فێرخوازانی بەشی کارگێڕیی کار بە هاوكارییەكانیان ئامادەیی هەولێری کچانی نموونەیی نۆژەن دەكەنەوە

بە دروشمی “لە هەڵسەنگاندنەوە بۆ جێبەجێکردن”، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٣/١٢/٢٠٢٥، فێرخوازانی بەشی کارگێڕیی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی “ئامادەیی هەولێری کچانی نمونەییان” كرد، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی جێبەجێکردنی پلانی نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدان قوتابخانەكە. سەردانەکە بە سەرپەرشتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر قوسەی حەمید سەلامی و بە یاوەری گرووپێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشەکە بەڕێوەچوو. […]

فێرخوازانی بەشی زمانی ئینگلیزی لە ڕێگەی یارییەوە قوتابیان ئاشناى باشترکردنی خوێندنەوەی وشەکان (Pronunciation) دەکەن

لە ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتى (٢٧/١٠/٢٠٢٥)، فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، سەردانێکی زانستییان بۆ قوتابخانەى ئامادەیی بانی ناحکومی ئەنجامدا و، چالاکیەکى زمانەوانیان ئەنجامدا، ئەم چالاکییە بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر (ڕۆژین حوسێنی) بوو. لە سەرەتای سەردانەکەدا، مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان بە گەرمی لەلایەن  هەریەک لە مامۆستا گۆران ڕەزا حسێن بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە […]

فێرخوازانی بەشی زمانی ئینگلیزی هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوە لەسەر خوێندەوارى دیجیتاڵی و ڕۆشنبیری دیجیتاڵی و زیرەکیی دەستکرد بەڕێوەبرد

گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی سێیەمی بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی جیهان – هەولێر لە ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتى (٢٩/١٠/٢٠٢٥)، چالاکییەکی هۆشیارکردنەوەیان بە ناونیشانی “خوێندنی دیجیتاڵی و ڕۆشنبیریی دیجیتاڵی بۆ زیرەکیی دەستکرد”، بە سەرپەرشتیی مامۆستا (پۆڵا تەحسین محەمەد)، ئەنجامدا. چالاکییەکە لە بازاڕى سوڵتان موزەفەر بەڕێوەچوو، کە تێیدا فێرخوازان پرۆشۆر و نامیلکەى هۆشیارکردنەوەیان لەبارەى خوێندەوارى دیجیتاڵی و ڕۆشنبیریی […]

فێرخوازانی بەشی زمانی ئینگلیزیی زانکۆی جیهان-هەولێر هەڵمەتێکیان لە مانگى تەندروستیی پیاوان بەڕێوەبرد

رۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (١٨/١١/٢٠٢٥)  گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، وەک بەشێک لە چالاکییەکانی «مانگی هۆشیاریی تەندروستیی پیاوان»، چالاکییەکی هۆشیارییان لە (دریم ستی) ئەنجامدا. چالاکییەکە بەسەرپەرشتى مامۆستا (پۆلا تەحسین محەممەد)ـ بەڕێوەچوو، بۆ ئەو مەبەستەش فێرخوازان چەندین بڵاوکراوەی هۆشیارییان دابەش کرد کە زانیاریی گرنگیان لەخۆگرتبوو دەربارەی تەندروستیی پیاوان، […]

فێرخوازانى بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى هەڵمەتێکى نەمام چاندن بەڕێوەدەبەن

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (٨/٥/٢٠٢٥) فێرخوازانى قۆناغى یەکەمی بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر هەڵمەتێکى نەمام چاندنیان بەڕێوەبرد. لەو هەڵمەتەدا، کە بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر زوبەیدە هیشام شوکر  بەڕێوەچوو، فێرخوازان (٢٥) نەمامیان لە دەورەبەرى شارى هەولێر چاند بە ئامانجى پاکڕاگرتنى ژینگەى هەولێر و، فراوانکردنى ڕێژەى سەوزایی لە شارەکە، لە میانەى چالاکیەکەیاندا فێرخوازانى بەشى شیکارى کیمایی پزیشکى […]

