فێرخوازێكی بەشی ڕاگەیاندن لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنییدا باس لە بەكارهێنانی ژیریی دەستكرد دەكات

لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنییدا لە كەناڵی ئاسمانیی سپێدە، کە ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 28-12-2025، پەخش کرا؛ ڕزگار ساڵح، فێرخوازی قۆناغی سێهەمی بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی جیهان-هەولێر، باسی لە بەكارهێنانی ژیریی دەستكرد لەلایەن فێرخوازانی زانكۆ کرد. بەرنامەی (ئەمڕۆی سپێدە) كە لە كەناڵی ئاسمانیی سپێدە پەخش دەكرێت، یەكێك لە تەوەرەكانی ئەمجارەی بەرنامەكەی تەرخان كردبوو بۆ باسكردن لە (بەكارهێنانی ژیریی […]

فێرخوازانى بەشی ڕاگەیاندن بە چالاكییەك ڕۆژی ئاڵای كوردستانیان بەرز ڕاگرت

بەبۆنەی ڕۆژی “ئاڵا”وە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 17-12-2025 سەرۆكایەتیی بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی جیهان-هەولێر چالاكییەكی مەیدانیی بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (ئەحمەد جەمال حەمەكەریم) لەنێو بازاڕی میللیی گەڕەكی نەورۆز ئەنجام دا. لە چالاكییەكەدا كە فێرخوازانی هەردوو قۆناغی یەكەم و دووەمی بەشی ڕاگەیاندن بەشداربوون لە دابەشكردنی ئاڵای كوردستان و بڵاوكراوەیەك بەسەر هاوڵاتییانی بازاڕی میللیی گەڕەكی نەورۆز لە شاری هەولێر. […]

بەشی ڕاگەیاندن میوانداریی بەرپرسی پڕۆژەکانی DWـی ئەڵمانی دەكات

سەرۆكایەتیی بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان – هەولێر ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٧-١٢-٢٠٢٥،پێشوازیی كرد لە مەناف موبارەک بەرپرسی پرۆژەکانی تۆڕی DWـی ئەڵمانی و، وۆركشۆپێكی بەئامانجی بەهێزکردنی توانا پیشەییەکانی فێرخوازان و گرێدانی لایەنی تیۆری بە ئەزموونە نێودەوڵەتییە مەیدانییەکان ئەنجام دا. لەو وۆركشۆپەدا، كە لە هۆڵی ئەكادیمیای جیهان بۆ ڕاهێنان و پەرەپێدان بەشێوەیەكی چڕ دەستی پێکرد، ژمارەیەك لە […]

فێرخوازانی بەشی کارگێری کار بژمێری ویردەکان دابەش دەکەن لە هەولێر

لە ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی (5/3/2026)، فێرخوازانی قۆناغی دووەم و سێیەمی بەشی کارگێری کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر، چالاکیەکی کۆمەڵایەتیان ئەنجامدا لە بازاری قەیسەری، کە تێیدا بژمێری ویردەکانیان بەسەر سەردانکەران و خاوەن دوکانەکاندا دابەش کرد. ئەم چالاکییە وەک ئەرکێکی ئایینی و چالاکیەکی خۆبەخشانه ئەنجامدرا بۆ پشتگیری کردن لە بەها ڕۆحییەکان و هان دان بە کۆمەڵگة بۆ ئەنجامدانی […]

فێرخوازانی بەشی کارگێڕی کار ژەمی بەربانگ بەسەر ڕێبوارانی بازگەی (زورگە زراو) دابەش دەکەن

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (٢٦/٢/٢٠٢٦)، فێرخوازانی قۆناغی دووەم و چوارەمی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر، چالاکییەکی مرۆیی و کۆمەڵایەتییان بۆ دابەشکردنی ژەمی بەربانگ ئەنجامدا. ئەم هەڵمەتە بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (هێڤی محەمەد قادر) بەڕێوەچوو، لە دەسپێکی چالاکییەکەدا، فێرخوازان بە هاوکاری مامۆستاکانیان زیاتر لە (١٠٠) ژەمە خواردنی بەربانگیان بە شێوەیەکی تەندروست و ڕێکوپێک ئامادەکرد. دواتر شاندی […]

فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار هەڵمەتێکی فراوانی پاککردنەوەی ژینگە بەڕێوەدەبەن

بۆ پاراستنی سیمای سروشتی و پاکوخاوێنی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (١٦/٢/٢٠٢٦)، هەڵمەتێکی مەیدانیی بۆ پاککردنەوەی پاشماوە زیانبەخشەکان لە دەوروبەری ناوچەی بێخمە ئەنجامدا.  ئەم چالاکییە بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (هێڤی محەمەد قادر) و بە بەشداریی کارای گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی کارگێڕی کار بەڕێوەچوو، لە […]

فێرخوازانی بەشى کارگێڕی کار لە چالاکیەکى مەیدانیدا بەدواداچوون بۆ جۆرە بەردە بەنرخەکانى کوردستان ئەنجام دەدەن

ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی (١٦/٢/٢٠٢٦)، گروپێک لە فێرخوازانی بەشی کارگێڕی کار و سەنتەری ڕۆشنبیری لە زانکۆی جیهان-هەولێر، گەشتێکی زانستی و مەیدانییان بۆ ناوچەی بێخمە ڕێکخست. ئەم چالاکییە بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (هێڤی محەمەد قادر) بەڕێوەچوو، لە دەسپێکی گەشتەکەدا، مامۆستا (سارە حەسەن حوسێن) لە سەنتەری ڕۆشنبیری ڕوونکردنەوەیەکی زانستیی دەربارەی مێژوو و جۆرەکانی بەرد پێشکەش بە فێرخوازان کرد […]

لە زانکۆی جیهان-هەولێر؛ خولی ڕاهێنانی کاریگەری میدیا لەسەر بازاڕ و وەبەرهێنان بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات

لە نێوان ڕۆژانی (١٠ تا ١٢ی شوباتی ٢٠٢٦)، سەرۆکایەتی بەشی کارگێڕی کار و بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ لقی هەولێری سەندیکای ئابووریناسانی کوردستان، خولێکی ڕاهێنانی چڕوپڕیان بە ناونیشانی “کاریگەری میدیا و سۆشیال میدیا لەسەر بازاڕ و وەبەرهێنان” بۆ فێرخوازان و مامۆستایان بەڕێوەبرد.  لە ڕۆژی دووەمی خولەکەدا، کە ڕێکەوتی (١١/٢/٢٠٢٦) بەڕێوەچوو، هەریەک لە […]

فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار کەمپینێکی مەیدانی لەبارەى پاراستنی موڵکی گشتی بەڕێوەدەبەن

بۆ چاندنی کەلتووری ڕێزگرتن و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرپرسیارێتی مەدەنی، سەرۆکایەتی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (١١/٢/٢٠٢٦)، هەڵمەتێکی هۆشیاریی بەرفراوانی بۆ پاراستنی موڵکی گشتی ڕێکخست. لە کەمپینەکەدا، فێرخوازانی قۆناغی یەکەم بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (هێڤی محەمەد قادر)، سەردانی گەڕەکە جیاوازەکانی شاری هەولێریان کرد. فێرخوازان پێشتر برۆشوورێکی تایبەتیان بە ناونیشانی “موڵکی گشتی، موڵکی […]

بەشی کارگێڕی کار و ڕێکخراوی مەیپڵ تری وۆرکشۆپێکی هاوبەشیان بۆ پاراستنی ژینگە و ڕێزگرتن لە ژینگەپارێزان بەڕێوەبرد

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (١٠ی شوباتی ٢٠٢٦)، سەرۆکایەتی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی مەیپڵ تری، وۆرکشۆپێکی تایبەتی لە هۆڵی VIPی زانکۆ ئەنجامدا.  ئەم وۆرکشۆپە کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و فێرخوازان بەڕێوەچوو و تیایدا تیشکی خستە سەر “هۆشیاری ژینگەیی و تێگەیشتن لە ئازارەکانی ژینگەپارێزان” بە ئامانجی بەئاگاهێنانەوەی تاکەکانی کۆمەڵگە […]