لە چوارچێوەی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پیشەیی، بە هاوبەشی لە نێوان بەشی یاسای زانکۆی جیهان -سلێمانى، دەزگای زەکاتی زانست، و بەڕێوەبەرایەتی ئاڕاستەکردن و ڕابەریکردنی مەعنەوی-سلێمانی، سیمینارێک لەژێر ناونیشانی “چۆنیەتی نووسینەوەی توێژینەوەی زانستی” بۆ ٨٠ ئەفسەر و کارمەندی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە سلێمانی، لە هۆڵی سیمینارەکانی زانکۆ ئەنجام درا.
لە سەرەتای سیمینارەکەدا، بەڕێز پ.ی.د. سادات عبدالله عزیز، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ، وتەیەکی پێشکەش کرد و وێڕای بەخێرهێنانی گەرمی ئامادەبووان، سوپاسی بەشی یاسای کرد بۆ هەوڵە بەردەوامەکانیان لەپێناو خزمەتکردنی کۆمەڵگە و دامەزراوە فەرمییەکاندا.
پاشان، لەلایەن سەرۆکى بەشی ئاڕاستەکردن و ڕابەریکردنى مەعنەوى سلێمانى، لە وتەیەکدا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی زانکۆ، بەشی یاسا، و دەزگای زەکاتی زانستى کرد بۆ ڕێکخستنی ئەم چالاکییە گرنگە، کە بە هەنگاوێکی بنەڕەتی دانا بۆ پەرەپێدانی تواناکانی ئەفسەران.
جێگەی ئاماژەیە کە سیمینارەکە لەلایەن هەردوو بەڕێز، د. ئاسۆ حەمەشین عبدالکریم، سەرۆکی بەشی یاسا، و پ.ی.د. نوری حەمەسەعید، بەڕێوەبەری دەزگای زەکاتی زانست، پێشکەش کرا و تێیدا تیشک خرایە سەر بنەما و ڕێکارە زانستییەکانی توێژینەوەى زانستى.








ئەمە ناونیشانی یەکێک بوو لە سیمینارەکانی پڕۆژەی (زەکاتی زانستی)ی سەنتەری توێژینەوەی زانستی و ڕاهێنانی بەردەوام، کە لە لایەن مامۆستا نێرگز مەغدید، پێشکەشی ستافی پەیمانگە کرا.
لە سیمینارەکەدا کە ڕۆژی دوو شەممە (١٠/٢/٢٠٢٥) بەڕێوە چوو، گرنگی ئەو بەرنامەیە و چۆنێتی کارکردنی بەتایبەتی لە توێژینەوە زانستییەکان و شیکردنەوەی زانیارییەکانی نێو توێژینەوەکان و ئامارەکان، شی کرایەوە.
ڕێکەوتی (4/5/2025) بە سەرپەرشتی بەڕێز د.نەوزاد باجگر، سەرۆکی دەستەی ئەمیندارێتی زانکۆ و پەیمانگە و قوتابخانەکانی جیهان، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ڕێکخراوی زەکاتی زانستی بەڕێوەچوو.
ئامانج لە کۆبوونەوەکە، داڕشتنی بەرنامە و شێوازی کاری پڕۆژەی زەکاتی زانستییە، کە پڕۆژەیەکی خۆبەخشانەی زانستیی گشتگیرە. لە کۆبوونەوەکەدا بەنوێنەرایەتی پەیمانگەی جیهان، مامۆستا هەڤاڵ نژاد، یاریدەدەری بەڕێوەبەر، ڕاپۆرتی پەیمانگەی خستەڕوو کە چەندین چالاکی لەخۆگرتبوو لە چوارچێوەی پڕۆژەی زەکاتی زانستی ئەنجام درا بوو، هەروەها تێبینییەکانی پەیمانگەی گەیاندە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە لە پێناو سەرخستنی زیاتری بیرۆکەکە.
ڕێکەوتی (19/4/2025) بە سەرپەرشتی بەڕێز د.نەوزاد باجگر، سەرۆکی دەستەی ئەمیندارێتی زانکۆ و پەیمانگە و قوتابخانەکانی جیهان، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ڕێکخراوی دەزگای زەکاتی زانستی بەڕێوەچوو.
ئامانج لە کۆبوونەوەکە، داڕشتنی بەرنامە و شێوازی کاری پڕۆژەی زەکاتی زانستییە، کە پڕۆژەیەکی خۆبەخشانەی زانستیی گشتگیرە. لە کۆبوونەوەکەدا بەنوێنەرایەتی پەیمانگەی جیهان، مامۆستا هەڤاڵ نژاد، تێبینییەکانی پەیمانگەی گەیاندە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە، لە پێناو سەرخستنی زیاتری بیرۆکەکە.
لە کۆتاییدا پڕۆژەکە فراوانتر بکرێت و مانگی داهاتوو کۆنفڕانسێکی تایبەت بەو پرسە ئەنجام بدرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتى (٥/٥/٢٠٢٥) بە ئامادەبوونى عەبدوڵلا مەحمود، وەزیری کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆکى دەستەى ئەمیندارێتىی زانکۆ و پەیمانگەکانى جیهان و، سەرۆکى ژمارەیەک لە زانکۆ و دامەزراوە زانستى و ئەکادیمییەکان و پەیمانگەی جیهان و بەرپرسانى حکومى و ئەکادیمى لە هۆڵی کۆنفڕانسەکانی زانکۆى جیهان لە هەولێر، یەکەمین کۆڕبەندى دەزگاى زەکاتى زانستى بەڕێوەچوو.