فێرخوازانى بەشی شیکاری کیمیای پزیشکی هۆشیاری تەندروستی سەبارەت بە جگەرەکێشانی ئەلیکترۆنی و تەقلیدی لە قوتابخانەکان بڵاو دەکەنەوە

فێرخوازانى قۆناغی چوارەمی بەشی شیکاری کیمیای پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (٢٧/٤/٢٠٢٥) و، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی زانکۆکە، سەردانی قوتابخانەی غەشای ئەهلی-هەولێریان کرد، کە سەر بە ناوەندە پەروەردەییەکانى کامبریجە. سەرەتا فێرخوازان لەلایەن عەتا لەتیف محمد  جێگری بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا، پاشان لە سەردانەکەیاندا سەردانەکەدا، بابەتێکى هۆشیارییان سەبارەت بە مەترسیەکانى […]

فێرخوازانى بەشی شیکاری کیمیای پزیشکی هۆشیاری تەندروستییان لە قوتابخانەی کاپیتال سیتی تایبەت بڵاودەکەنەوە

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (٢٢/٤/٢٠٢٥) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەمی بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی قوتابخانەی کاپیتال سیتی تایبەتیان  لە شارى هەولێر کرد و چالاکیەکى هۆشیارى تەندروستیان بەڕێوەبرد. سەرەتا فێرخوازان لەلایەن شاجوان لاولاو ڕەمزی یەکێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. سمینارێکیان بەناونیشانی “مەترسییە شاراوەکانی جگەرەکێشان” پێشکەشکرد، لەو سمینارەیاندا کە بەئامادەبوونى قوتابیانی […]

فێرخوازانى بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکى، چالاکیەکى هۆشیارى لە ئامادەیی نۆلیڤەر بەڕێوەدەبەن

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (٢٥/٢/٢٠٢٥) دوول ە فێرخوازانى قۆناغی چوارەم لە بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکى لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی ئامادەیی نۆلیڤەریان کرد بۆ پێشکەشکردنی سیمینارێکی پەروەردەیی سەبارەت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە بواری پەروەردە و پزیشکیدا.  سەردانەکە لەلایەن مامۆستای یاریدەدەر عەبدوڵڵا جەودەت سەرپەرشتی کرا، بە گەیشتنیان بە قوتابخانەکە لەلایەن دالین عەبدولکەریم مامۆستای زمانی ئینگلیزی لە قوتابخانەکە […]

فێرخوازانى بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی لە قوتابخانەی ناوەندی شەهید کۆچەر پشکنینی پزیشکی ئەنجام دەدەن

لە چوارچێوەى چالاکیە خۆبەخشى و هۆشیارییەکان و، بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زانیارى توێژە جیاوازەکان، سەرۆکایەتى بەشى شیکارى کیمایی پزیشکى لە زانکۆى جیهان-هەولێر زنجیرەیەک چالاکى بۆ فێرخوازان لە قۆناغە جیاکان ڕێکخستووە. لەو چوارچێوەیەدا، فێرخوازانى  قۆناغی چوارەمی بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی لە دەستپێشخەرییەکی پەروەردەیی و تەندروستیدا، کە بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر عەبدوڵڵا جەودەت بەڕێوەچوو، سەردانی قوتابخانەی ناوەندی شەهید کۆچەریان […]

فێرخوازانى بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی پشکنینی سەرەتایی تاقیگەیی بۆ کرێکاران ئەنجام دەدەن

ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٠/٢/٢٠٢٥)، فێرخوازانى  قۆناغی چوارەمی بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی کۆمەڵگەی شاری بازاڕگانیان لە هەولێر کرد بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بێبەرامبەر بۆ کرێکارانی کۆمەڵگە. سەردانەکە بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر زوبەیدا هیشام شوکر بەڕێوەچوو، بۆ ئەو مەبەستەش سەرەتا لەلایەن محەممەد فارس پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا،  لە وتەیەکدا دواى بەخێرهێنانى فێرخوازان ئینجا […]