بازرگانی

پەڕەی سەرەكی

بازرگانی

ئەمڕۆ چوارشەممە 9 ی تەمووزی 2025 ، ئەندازیار جوانا موشتاق لە هۆڵی CRC لە زانکۆی جیهان – دهۆک وتارێکی پێشکەش کرد. وانەکە کارمەندان و کارمەندانی کردە ئامانج و تیشکی خستە سەر ستراتیجیەکانی گەشەپێدانی خود، گەشەی کەسایەتی و هاندان لە شوێنی کاردا. ئەم چالاکییە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی زانکۆ بۆ پەرەپێدانی کارمەندەکانی.

ڕۆژی (٢٣/٤/٢٠٢٤)، دەزگای زەکاتی زانست، بە هاوبەشی لە گەڵ بەشی ئەندازیاری تەلارسازی هەستان بە ڕێکخستنی سیمینارێک بۆ بەڕێز: (م. هاوار طه توفيق)، مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی، لە ژێر ناونیشانی: (The Business of Architecture). تیایدا بەڕێزیان باسیان لە گرنگترین ئەو هۆکارانە کرد کە دەبنە هۆی دروست کردنی تەلارسازێکی سەرکەوتوو. شایانی باسە ئەم چالاکیە زانستیە هەوڵێک بوو بۆ زیاتر ئامادەکردنی خوێندکارانی بەشی ناوبراو بۆ کار کردن وبەستنەوەی بەشەکانی زانکۆ بە بازاری کارەوە.

خاتوو ڕێزان کەرەستەی جۆراوجۆری بەرهەمی بۆ پەیمانگای تەکنیکی و پیشەیی جیهان لە سلێمانی دروست کرد. ئەم ماددانە ناوەڕۆکی ڕیکلامی و پەروەردەییان لەخۆ گرتبوو بە مەبەستی بەرزکردنەوەی براندی پەیمانگاکە، بەرزکردنەوەی وێنەی گشتی و ئاسانکردنی پەیوەندی کاریگەر لەگەڵ قوتابیان و فەرمانبەران و کۆمەڵگە.

بریارە لە چەند بوارێکی جیاوازدا هەمەهەنگیان هەبی لەوانە خولی کردنەوەی

زمانە بیانیەکان –

ئەنجامدانی سیمینار و وۆرکشۆپ خولی تایبەت دەربارەی پرسی ئابوری و بازرگانیەکان بسنزیەکان –

لە بەرواری ٢/٧/٢٠٢٥ کردنەوەی خولێکی زمانی جینی بۆ ٦٠ بازرگان بە هاوبەشی لەگەل ژووری بازرگانی و پیشە سازی هەولێر


بۆ مەبەستی هەڵسەنگاندنی ئەدای کاری ساڵی رابردووی دامەزراوە پەروەردەیی وفێرکارییەکانی جیهان و دانانی پلانی ساڵی نوێ، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (٢٣/١/٢٠٢٥) بە سەرۆکایەتی بەڕێز (د.نەوزاد یحی سەعید، سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆ و قوتابخانە و پەیمانگاکانی جیهان و بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆکانی (جیهان، بابا گورگور، لوبنانی – فەرەنسی،هەولێری نێودەوڵەتی، قەڵا) و بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی پەروەردەیییکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکوک)، کۆنفرانسەکە لە شاری هەولێر ئەنجام درا، کە تێیدا چەندین توێژینەوە لەسەر کاری دامەزراوەکانی جیهان ئەنجام درا، هەروەها چەند پڕۆژەیەکی ستراتیژی و کورتخایەن بۆ داهاتووی دامەزراوەکان خرانە ڕوو.