فێرخوازانی بەشی بایۆمیدیکاڵ چالاکیەکى مرۆیی لە سەنتەری ئۆتیزمی ئیماراتی ئەنجام دەدەن

ژمارەیەک لە فێرخوازانی بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان – هەولێر، ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٦/١١/٢٠٢٥)، بەشدارییان لە سەردانێکی ڕاهێنانیدا کرد بۆ پشتگیریکردنی منداڵانی تووشبوو بە ئۆتیزم لە سەنتەری ئۆتیزمی ئیماراتی لە هەولێر. ئەم سەردانە بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر هێرۆ ئیسماعیل محەمەد بەڕێوەچوو، بە گەیشتنیان، فێرخوازان لەلایەن بەشاران جومعە نادر بەڕێوەبەری سەنتەرەکە پێشوازییان لێکرا. پاشان لە […]
فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ چالاکیەکى مرۆیی و پشتگیری بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا لە هەولێر بەڕێوەدەبەن

ژمارەیەک لە فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان – هەولێر، ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتى (٢١/١٠/٢٠٢٥) سەردانێکی هاندەرانەیان بۆ سەنتەری تالاسیمیا لە هەولێر ڕێکخست و چالاکیەکى مرۆییان ئەنجامدا. چالاکیەکە بە سەرپەرشتی پڕۆفیسۆر دکتۆر میرزا حەمزە حەمادی بەڕێوەچوو، لە کاتی گەیشتنیاندا، فێرخوازان بە گەرمی لەلایەن محەمەد عەبدوڵڵا بندیان، بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیاری سەنتەری تالاسیمیا لە هەولێر، پێشوازییان […]
فێرخوازانى بەشی بایۆمیدیکال لە ڕۆژی جیهانی دەست شوشتندا هۆشیاری پاکوخاوێنی لە قوتابخانەی زاکا بۆ کچان بڵاودەکەنەوە

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی دەست شوشتن، فێرخوازانى بەشی بایۆمیدیکال لە زانکۆی جیهان – هەولێر، چالاکییەکی هۆشیاری تەندروستییان لە قوتابخانەی زاکای سەرەتایی کچان لە شارۆچکەی عەنکاوە ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا، کە لە ڕۆژی چوارشەممە ١٥/١٠/٢٠٢٥، بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر زەهرا خان مەعرووف تاهیر بەڕێوەچوو، سەرەتا فێرخوازان لەلایەن ئەنیتا زادوق ئادەم، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە، بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. پاشان […]
فێرخوازانى بەشی بایۆمیدیکاڵ چالاکیى مرۆیی خێرخوازی لە سەنتەری باهۆز بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێوەدەبەن

فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان – هەولێر، چالاکییەکی مرۆیی خێرخوازییان لە سەنتەری باهۆز بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێوەبرد. لەو چالاکیەدا، کە ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتى (١٥/١٠/٢٠٢٥) بە سەرپەرشتیی مامۆستاى یاریدەدەر هێرۆ ئیسماعیل محەمەد بەڕێوەچوو، سەرەتا فێرخوازان بە گەرمی لەلایەن هێمن جەلال مستەفا، بەڕێوەبەری سەنتەری باهۆز، پێشوازییان لێکرا. پاش بەخێرهێنانى فێرخوازان ئینجا کورتەیەک […]
فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ چالاکیەکى مرۆیی لە خانەى بێ سەرپەرشتان ئەنجام دەدەن

لە چوارچێوەی چالاکییەکانیان بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە، فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان – هەولێر، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٤/١٠/٢٠٢٥، بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر بەختەوەر زیاد عومەر، سەردانی خانەی بێ سەرپەرشتانى کوڕان و کچانیان لە هەولێر کرد. بە گەیشتنیان لەلایەن خاتوو دیمەن محەمەد بایز، بەڕێوەبەری خانەی بێ سەرپەرشتانى کچان، بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا، پاشان […]
فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ هەڵمەتێکی هۆشیاری دەربارەى شێرپەنجەی مەمک لە هەولێر بەڕێوەدەبەن

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (٨/١٠/٢٠٢٥) گروپێک لە فێرخوازانى بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان – هەولێر، بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر هێرۆ ئیسماعیل محەمەد، چالاکییەکی هۆشیارییان لەبارەی شێرپەنجەی مەمک بەڕێوەبرد. بۆ ئەو مەبەستە فێرخوازان سەردانى چەندین شوێنی جیاوازی شاری هەولێریان کرد ، لەوانە مۆڵی گۆڵان و ژمارەیەک لە چێشتخانەکان. فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە میانی هەڵمەتەکەدا، پۆستەر و بڕۆشوری […]
فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ؛ لە قوتابخانەی نموونەیی هەولێرى کچان باس لە جۆرەکانی خوێن (ABO) دەکەن

ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی (٦/١٠/٢٠٢٥) ژمارەیەک لە فێرخوازانی قۆناغی سێهەمی بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان – هەولێر، بەسەرپەرشتى مامۆستای یاریدەدەر (هێرۆ ئیسماعیل محەمەد) سەردانى قوتابخانەی نموونەیی هەولێرى کچانیان کرد و چالاکیەکى زانستیان بۆ قوتابیان ئەنجامدا. فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن مامۆستا شاخەوان عومەر بەڕێوەبەر و مامۆستا سوهە جەمال یاردەدەرى بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە پێشوازییان لێکرا، ئینجا لە هۆڵى قوتابخانەکەدا […]
لە (TEDx Nishtiman-2025) بڕوانامەى ڕێزلێنان بەخشرایە فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتى (٥/١٠/٢٠٢٥) چالاکیی (TEDx Nishtiman-2025) لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانى هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی بەتوانای بواری زانستی، هونەری و کەلتووری و چەندین کەسایەتى سیاسى و حکومى و کارگێڕى بەڕێوەچوو، و تیایدا بڕوانامەى ڕێزلێنان بەخشرایە فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ. لە میانەى چالاکیەکانى (TEDx Nishtiman-2025) ژمارەیەک لە […]
فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ چالاکییەکى خێرخوازیی لە ماڵی بەساڵاچووان “دار الرجاء” بەڕێوەدەبەن

لە چوارچێوەى پەرەپێدانی گیانی بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی و پڕاکتیزەکردنی بەها مرۆییەکان لەناو فێرخوازان، ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشی بایۆمیدیکاڵ چالاکییەکی خێرخوازیی مرۆییان بەڕێوەبرد. ئەم چالاکییە، کە لە ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی 22ی ئەیلولی 2025 بەڕێوەچوو، فێرخوازان سەردانى ماڵی بەساڵاچووان “دار الرجاء”یان لە شارى هەولێر کرد و، بە گەرمی لەلایەن خالیدە پۆلص تۆما، سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەری ماڵی بەساڵاچووان “دار […]
فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ هەڵمەتێکی فراوانى هۆشیارییان لەبارەى نەخۆشی زەهایمەر بەڕێوەبرد

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی نەخۆشیی زەهایمەر ، کە ساڵانە لە (٢١ی ئەیلوول)دا بەڕێوەدەچێت، گروپێک لە فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر، هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوەی بەرفراوانیان لە سەنتەرى شاری هەولێر بەڕێوەبرد. لە میانەى هەڵمەتەکەیاندا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر چەندین بڵاوکراوە و ماتریالی زانیارییان بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشکرد. ئەم بڵاوکراوانە تیشکیان خستە سەر پێناسەیەکی وردی نەخۆشیی زەهایمەر، دیارترین نیشانەکانی لە قۆناغە […]