهاکانی هاوکاری و تەبایی کۆمەڵایەتی، کۆمەڵێک لە فێرخوازانی بەشی ژمێریاری لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (٢٧/١/٢٠٢٦)، سەردانێکی مەیدانی مرۆییان بۆ ئامادەیی “شارستان”ی کچان لە شاری هەولێر ڕێکخست. لە سەرەتای سەردانەکەدا، شاندی فێرخوازان لە لایەن خاتوو “ڕووناک یاقووب” بەڕێوەبەری قوتابخانەکە و ستافی مامۆستایانەوە پێشوازییان لێکرا. لە کۆبوونەوەیەکی کورتدا، میکانیزمی دابەشکردنی هاوکارییەکان بەسەر […]
لە هەنگاوێکی خێرخوازیدا؛ فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر ژەمی پاشێو بەسەر کرێکاران و کەمدەرامەتاندا دابەش دەکەن

ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی (٢٥ی شوباتی ٢٠٢٦)، فێرخوازانى هەریەک لە بەشی کارگێڕی گشتی و بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر، چالاکییەکی مرۆیی و خۆبەخشییان بۆ دابەشکردنی ژەمی پاشێو لە ناوچە جیاوازەکانی شاری هەولێر ئەنجامدا. ئەم دەستپێشخەرییە کە لەلایەن فێرخوازانی قۆناغی دووەمی هەردوو بەش و بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (راز ئازاد جەلال) ڕێکخرابوو، لە میانی چالاکییەکەدا، فێرخوازان […]
فێرخوازانی بەشى کارگێڕی کار زیاتر لە ١٢٠ کتێب پێشکەش بە ئامادەیی هەولێری کچان دەکەن

لە چوارچێوەی دەسپێشخەرییە کۆمەڵایەتی و مەعریفییەکان و بە دروشمی “زەکاتی زانست”، فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٧/١/٢٠٢٦، دیارییەکی کەلتوری و زانستیان پێشکەش بە کتێبخانەی ئامادەیی هەولێری کچان بۆ بەهرەمەندان (المتفوقات) کرد. ئەم پڕۆژەیە بە سەرپەرشتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر (قوسەی حەمید سەلامی) ئەنجامدرا، کە تێیدا شاندێکی فێرخوازان زیاتر لە ١٢٠ کتێبی […]
لە بەشى کارگێڕى کار؛ بەسەرکەوتویی کۆتایی بە خولی ڕاهێنانى پێگەیاندنی سەرکردە لە ڕێگەی تەندروستی دەروونییەوە هات

لە ڕۆژانى (٢٠ تا ٢٢/١/٢٠٢٦) لە زانکۆى جیهان-هەولێر، سەرۆکایەتى بەشى کارگێڕى کار خولێکی ڕاهێنانى بەناونیشانى (بنیاتنانی ژینگەیەکی زانکۆیی پاڵپشتیکار و پێگەیاندنی سەرکردە لە ڕێگەی تەندروستی دەروونی)یەوە بەڕێوەبرد، لەو چوارچێوەیەدا چەند بابەتێکىى زانستى پراکتیکى لەلایەن پسپۆڕان و شارەزاییانى بوارەکە پێشکەش کرا. بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (21/1/2026) و، لە دووەم ڕۆژی خولەکەدا هەریەک لە مامۆستا […]
سەرۆکایەتی بەشی کارگێری کار بەهەڵمەتێک پەیامی هاوسۆزی و یەکگرتوویی نەتەوەیی بۆ کوردانی ڕۆژئاوا دەنێرن

وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی و دەربڕینی هاوسۆزییەکی قووڵ بۆ خەڵکی خۆڕاگری ڕۆژئاوای کوردستان، و لە دژی ئەو هێرشە بەردەوامانەی کە لە لایەن حکومەتی سوریاوە بۆ سەر کوردانی ئەو ناوچەیە ئەنجام دەدرێن، فێرخوازانی قۆناغی دووەم و چوارەمی بەشی کارگێری کار لە زانکۆی جیهان–هەولێر، چالاکییەکی نیشتمانی و مەدەنی ئەنجامدا. ئەم چالاکییە لە ڕۆژی چوارشەممە، رێکەوتی (21/1/2026)، […]
لە زانکۆى جیهان-هەولێر خولێکی ڕاهێنان لەبارەى بنیاتنانی ژینگەیەکی زانکۆیی پاڵپشتیکار و پێگەیاندنی سەرکردە لە ڕێگەی تەندروستی دەروونییەوە دەستی پێکرد

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی (٢٠/١/٢٠٢٦)، بە چاودێری پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر (هاوکار قاسم پیرداود)، سەرۆکی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر، خولێکی ڕاهێنانی چڕ و پڕ بۆ فێرخوازانی بەشەکە دەستى پێکرد. لەو خولەدا، کە بە ناونیشانی “دروستکردنی ژینگەیەکی زانکۆیی پاڵپشتیکار لە ڕووی دەروونییەوە” لە هۆڵی ئەکادیمیای جیهان دەستی پێکرد، بڕیارە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بێت، لە […]
بە دروشمی “لە هەڵسەنگاندنەوە بۆ جێبەجێکردن” فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری مرۆیی ئەنجام دەدەن

وەک بەشێک لە چالاکییە مرۆیی و خێرخوازییەکانى فێرخوازانى زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە، بەشی کارگێڕی کار ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتى (١٨/١/٢٠٢٦)، سەردانێکی مەیدانییان بۆ باخچەی ساوایانی “گوڵاڵە” لە کۆمەڵگەی (هانا سیتی – هافڵان) ئەنجامدا. ئەم سەردانە بەسەرپەرشتى پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر (قوسەی حەمید سەلامی) و کۆمەڵێک لە فێرخوازانی قۆناغی یەکەم بەڕێوەچوو، بەگەیشتنیان لە لایەن خاتوو (شەرمین فەقێ […]