فێرخوازانی بهشی ڕاگەیاندن زانکۆی لە میانەى سمینارێک باس لە کاریگەرییەکانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەکەن

ڕۆژى دوو شەممە ڕێکەوتى (١٠/٢/٢٠٢٥) بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر دڵان ئیسماعیل، گروپێک لە لە فێرخوازانى قوناغی دووهمی بهشی ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانی قوتابخانەی شێخ محمودی نەمریان لەشاری هەولێر کرد و، لەلایەن مامۆستا زاهیر مەلا محمد بەرێوەبەری قوتابخانە و شوان سلیم اسماعیل یاریدەدەر و هێرش شاکر حمدامین ڕێنمایکار داستان بەرزان و مامۆستا ئيمان عبدالقادر و ماموستا […]
فێرخوازانی بهشی ڕاگەیاندن چالاکیەکى زانستى لە قوتابخانەى سەربەستى بەڕێوەدەبەن

ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتى (١١/٢/٢٠٢٥) بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر دڵان ئیسماعیل، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغى دووەمى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان –ههولێر، کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە (ژیار ئیسماعیل، ژیلیا حاتەم، لەیار ئازا، زەهرا هۆشەنگ، ڕزگار ساڵح، ویداد وەسام و، سەفین ئەکرەم) سەردانی قوتابخانەیەکی سەربەستى ئەهلییان کرد و، لە لایەن مامۆستا زانا ئەحمەد بەڕێوەبەری قوتابخانە […]
فێرخوازانی بەشی زمانی ئینگلیزی چالاكیەكی خۆبەخشی مرۆیی لە خانەی بێسەرپەرشتان لە هەولێر بەڕێوەدەبەن

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٢/١٢/٢٠٢٥، گروپێك لە قۆناغی دووەم و سێیەمی بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانكۆی جیهان-هەولێر، سەردانێکی خێرخوازی و مرۆییان بۆ خانەی بێسەرپەرشتان لە شاری هەولێر ئەنجام دا. ئەم دەستپێشخەرییە بە سەرپەرشتی و ئامادەکردنی مامۆستا (پۆلا تەحسین محەمەد) بەڕێوەچوو، کە هەوڵی فێرخوازانی خستبووە گەڕ بۆ پشتیوانیکردنی منداڵانی خانەکە. لە کاتی گەیشتنیاندا، شاندەکە لەلایەن خاتوو (ژینۆ […]
فێرخوازانى بەشى تەکنیکى سڕکردن لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر چالاکیى پراکتیکى ئەنجام دەدەن

گروپێک لە فێرخوازانی بەشی تەکنیکی سڕکردن لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سەردانێکی زانستی و پراکتیکی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر ئەنجامدا و، چالاکیەکى پراکتیکیان بەڕێوەبرد. لەمیانەى ئەو سەردانە، کە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتی 30-10-2026 بە سەرپەرشتی دکتۆر محەمەد ئەمین سەرمەد قاسم بەڕێوەچوو، فێرخوازانی قۆناغی سێیەم کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە یوسف موهەنەد ئەنوەر، پرژە کەیفی، و ئالا […]
فێرخوازانى بەشی تەکنیکی سڕکردن هەڵمەتێکى خوێن بەخشین بە سەرکەوتوویی بەڕێوەدەبەن

لە چوارچێوەى چالاکیەکى مرۆیی خۆبەخشیدا، گروپێک لە فێرخوازانى بەشى تەکنیکى سڕکردن لە زانکۆى جیهان-هەولێر هەڵمەتێکى خۆێن بەخشینیان بەڕێوەبرد. هەڵمەتەکە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٣/١٠/٢٠٢٥) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر لەیلا بەهجەت شەریف بەڕێوەچوو، بۆ ئەو مەبەستە سەردانى بەڕێوەبەرایەتى بانکى خۆێنیان لە شارى هەولێر کرد و، بە هاوکاری دکتۆر ڕوناک عەبدولڕەحمان، لە بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن هەڵمەتەکەیان بەڕێوەبرد، لە […]
فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن قوتابیانی قوتابخانەیەك بە ژیریی دەستكرد ئاشنا دەكەن

