فێرخوازانی بەشی کارگێڕی کار سەردانی قوتابخانەی نەسری کچانی بەهرەمەند دەكەن

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٦/١١/٢٠٢٥، بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر قوسەی حەمید سەلامی” و بە بەشداریی کۆمەڵێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەم، شاندێكی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی قوتابخانەی ئامادەیی نەسری کچانی بەهرەمەندیان لە شاری هەولێر كرد. شاندەکە لەلایەن مامۆستا “لینا سەعدی”، بەڕێوەبەری قوتابخانەکەوە پێشوازییەکی گەرمییان لێکرا و بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد، لە وتەیەكدا جەختی لە […]

بەشی کارگێڕى کار هەڵمەتی بۆ پاکڕاگرتنی ژینگە و سەلامەتی تەندروستی بەڕێوەبڕد

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی (6/11/2025) فێرخوازانی بەشی کارگێری کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر هەڵمەتێکی گرنگیان بۆ پاکڕاگرتنی ژینگە و سەلامەتی تەندروستی رێکخست. ئەم چالاکییە بە مەبەستی پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەى هزرى ژینگە پارێزى و سەلامەتى تەندروستی رێکخرا. هەڵمەتەکە بە چاودێری پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود و، بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر هێڤی محمد قادر بەرێوەچوو، بۆ ئەو مەبەستەش […]

فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ چۆنیەتى بەکارهێنانی کارەبا بەڕێوەدەبەن

بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کارەبا لە نێو کۆمەڵگە، ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی (3/11/2025) فێرخوازانی بەشی کارگێری کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر هەڵمەتێکی هۆشیاری گشتی بە ئامانجی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کارەبا ڕێکخست. هەڵمەتەکە بە چاودێری پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود و، بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر هێڤی محمد قادر بەرێوەچوو، بۆ ئەو مەبەستەش سەرەتا ستافی بەش […]

فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار باس لە چۆنیەتی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد بۆ قوتابیانی قوتابخانەیەک دەکەن

ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی (27/10/2025)، فێرخوازانی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان -هەولێر سەردانى قوتابخانەی ئاژینی بنەرەتی کچان کرد و بابەتێکیان لەبارەى چۆنیەتی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد. لەو چالاکیەدا، کە بە سەرپەرشتیی مامۆستاى یاریدەدەر هێڤی محمد قادر، بەڕێوەچوو،لە سەرەتادا لەلایەن مامۆستا بەناز عباس مجید بەڕێوەبەری قوتابخانە بەگەرمی پێشوازییان لێکرا، دواتر هاوەڵی کران […]

هەڵمەتی ڕەنگاڵەی رێکخراوی مەیپڵ تری بەردەوامە و، زانکۆى جیهان-هەولێریش ستایشى هەڵمەتەکە دەکات

ڕێکخراوى مەیپڵ ترى، کە لەلایەن کۆمەڵە گەنجێک دروستکراوە و، ژمارەیەک فێرخواز لە قۆناغ و بەشە جیاوازەکانى (کارگێڕى کار، مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى، ڕاگەیاندن و بایۆمیدیکاڵ) لە زانکۆى جیهان-هەولێر وەک خۆبەخش ئەندامن تیایدا، ڕێکخراوە لە چەند ڕۆژى ڕابردوو هەڵمەتێکیان بۆ جوانکردنى دیوار و پرد و باڵەخانەکانى شارى هەولێر دەستپێکرد، لەو چوارچێوەیەشدا زانکۆى جیهان-هەولێر دەستخۆشى و ستایشى بەڕێوەبردنى هەڵمەتەکەیان […]

فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار هەڵمەتێکى فراوانیان بۆ بەفیڕۆنەدانى خواردن بەڕێوەبرد

بۆ بڵاوکردنەوەى هۆشیاری سەبارەت بە رێگریگرتن بەفیرۆدانی خواردن لە نێو کۆمەڵگە، ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتى (21/10/2025)، فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر هەڵمەتێکی هۆشیاری گشتی بۆ بەفیڕۆنەدانى خواردن بەڕێوەبرد. هەڵمەتەکە بەچاودێرى پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود و، بەسەرپەرشتى مامۆستا یاریدەدەر هێڤى محمد قادر بەڕێوەچوو، بۆ ئەو مەبەستەش ستافى زانستى بەشەکە و فێرخوازان سەرەتا […]

فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار باس لە زیانەکانی بەکارهێنانی مۆبایل بۆ قوتابیانى قوتابخانەیەک دەکەن

ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی (15/10/2025)، فێرخوازێکی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان -هەولێر سەردانى قوتابخانەی ئاهەنگی بنەرەتی تێکەڵاو کرد و بابەتێکى لەبارەى زیانەکانی بەکارهێنانی مۆبایل پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد. لەو چالاکیەدا، کە بە سەرپەرشتیی مامۆستاى یاریدەدەر هێڤی محمد قادر، بەڕێوەچوو، سەرەتادا لەلایەن مامۆستا سۆزان سعدي بەڕێوەبەری قوتابخانە بەگەرمی پێشوازییان لێکرا، دواتر لە لایەن مامۆستا چنار […]

فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار هەڵمەتێکى فراوان بۆ پاراستن و بەفیڕۆنەدانى ئاو بەڕێوەدەبەن

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (13/10/2025)، سەرۆکایەتى بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر هەڵمەتێکی هۆشیاری گشتی بۆ پاراستن و بەفیڕۆنەدانى ئاو بەڕێوەبرد. لە میانەى ئەو هەڵمەتەدا، کە بە چاودێرى پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆکى بەشى کارگێڕى کار و، بە سەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر هێڤى محمد قادر بەڕێوەچوو، فێرخوازان سەردانى گەڕەکى کوردستان (حى عەسکەرى)یان لە شارى هەولێر […]

فێرخوازانی بەشى کارگێڕی کار بەشداری کارا لە هەڵمەتی پاککردنەوەی قوتابخانەکانی هەولێر دەکەن

بۆ ڕەخساندنى ژینگەیەکى گونجاو و لەبار بۆ خوێندن و پاککردنەوەى قوتابخانەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠٢٥-٢٠٢٦)،  بە چاودێری سەرۆکایەتی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشەکە بە شێوەیەکی چالاکانە بەشدارییان لە هەڵمەتێکی فراوانی پاککردنەوەی قوتابخانەکانی سەنتەرى شاری هەولێردا کرد. لەو هەڵمەتەدا، کە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (20/9/2025) بەڕێوەچوو،  فێرخوازانی بەشی کارگێڕی […]

فێرخوازانی بەشى بایۆمیدیکاڵ چالاکیی پزیشکی لە قوتابخانەی هەولێرى نموونەیی بەڕێوەدەبەن

لە چوارچێوەی چالاکیە بەردەوامەکانى بڵاوکردنەوەى، کە سەرۆکایەتى بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەرپەرشتى دەکات، ڕۆژی پێنجشەممە  ڕێکەوتى  (٦/٢/٢٠٢٥) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی دووەم سەردانی قوتابخانەی هەولێرى نمونەییان کرد و، سیمینارێکی هۆشیارییان پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد. فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ لەلایەن مامۆستا نەشمیل حەمەد عەلی بەڕێوەبەری قوتابخانە و مامۆستا  تریفە محەمەد یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانە  بە گەرمی […]