لە بەشێکی کۆڕبەندەکەدا، د. نەوزاد باجگر، خاوەنی بیرۆکەی دەزگای زەکاتی زانستیی ئاماژەی بە ئامانج و ڕوئیای دامەزراوەکە کرد کە بریتییە لە خۆبەخشیی زانستی و ئاماژەی بەوە کرد لە ئێستادا نزیکەی شەش سەد کەسی ئەکادیمی خۆبەخشیی ئەو دەزگایەن و ئامانج ئەوەیە لە ماوەی ساڵێکدا بگاتە یەک ملیۆن خۆبەخش.
لە کۆڕبەندەکەدا مامۆستایان هەڤاڵ نژاد و شوان مظفر، یاریدەدەرانی بەڕێوەبەر بە نوێنەرایەتی پەیمانگەی جیهان بەشدار بوون.
پەیمانگەی جیهان، لەسەرەتای دەستبەکاربوونی دەزگای زەکاتی زانستی، وەک یەکێک لە دامەزرێنەرانی کاری کردووە و زۆرترین چالاکی لەو پێناوەدا ئەنجام داوە. بۆیە لە پای هەوڵەکانی پەیمانگە لەو پێناوەدا، لە لایەن بەڕێز د.نەوزاد باجگر، قەڵغانی ڕێزلێنانی دەزگای زەکاتی زانستی بەخشرایە پەیمانگەی جیهان.
بەروار: 27/1/2025
لە 27 ی کانوونی دووەمی 2025 لە زانکۆکەمان بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی داهاتوو دروستکەرانی عێراق و بە هاوکاری ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی زانکۆکە کۆڕێکی کلتوری بەناونیشانی “داهاتوومان یەک” لە زانکۆکەمان بەڕێوەچوو.
ئامانج لە سیمینارەکە پەرەپێدانی چەمکی یەکێتی نەتەوەیی و بەهێزکردنی گەنجان بوو بۆ بەشداریکردنی چالاکانە لە بنیاتنانی داهاتووی عێراق لە ڕێگەی زانیاری و کار و هاوکاری نێوان پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگا. سیمینارەکە زنجیرەیەک وتار و گفتوگۆی کارلێک لەخۆ دەگرێت کە تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی قوتابیان لە بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام و بڵاوکردنەوەی کەلتووری لێبوردەیی و ئینتیما.
سیمینارەکە ئامادەبوونێکی زۆری خوێندکاران و ئەندامانی دەستەی وانەبێژی بەخۆوە بینی و یارمەتیدەر بوو بۆ بەهێزکردنی بەها ئەرێنییەکان و هاندانی ڕۆحی دەستپێشخەری و کاری هەرەوەزی لە ژینگەیەکی هاندەری زانکۆدا.


بە سەرپەرشتی و هەماهەنگی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و ئەمینداریەتی زانکۆی جیهان هەنگاوی کردەیی بۆ پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە.
بە پشتبەستن بەو ڕاسپارد و پێشنیارانەی لە کۆبوونەوەی پێشووی وەزارەتدا خراوەتەڕوو، و لە بەرواری ٢/٣/٢٠٢٥، و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و سەرۆکی ئەمینداریەتی زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانەکانی جیهان، لەگەڵ ستافی هەردوولا؛
ڕۆژی شەممە، ٩/٣/٢٠٢٥، کۆبوونەوەیەکی بەرچاو و هاوبەش لە ئۆفیسی وەزارەت لە نێوان لیژنەی هەماهەنگی تەکنیکی و ڕاگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کە کۆمەڵێک ڕاوێژکار، بەرپرسانی ڕاگەیاندن، و کارگێڕانی لەخۆگرتبوو و تیمێک لە سکرتاریەتی زانکۆی جیهان، پەیمانگاکان، و قوتابخانەکان، لەنێویاندا بەڕێوەبەری دامەزراوەی پەروەردەیی جیهان، بەڕێوەبەری پەیمانگای جیهان، و بەڕێوەبەری ئۆفیسی سەرۆکی سکرتاریەتی دامەزراوەی جیهان.
لە دیدارەکەدا بە وردی باس لە میکانیزمەکانی هەماهەنگی و کردەوەی هاوبەش کرا، هاوکات لەگەڵ پەرەپێدانی ستراتیژی یەکگرتوو بە ئامانجی بەرزکردنەوەی کەرتەکانی کشتوکاڵ، سەرچاوەکانی ئاو، ئاژەڵداری، باخداری، و تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو لە بەرهەمهێناندا. هەروەها لە گفتوگۆکەدا تیشک خرایە سەر بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک و ئاو و ڕەخساندنی هەلی کار و بەهێزکردنی ستافی کشتوکاڵی لە ڕووی زانستی و پیشەییەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنیەتی کەڵک وەرگرتن لە دەرفەتەکان و سەرچاوە بەردەستەکانی وەزارەت لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان کرا، لەوانە خاک، ئاو، کەشوهەوا، ژینگەی ئابووری، و بواری کشتوکاڵی پیشەسازی، هەروەها چۆنیەتی وەبەرهێنانی ئەو سەرچاوانە لە پڕۆژەکانی گەشەپێدان و وەبەرهێناندا.
لەم کۆبوونەوەیەدا چەندین پێشنیاری گرنگ هاتە ئاراوە، کە چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا وەربگێڕدرێن بۆ هەنگاوی پراکتیکی و ڕێوشوێنی جێبەجێکردنی پێویست لە ڕێگەی هەماهەنگی لە نێوان بەشەکانی وەزارەت و بە پشتیوانی سکرتاریەتی زانکۆی جیهان، پەیمانگاکان، و قوتابخانەکان.