لە بەردەوامیی چالاكییە زانستی و ڕۆشنبیرییەكانیاندا، ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 27-10-2025 فێرخوازانی قۆناغی سێیەمی بەشی ڕاگەیاندن بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (عەلی جەلال جەعفەر) سیمینارێكیان دەربارەی (چۆنییەتی سوودوەرگرتن لە ژیریی دەستكرد) لە ئامادەیی (ناوداران)ـی ناحكومی پێشكەش كرد. مامۆستا (پێشواز شەفیق) بەرێوەبەری قوتابخانە و بەشێك لە ستافی مامۆستایانی قوتابخانە پێشوازییان لە مامۆستای سەرپەرشتیار و فێرخوازان كرد، خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی […]
سەرۆکایەتى بەشی ڕاگەیاندن خولێکی ڕاهێنانی تایبەت لەسەر تەکنیکەکانی فۆتۆى ڕۆژنامەگەری بۆ فێرخوازان ڕێکخست

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (١٥/٤/٢٠٢٥) سەرۆکایەتى بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر (دلان ئیسماعیل)، بەهاوکارى ڕاهێنەر (شەماڵ تۆفیق) ڕاهێنەرى بوارى فۆتۆ خولێکى فۆتۆجۆرناڵى بۆ فێرخوازانى بەشی ڕاگەیاندن بەڕێوەبرد. لە سەرەتای خولەکەدا، مامۆستاى یاریدەدەر دڵان ئیسماعیل تیشکی خستە سەر هەوڵەکانی بەشى ڕاگەیاندن بۆ پەرەپێدانی پێگەی ئەکادیمی فێرخوازان، بۆ ئەوەش وتى: لە پاڵ خوێندنى ئەکادیمى، بەشەکەمان […]
فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن باس لە چۆنیەتى و ماوەى بەکارهێنانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ قوتابیانى قوتابخانەى لانە ستى دەکەن

ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٢٦/٢/٢٠٢٥) و، لە چوارچێوەى زنجیرە چالاکیە ڕۆشنبیرییەکانى و سەردانەکانی بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی جیهان – هەولێر بۆ ناوەندەکانی خوێندن و قوتابخانە جیاوازەکانی پارێزگای هەولێر، بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەی قوتابیان لەسەر بەکارهێنانی ئینتەرنێت بەگشتی و پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا بەتایبەتی، بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر دڵان اسماعیل و بە بەشداری گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی دووەم، سەردانی قوتابخانەی […]
بەشی ڕاگەیاندن وۆرک شۆپێک لەبارەى بنەماکانی پێشکەشکردنی تەلەڤزیۆنى و لێهاتوویی پەیوەندیکردن بۆ ڕۆژنامەنووسان بەڕێوەبرد

ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٢٠/١/٢٠٢٥) سەرۆکایەتى بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر وۆرک شۆپێکی لەبارەى “بنەماکانی پێشکەشکردنی تەلەڤزیۆن و لێهاتوویی پەیوەندیکردن بۆ ڕۆژنامەنووسان”، لە هۆڵى ئەکادیمیاى زانکۆ بەڕێوەبرد. لەو وۆرکشۆپەدا، کە بە ئامادەبوونى مامۆستاى یاریدەدەر ئەزوەر قاسم ئاغا سەرۆکى بەشى ڕاگەیاندن و، ژمارەیەک لە فێرخوازانى ڕاگەیاندن لە قۆناغە جیاکان بەڕێوەچوو، لەسەرەتادا دکتۆر ئەمجەد یونس ئەلجەنابی، ئەکادیمی و […]
بەشی ڕاگەیاندن وۆرک شۆپێکی تایبەت بە بوارى فۆتۆگرافی بۆ فێرخوازان بەڕێوەدەبات

سەرۆکایەتى بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان – هەولێر بە هاوکارى کۆمپانیا شاومی، رۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٥/١١/٢٠٢٤) لە هۆڵى کۆنفرانسەکانى زانکۆ، بە بەشدارى فێرخوازان و مامۆستایان وۆرک شۆپێکی فۆتۆگرافییان بۆ فێرخوازان ئەنجامدا. لە میانەى بەڕێوەچوونى وۆرکشۆپەکەدا حسێن فالح ڕەحیم فۆتۆگرافەر سەرەتا باسى ئەزموونی کارکردنى خۆی لە بوارى فۆتۆگرافى کرد، پاشان باسى لە تەکنیک و ڕاهێنانە […]