دانانی سیسته می چاودێری سێرڤەر بۆ تاقیگه ی کۆمپیوته ر له قوتابخانه ی کۆلێژی جیهان-هه ولێر

مامۆستایانی زانستی کۆمپیوتەر لە پەیمانگای جیهان سێرڤەرێکی فیزیکی کۆمپیوتەریان دامەزراند و ڕێکخست کە سویچ و کێبڵی تێدابوو، بۆ یەکێک لە تاقیگەکانی کۆمپیوتەر لە قوتابخانەی جیهان . پڕۆژەکە هەشت ڕۆژی لەسەر یەک خایاند و لە مانگی ئەیلولی 2024 دەستی پێکرد و ڕۆژانە بەردەوام بوو تا تەواو بوو.
لە ژێر دروشمی (زەکاتی زانستی ئەرکمانە)ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٧/٢٧ یەک شەممە، لەژێر سەرپەرشتی ئەکادیمیای زانکۆی جیهان، بە ئامادەبوونی م. بورهان ئەرگوشی ڕاوێژکاری وەزیر لە وەزارەتی پەروەردەو شاندی یاوەری لە لایەن سەرۆک و ستافی زانکۆی جیهان – هەولێر پێشوازییان لێکرا، تیایدا خولی پێداگۆجی ڕاوندی چوارەم بۆ زیاتر لە دوو سەد مامۆستای وەزارەتی پەروەردە کرایەوە.

جێگەی ئاماژەیە: بە پاڵپشتی بەڕێز (د. نوزاد یحیی باجگر) سەرۆکی دەستەی ئەمیداریەتی زانکۆ و پەیمانگە و قوتابخانەکانی جیهان ساڵانە لە زانکۆکانی جیهان ( هەولێر-دهۆک-سلێمانی) ساڵانە بێ بەرامبەر دەکرێتەوە، کە تیایدا خولەکە ماوەکی شەش هەفتە و هەفتانە سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەی کۆتایی تێدایە، هەروەها پڕۆگرامێکی تایبەتی لە دووتوێی پەرتوکێک بەناوی (پێداگۆجی مامۆستا) […]
زانکۆی جیهان – هەولێر بەشداری لە سمینارێکی نێودەوڵەتی لە وڵاتی کۆمارى میللى چین دەکات

لە چوارچێوەى چالاکیە بەردەوامەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ کۆنسڵگەرى کۆمارى میللى چین لە هەرێمى کوردستان بۆ ئاشناکردن و ڕاهێنانى ستافى زانستى و کارمەندان بە ئاستى پێشکەوتنى کۆمارى میللى چین لە بوارە جیاوازەکان، کارمەندێکى زانکۆى جیهان-هەولێر وەک ڕاوەندى چوارەم گەیشتە شاری ووشی (Wuxi) ئەو وڵاتە. لە چوارچێوەى کار و چالاکیەکانى لەو وڵاتە و، وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ […]
لە زانکۆی جیهان-هەولێر خولێکی تایبەت بە فریاگوزاری سەرەتایی و بنەماکانی پەرستاری بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ بەستنەوەی زانستی تیۆری بە لایەنی کردارییەوە و پەرەپێدانی توانای فێرخوازان و کۆمەڵگە، بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر خولێکی ڕاهێنانی چڕی لە بواری “فریاگوزاری سەرەتایی و بنەماکانی پراکتیکی پەرستاری” ئەنجام دا. خولەکە لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٦ی تەمموزی ٢٠٢٥ دەستیپێکرد و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام بوو. ناوەڕۆکی خولەکە، […]
زانکۆی جیهان-هەولێر ژووری بازرگانی و پیشەسازیی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

بریارە لە چەند بوارێکی جیاوازدا هەمەهەنگیان هەبی لەوانە خولی کردنەوەی زمانە بیانیەکان – ئەنجامدانی سیمینار و وۆرکشۆپ خولی تایبەت دەربارەی پرسی ئابوری و بازرگانیەکان بسنزیەکان – لە بەرواری ٢/٧/٢٠٢٥ کردنەوەی خولێکی زمانی جینی بۆ ٦٠ بازرگان بە هاوبەشی لەگەل ژووری بازرگانی و پیشە سازی هەولێر
سەردانێکی زانستی بۆ زانکۆی جیهان لە هەولێر

بەروار: 17/12/2024 کۆلێژەکەمان لە 17 ی کانوونی یەکەمی 2024 سەردانێکی زانستی بۆ زانکۆی جیهان لە هەولێر ڕێکخست بە بەشداری ژمارەیەک قوتابی لە بەشە جیاجیاکان و لەژێر سەرپەرشتی ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی. سەردانەکە بریتیبوو لە گەشتێکی گشتگیر بۆ تاقیگەکانی چارەسەری فیزیایی، کە تێیدا قوتابیان بە نوێترین ئامێر و تەکنەلۆژیای بەکارهاتوو لەم بوارەدا ئاشنا بوون و ڕوونکردنەوەی […]
بەرزکردنەوەی توانای زانستی و دامەزراوەیی لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و زانکۆی جیهان بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێم.

بە سەرپەرشتی و هەماهەنگی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و ئەمینداریەتی زانکۆی جیهان هەنگاوی کردەیی بۆ پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە. بە پشتبەستن بەو ڕاسپارد و پێشنیارانەی لە کۆبوونەوەی پێشووی وەزارەتدا خراوەتەڕوو، و لە بەرواری ٢/٣/٢٠٢٥، و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و سەرۆکی ئەمینداریەتی زانکۆ و پەیمانگا و […]
کۆنفرانسی ساڵانەی دامەزراوە پەروەردەییەکانی جیهان ئەنجام درا.

بۆ مەبەستی هەڵسەنگاندنی ئەدای کاری ساڵی رابردووی دامەزراوە پەروەردەیی وفێرکارییەکانی جیهان و دانانی پلانی ساڵی نوێ، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (٢٣/١/٢٠٢٥) بە سەرۆکایەتی بەڕێز (د.نەوزاد یحی سەعید، سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆ و قوتابخانە و پەیمانگاکانی جیهان و بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆکانی (جیهان، بابا گورگور، لوبنانی – فەرەنسی،هەولێری نێودەوڵەتی، قەڵا) و بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی پەروەردەیییکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، […]
بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزمونى وڵاتى چین؛ زانکۆى جیهان-هەولێر ژمارەیەک مامۆستا و ستافى کارگێڕى ڕەوانەى ئەو وڵاتە دەکات
لە هەنگاوێکى نوێدا و، لە چوارچێوەى پرۆگرامى باڵیۆزخانەى کۆمارى میللى چین لە عێراق بۆ ناساندنى ئاستى پێشکەوتنى وڵاتەکەى بە وڵاتانى تازە گەشەسەندو و، لە بەر ڕۆشنایی لێتێگەیشتنى نێوان زانکۆ و دامەزراوە زانستى و پەروەردەییەکانى گروپى کۆمپانیاکانى جیهان و کونسڵگەرى کۆمارى میللى چین لە هەرێمى کوردستان، لە ماوەى ڕابردودا سێ شاندى زانکۆ و پەیمانگەکانى جیهان ڕەوانەى […]