پێویستت بە یارمەتی هەیە؟

وەڵامی پرسیارەکانتان

ئەگەر لە خوارەوە وەڵامی پرسیارەکەت نەدۆزیەوە، ئەوا دەتوانی لە ڕێگەی پەڕەی “پەیوەندی”

پەیوەندیمان پێوە بکەیت، بە خۆشحاڵیەوە یارمەتیدەر دەبین و وەڵامتان دەدەینەوە!

دەزگای زەكاتی زانست چییە؟

دەزگای زەكاتی زانست دەزگایەكی مرۆیی، پەروەردەیی، توێژینەوە، پەرەپێدان، خۆبەخشی، و خێرخوازییە. ئامانجی بڵاوکردنەوەی زانست و بەرەنگاربوونەوەی نەخوێندەواری و پێشخستنی کۆمەڵگایە لە ڕێگەی پاڵپشتیکردنی پەروەردە و توێژینەوەی زانستی.

دەزگاكە لەسەر دەستپێشخەری دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆکی دەستەی ئەمینداری زانکۆی جیهان و زانکۆی هەولێری نێودەوڵەتی و کۆلێژی زانکۆی قەڵا دامەزراوە.

ئەرکەکەمان لەسەر:

  • بەرەوپێشبردنی پەروەردە و خستنەڕووی زانیاری زانستی بۆ هەمووان.
  • بەرەنگاربوونەوەی نەزانی بە هەموو فۆرمەکانییەوە- نەریتی، دیجیتاڵی و ئەکادیمی.
  • هاندانی لێبوردەیی لە نێوان کۆمەڵگا جیاوازەکاندا و پێشخستنی بەها ئەخلاقییەکان.
  • پاڵپشتیکردنی پەروەردەی تیۆری و پراکتیکی بۆ دەستەبەرکردنی پێشکەوتنی کۆمەڵگا.

لە ڕێگەی ماڵپەڕەکەمانەوە دەتوانیت ببیتە خۆبەخش. خۆبەخشەکان بەشداری لە بەرنامە پەروەردەییەکان، وۆرک شۆپەکان، دەستپێشخەرییە خێرخوازییەکان و هەوڵەکانی گەیاندنی بە کۆمەڵگا دەکەن.

ئێمە ئەم بابەتانە ڕێکدەخەین:

  • خولی زانستی و ڕاهێنانی پیشەیی
  • یارمەتی تەندروستی بۆ ئەو کۆمەڵگایانەی کە پێویستیان پێیەتی
  • ڕێنمایی پەروەردەیی و پەرەپێدانی توێژینەوەی زانستی
  • بەرنامەی خێرخوازی بۆ پاڵپشتیکردنی منداڵانی بێ باوک و ئاوارە
  • کۆڕ و وۆرک شۆپ بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری

دەزگای زەكاتی زانست لە ڕێگەی بەخشین و هاوکاری دەزگاكانی سەر بە پەیوەندی، و پاڵپشتی دارایی خۆبەخشانە کاردەکات. ئێمە دڵنیا دەبینەوە لەوەی کە هەموو پارەکان بە شێوەیەکی شەفاف بۆ دەستپێشخەرییە پەروەردەیی و مرۆییەکان بەکاردەهێنرێن.

لەگەڵمان بەشداربە

بەشێک بە لە گۆڕانکارییەکە

بەشداربە لە دەزگای زەكاتی زانست و یارمەتی گۆڕینی ژیانی خەڵک بدە جا لە ڕێگەی بەخشینەوە بێت، یان بە بوون بە خۆبەخش بێت، یان بە بڵاو كردنەوەی هۆشیاری. بەشداری کردنەکەت کاریگەرییەکی ڕاستەقینە و بەردەوام دروست دەکات.